Skip to Content

Thursday, January 21st, 2021

ئەوە كێ یە راستیەكان دەشێوێنێت ؟!…. وەڵامێك بە ڕێبوار ئەحمەد

Be First!
by January 26, 2012 گشتی

 چەندین ووتاری ڕێبوار ئەحمەد و ئەسغەری كەریمی بە كوردی وبە فارسی  سەبارەت بە قەیرانەكانی ناو حیزبی حیكمەتیست لە سایتەكاندا كەوتە بەردەست . جا ھەر كەسە ئازادە چۆن وەڵامەكانی ئەم دوو كەسە ھەڵدەسنگێنی . منیش وەك یەكێ لە خوێنەری وەڵامەكان ڕای خۆم بەم شێوەیە ڕادەگەیەنم :
كاتێ ئەسغەر كەریمی ڕای خۆی لە سەر كیشەكانی ناو حیزبی حكمەتیستی دەر بڕی دەست بەجێ ڕێبوار ئەحمەد وەڵامی دایەوە بە ووتارێ بە ناوی “کینە تۆزی چەپێكی سوونەتی”  . سەرتاپای وەڵامەكەی رێبوار دفاع كردن بوو لە كوڕشی مودریسی وە ئەو ھەموو بەڵایانەی ھێناویەتی بە سەر ڕەوتی كۆمۆنیزمی كرێكاریدا،كەچی لە بەرانبەر ئەسغەر كەریمی و حەمیدی تەقوایدا دەربرینی ڕقێكی زۆر شەڕێنگیزانە بوو ،  وەڵامەكانی ئەسغەریش زۆر ئوسولی و سیاسی و دۆستانە بوو بۆ ڕێبوار .

ڕێبوار یەك قسە لە ھەموو نامەكانیدا دووبارە دەكاتەوە ئەویش بە ئەسغەر ئەڵێت :ئێوە بۆچی بە حیزبی حكمتیست ئەڵێن ناقانونیان كرد كە ئەقلیەتی مەكتەب سیاسی بازیان دا بەسەر ئەكسەریەتدا كودەتایان كرد خۆ ئێوەش لە حككا لە جیابوونەوەكەی ساڵی ٢٠٠٤ ھەمان كارتان كرد ئەقلیەتی ٢٢ كەسەی كۆمیتەی ناوەندی باڵی خۆی كێشا بە سەر ئەو كۆمیتەیەی كە لە ٤٦ كەس پیكھاتبوو ئەم حوكمە بۆچی بۆ ئێوە ھەقە بۆ كەسانی تر ھەق نیە .
 تۆ بلێی ھاوڕێ ڕیبوار زۆر بەجیدیتەوە ئەو قسەیەبكا چونكە جارباریش گاڵتە دەكا ! . ئەوكات كورشی مودریسی خۆی لەگەڵ ئەكسەریەتی كۆمیتەی ناوەندی بوو  دوای چەندین جەدەل وبەحسی سیاسی وئاڵوگۆرپێكردنی ڕاو بۆچوونەكان ئەنجا بریاریان دا لە حیزب بچنە دەرەوە حیزبیكی تر پێك بێنن ئەنجا حەمید تەقوایی و ئەقلیەت بریاریاندا حیزب بھێڵنەوە و سایت و میدیاكان و دەزگاكانی تر بە دەستەوە بگرن ،كەی؟ و لە ج كاتێكدا بوو حەمید تەقوایی و ئەقلیەت كودتایان كرد بەسەر ئەكسریتدا؟! كۆڕش و ئەكسریەت   بۆ خۆیان حزبییان بە جی ھیشت كەس دەری نەكردن. . بەڵام ئەمجارەیان  كورش و تاقمەكەی لە ١٤ دیسمبەردا بە بەیانیك رایانگەندا ھەیئەتی دایم وئەكسریەتی مەكتەبی سیاسی حیزبی حیمكەتیست لە جێگای خۆیان لابران ئێستا حیزب بە دەست ئەقلیەتەوەیە و سایت و رۆژناماكان بەدەست ئەوانەوە دەبێ لەمەودواتا كاتی كۆنگرە. لە كاتێكدا ئەكسریەتی مەكتەب سیاسی لە حیزبدا ماون ھیج بریارێكیان نەداوە حیزب بە جێ بھیڵن ھەتا ئێستاش ئەوانیش و ئەقلیەتیش ھەر خۆیان بە خاوەنی ھەمان حیزب دەزانن . ئەمە یەكێ لەو راستیانەیە ھاوڕێ رێبوار شێواندوویەتی .
كاتێ ئەسغەر باس لەوە دەكا باڵی چەپی حیكمەتیست ھەیە وئومێدەوارە ڕاسترەویەكانی كورش زیاتر و بە رۆشنتر پیشان بدەن خۆیان زیاتررۆشن بكەنەوە كەچی ڕێبوار لەولاوە ھەڵدەداتی دەڵێت بە ئەسغەر “ئێرە جێگای راوی تۆ نیە” بۆ خۆ ھاورێكانت ئاژەل نین تا ئەوێ جێگا راوی ئەسغەركەریمی بێ كەسانی سیاسی و بالغن  ، ئەنجا  دەڵێت :تۆناتوانی كەسیكێش بۆ لای خۆی بەریت  كەس بەدەم بانگەوازەكەتەوە نایەت چونكە ئەندامانی ھەرسێ حیزب (حیزبی حیكمەتی و عێراقی كوردستانی ) ئەوەندە ھۆشیارن بە تۆ فریو نادرێن . لەگەل رێزمدا بۆ ریبوار ئەمەلە شەری گروپە مافیاكان دەچێ  . ریبوار ئەم شەڕە رادەگەیەنێ و ئەسغەریش نایەوێ لەم دەرگایە بدا وە بچێتە ژوورەوە . ڕیبوار چ لە نامەكەی یەكەمیدا تا نامەی سێیەەمی ئەم شەرەی راگەیاندووە تا دواجاریان دێت شەماڵ عەلی كە بەریبوار وھەردوو حیزبەكەی نارەزایەتی ھەیە دەكاتە ھاوسەنگەری خۆی و سەر بە گروپە كەی خۆی وە دەڵێ ھیچ كەس ھەقی نیە ناوی شەمال بھێنێ بە جیای بزانێ لە ئەو ھەندێ ئیحساساتیشی بۆ دەردەربڕی نەكا شەماڵ عەلی زیاتر بروات . ( كەدیارە ئیستا عەبدولامەحمودیش زیادی كردووە) . ھاورێ ڕێبوار پێت ناخۆش نەبێ تۆ  لە میتۆدو پراكتیكی ماركسیتی زوعفت ھەیە . كاتێ ئەسغەر ئەو باسە دەكات  بانگەوازی نەكردوە بۆ ئەوەی كادران و ئەندامەكانی باڵیك بێنتە ناو حیزبەكەی خۆیەوە بەڵكو بۆچوونی خۆی داوە وەك رێگای چارەیەك دەیخاتە ڕوو وەك ھەر كەسێكی تر  بەڵام لە دیدگا و بۆچونی خۆیەوە ئیتر تۆ بۆ ئەوەندە ھیستریا ئەتگرێ ترسی ئەوەت ھەیە دەورت چۆل بێ . كاتێ ئەسغەر باس لە رەوت و باڵی چەپ دەكا مەبەستی ئەوە نیە خەتیك لە ناو حیكمتیستدا ھەیە سەر بە حیزبەكەی ئەسغەرە نا ھاوری گیان وانیە . چەپ بوون حاڵەتێكی نیسبی ھەیە تا ئەوندەی باڵی ئەكسریەت رەخنەیان لە سیاسەتی خەتی زاڵی ٧ ساڵەی حیزبەكەیان ھەیە بە راسترەوی ئەزانن و كورشی مودریسی بە مەسوول دەزانن ئەمە ھەنگاوێكی باشی ئەوانە بە نیسبەت كورشەوە ئەوان چەپ ترن . ھاوری رێبوار زۆر بە موتلەقی رادەگەینێ باڵی چەپ و راست نیە لەم لەت بوونەی حیزبی حیكمتیست ھەر تەنھا كیشەكان لە سەر تەحەزوبی كۆمۆنیستی و قانون ومەوازن شكاندنە . لە مێژووی ئنشقاقەكانی ئەحزابی چەپ و كۆمۆنیست لە ماركس وكاوتسكی وبرنشتاینە بگرە تا حیزبی بەلشەفیك  و مەنشەفیك تا جیابوونەوەكانی ناو كۆمۆنیزمی كریكاری وئیستعفاكان ھیچیان لە سەر مەسەلەی تەحزوب و قانون ومەوازین شكێنی نەبووە ئەمە تازەیە دەسكردی ریبوار ئەحمەد و كۆرش مودەرسیە،  نا ھاوڕێ گیان قەیرانەكە سیاسیە ئیختلافی سیاسی ھەیە بۆیە دەلێم رێبوار بە میتۆدوتێروانینی ماركسیستانە چاو لەم مەسەلەیە ناكا،  بەموتلەقی نەك بە نیسبی چاو لەم مەسەلەیە دەكا  لە میتۆدی ماركس و مەنسور حیكمەتدا ھیج دیاردەو قەیرانێكی سیاسی بە موتلەقی چاوی لێ ناكری و دیاردەكان تەنھا لە شكلیاندا نابینرێن بەڵكو بزووتنەوەی ناواخنیان دەبینرێ مەسەلەی قانوون شكاندن و تەحزوب شکلی مەسەلەكەیە دەنا ناواخنەكەی سیاسیە. ئەمەش شێواندنی راستیەكی ترە لە لایەن رێبوار ئەحمەدەوە.
ھاوری ریبوار  لە دوو نامەیدا باس لەوە دەكا حككا و ئەنجا ئەو چەند كەسەی لە حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عێراق چوون بە ناو حزبی چەپیان پێك ھێنا زۆر تەوھینیان بە ئەوان كردووە وە دونیایەك بەڵگەی پێێە لە سەر ئەوە . دەپرسم كوا كام بەلگەت خستە روو لەم بارەوە ھاوری گیان ؟ راستیەكەی ئێوە بوون تەوھینتان بە حككا و رابەرەكانی و حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری چەپ كردووە . ھەر ھیچ نەڵیم ئەمەی كە تۆ دەڵێی چەند كەسێك لە ئێمە چوون و بە ناو حیزبی چەپیان پێك ھێنا تەوھینە . ئەمە خۆ بە گەورە زانین و كەسانی تر بەكەم زانینە ئەمە ئەو سوونەتەیە كە ھەمیشە راست و ناسیونالیزم و ئیسلامی سیاسی بەرانبەر كۆمۆنیستەكان بە كاریان ھیناوە پیمان دەڵێن ئێوە چین تا ئەم قسە زلانە دەكەن و ئیوە ژمارەتان لە پەنجەی دەست زیاتر نیە و مەنجەڵی یاپراخ بەشتان دەكا . ئەم تێ روانینە لە سیاسەتدا چۆنایەتی نابینێ چەندایەتی دەبینێ ئەگەر زۆر نیت بێ دەنگ بە و دانیشە بەدەردی خۆتەوە كەی ژمارەت زیادی كرد ئەو كاتە لە ئینتخاباتا دەیبەیتەوە قسەت ئەخوا بەڵام ئێستا نا تۆ ھیج نیت . ئەم ئوسولە لە ئەدەبیاتی حزبەكەی ریبواردا ئوسولێكی باوە . مەبەست لە خویندنەوەی ئەحزاب و گروپە لە سەر پێوانەی چەندایەتی . كاتێ ئەسغەر ئەڵێت ئەمە تەوھینە ڕێبوار ئەحمەد ئەڵێ كوا من تەوھینم كردووە ! دێت تانەیەكی تر لە ئەسغەر دەدا لە جیگیەكدا ئەڵێت ئەگەر بڵێم ئەوەی تۆ دیماگۆجیەتە ئەوا دەلێی تۆ تەوھینم پێ دەكەی ! ئایا ئەمە بۆ خۆی تەوھین نیە بە ئەسغەر چونكە پێ ی وایە ئەسغەر ئاستی ئەوندە  لە خوارەو ساویلكەیە  نازانێ چی تەوھینەو چی تەوھین نیە .
رێبوار دێتە سەر باسی جیابوونەوەكەی ٢٠٠٤ و بە ئەوپەری خۆ گیڤ كردنەوە دێت ئەیەوێ حەمید تەقوایی و رابەرانی حككا تاوانبار بكا بەوەی كە ئەوان بوون بە ھۆی جیابوونەوەی كورشی مودریسی و ئەوانەی دەوروبەری .ھەركەس نامەی ٢١ نەفەری ئەوكاتە چاولێ بكا كە ھیشتا لە ناو حیزبدا مابوون بۆنی ئەوە دەكا ئەمانە خۆیان جیا كردوتەوە ھەر بە ناو لە ناو حیزبدان. ئەمانە كە داوای پلینۆم دەكەن بەو مەرجەی داوای پلینۆم دەكەن كە سیاسەتەكانیان لە پلیونمدا دەنگ بھێنی ئەگەر نا رێگای جیا بوونەوە ھەڵدەبژێرن ئەمە مەرجە یا مەرج نیە بۆ پلینۆم . پلینۆمیان دەوێ بەو مەرجە ، چ حەمید تەقوایی و چ ئەندمانی كۆمیتەی ناوەندی تر قایل بوون بە بەستنی پلینۆم بەلام قایل نەبوون بەومەرجە ، چونكە ئەوە ھەموو پرنسیبێكی تەشكیلاتی دەخاتە ژێر پێ ، دیموكراسیەتی  دەروون تەشكیلاتی پووچەڵ دەكاتەوە ، بۆیە بریاریان دا كۆنگرەیەكی فوق العادە بگرن بۆ ئەوەی نەھێلن ئالای كۆمۆنیزمی كریكاری وئاڵاكەی مەنسور حیكمەت لە زەوی بكەوێ بە ھۆی ئەو ئینحلال تەلەبانەوە كە ویستیان حیزب لە ناو بەرن بەھۆی داسەپاندنی سیاسەتی راسترەوانەیانەوە . ریبوار ئەم كۆنگرەیە بە كۆنگرەی “چەپلە ڕیزان” ناو دەبات وە بە كۆنگرەی نازانێ چونكە دەڵێ كۆنگرە لە رێگای نوێنەرانەوە دەبێ بگیرێ نەك ھەموو ئەندامان . تۆ بلێی  ڕێبوار لەوە تێ نەگا كە كۆنگرەی ئاسایی و نا ئاسایی مانای چیە یا دەزانێ و دەیەوێ راستیەكە بشوێنی . ئەوە كۆنگرەیەكی نائاسایی “استثنائی ” “فوق العادە ” بوو . ئەم جۆرە كۆنگرانە لە حالەتی تایبەتی و ئیمیرجینسیدا دەگیڕێن وەك اسعافاتی ئەوەلیەیە گەر فریای نەخۆشەكە نەكەوی لەوانەیە پێش ئەوەی بیگەیەنیە خەستخانەی  گیان لە دەست بدا . ئەو كاتە خەریك بوو حیزب  گیان لە دەست بدا بە پێی قسەی رێبوار  دەبوو دانیشن نوینەر ھەلبژێرن چەند مانگێكی دانیشن خەریك بن پلینۆم بگرن لە كاتیكا زۆربەی رابەری حیزب بە كردەوە لە حیزبد نەماون حیزب لە لێواری مەرگدا بوو خەریك بوو دلساردی سەرتاپای حزبی دادەگرت بەڵێ ئەو چەپلە ریزانە پێویست بوو بۆ بەرزكردنەوەی ورەی ئەندامان و دۆستانی حیزب لە ناوەوە و دەرەوەی وولاتدا .
رێبوار ئەمجارە باس لە شكستی حزبی چەپی ئەو چەند نەفەرە دەكا كە بە ھاوكاری حككا پێك ھات .راستیەك ھەیە با منیش نەیشارمەوە كۆمۆنیزمی كریكاری بە حیزبەكەی منیش و بە ھەردوو حیزبە عێراقی كوردستانیەكەی رێبواریشەوە زەعیف بووین چونكە ھیچكاممان نەبووینە ھێزێك كە لە ھاوكیشە سیاسیەكاندا كاریگەریمان ھەبێ ئەوەی ریبوار باسی دەكا  حیزبی چەپ شكستی خواردوەو ئەوان  بەھێز بوون ئەمە نا واقعیەو كۆمەلگاش ئەم راستیە دەزانێ . ئەگەر بڵین ئەوان لە ھەندێ مەیدان و بواردا دیارن و چالاكی دەكەن . حزبە چەپەكەی منیش ھەیە چالاكی دەكا لە ھەندی بوار و مەیداندا بۆ نموونە مەیدانی  خەباتی  دژی بێكاری و خویندكاران و لاوان و عەلمانیەت بە دەست كادرەكانی ئێمەوەیە ئەگەر ئێوە دەورتان لەداخلی كوردستان لە نارەزایەتیەكانی ساڵی رابوردوو لە ئێمە زیاتر بووبێ كە ئەمە راستیە ئەوا دەوری ئێمەو كادرەكانمان لە دەرەوەی وولات لە بەغدا و كەركوك گەر لە ئێوە زیاتر نەبووبێ كەمتر نەبووە.كادرەكانی رابەری حزبی ئێمە بوون دەسگیر كران پاشان لە میدیا عەرەبی و جیھانیەكاندا دەركەوتن وەك رابەری نارەزیتیەكانی دژی گەندەڵی لە دەسەلاتە تایفی وقەومیو دینیەكەی عێراقدا.حیزبەكەشت بەینامەی دا لەو بارەوە . دە تۆش وەك من دان بەوراستیانەدا بنێ ، ئێمە لە مەیدانەكەداین بەلام كاری زۆرمان لە پێشە ھاوری بەرێزم؟!
ئەوەی جێگای سەرسورمانە تێروانینی رێبوارە لە سەر شۆڕشی ٨٨ ی ئێران جا بە ناوی حیكمەتیستیشەوە  .كە گوایا ئەوان بۆیە بە خەلكیان وتوە برۆنە مالەوە چونكە ئەمەلە ژێر ئاسۆو ئامانجی بزووتنەوەی سەوزدا بوو ، موسەوی و كەروبی خەلكیان ھێناوەتە سەر جادە بۆیە حەمیدتەقوایی و رابەرانی حككا وەك چەپیكی سوونەتی بە خەلكیان دەوت ئەمە شۆڕشە و بۆ رووخانی جمھوری ئیسلامی ئێرانە .وە دەیەوێ بە ئەسغەر بڵێ مەنسور حیكمەت دونیایەك دۆكیومینتی ھەیە لە سەر ئەوەی كە نابێ بە شوێن ئەمجۆرە بزووتنەوانەدا برۆین كە یەك دۆكیومینتیشی نەھیناوەتەوە بە نموونە لە كاتیكا ئەسغەر چەندین دۆكیومێنت و نمونەی مەنسور حیكمەت  باس دەكا كە پێچەوانەی تێرواننینەكەی ڕێبوار ئەحمەدە . رێبوار دەیەوی ئەم بزووتنەوەی سەوزە بشوبێنی بە رووداوەكانی ئازاری سالی ١٩٩١لە كوردستان . رووداوەكانی ئازاری لە ژیر كاریگەری ئاسۆوئامانجەكانی بزووتنەوەی ناسیونالیزمی كورد دا بوو ئەمە وابوو با بلێین قسەی ریبوار دروستە ئەو دوو رووداوە وەك یەكن كە ئەسغەر سەلماندوویەتی كە وەك یەك نین بەلام دێمە سەر لایەنیكی تری ئەم مەسەلەیە ئەویش دەخالەتی كۆمۆنیستیە . ئایا كەس ئەوەی بینیوە مەنسوری حیكمەت باسی ئەوەی كردبێ كۆمۆنیستەكان نابێ دەخالەتگەر بن لەم جۆرە رووداوانەدا ئەی مەگەر شوراكان دەخالەتێكی خراپی كۆمۆنیستەكان بوو كە تا ئێستاش خالێکی درەوشاوەی بزووتنەوەی ئیمەیە لە كوردستان كە ھەموو لایەكمان شانازی پێوە دەكەین تەنانەت حیزبەكەی رێبواریش وێنە شوراكان وھاوریانی گیابخەت كردووی شوراكان لە بەشی سەرەوەی سایتەكەیان داناوە . ئایا ئەوە درست بوو ئەوكاتە ھەموو لە ماڵ دانیشتینایە دەخالەتمان نەكردایە وەك ئێستا كورشی مودریسی و ڕێبوار ئەحمەد بە خەلك ئەلین ئەوە جنبشی سەوزە دوای مەكەون . ئەوە باشە یا ئەوەی بچم ئاسۆ ئامانجی بزووتنەوەكە بە ئاراستەی شۆڕشدا بەرم . كۆمۆنیستەكان دەبێ ئەو فرستانە بقۆزنەوە كاتێ كەلێن دەكەوێتە نێوان باڵەكانی بۆرژوازی دەسەلاتدارەوە لە بەرانبەریاندا جەبھەی خەلكی كرێكارو ستەمدیدە بە ھیز بكەن ھەروەك ئەوكاتە ئێمە لە شوراكان ھەم لە بەرانبەر بەعس وھەم لە بەرانبەر بەرەی كوردستانیدا دەمانویست خەلك سازمان بدەین بە ئاسۆو ئامنجەكانی خۆیانەوە و ئەم جەبھەیە بەھێز بكەین . جنبش سەوز بەھانەیەك بوو بۆ ئەوەی خەلك بیتە سەر جادە تابڵین برووخێ جمھوری ئیسلامی خۆپیشاندانەكان دریژەی ھەرئەو مانگرتن و نارەزایەتیانەیە كە لەگەڵ تەمەنی جمھوری ئیسلامیدا لە لایەن كرێكاران وژنان و خوینكاران و لاوان و خەلكی برسی و نەدارو خەلكی ئازادیخوازەوە بەڕێ خراوە .ئەگەر بە خەڵك بڵێ ی دانیشن رێک و ڕاست ئەوە دەچێتە گیرفانی ئەحمدی نەژادەوە بتەوێ یا نەتەوێ . بۆیە ئەم تێزە ئەكرێ بە پرۆ ئەحمەدی نەژاد ناوببرێ. ئەم تێزە لەگەڵ تیزەكەی بلیخانوف ھاوشێوەن كە بەھۆی ئەوەی شۆڕشی ١٩٠٥ سەرنەكەوت بلیخانوف حەملەیەكی لە دژی لینین راگەیاند وە ووتی ئێمە نە ئەبوو لەو كاتەدا بەشداربووینایە و چەكمان ھەلگرتایە .لینین لە وەلامدا ووتی بە پێچەوانەوە دەبوو باشتر دەخالتمان بكردایە ھیزمان بۆ ھەلخراندایە ووتی پراكیتك دیارێ ناكری لە سەر “ئەنجامەكان” ھەروەك ئەم تیزەش زۆر لە ئەنجامی شۆرش قسە دەكا .ناكرێ بڵێین چونكە سەر نەكەوتین ھەڵە بوو بەشداری بكەین . پراكتیك ناورۆكی كۆمۆنست بوونە ھیچ كاتێ كۆمۆنستەكان بە خەلكی نارازی  دژی دەسەلاتی بۆرژازی ناڵێن دانیشن بە بیانووی جۆراوجۆرەوە ھەروەك ئەوەی منسورحیكمەت كردی وەك ئەوەی كاتی رۆژنامەی سەلام داخرا و خەلك لە دژی جمھوری ئیسلامی ھاتنە مەیدان مەنسور حیكمت ووتی ئەوە بزووتنەوەی سەرنگونیە دەبێ دەخالەتی تیا بكەین.ئەم تیزە ی كۆرش و ڕێبوار ھەروەك ئەوتیزەیە كە لە دەورەی سەرھەلدانی ماركسیزمی شۆرشگیر لە كوردستان كە زیاتر رەوتی كۆمۆنست نوینەرایەتی دەكرد سەری ھەلدا ، لە كاتی نارەزایتیەكانی خەڵكی ھەڵەبجە و ھەورامان و شارەزور لە ئازاری سالی ١٩٨٧ لە دژی حكومەتی بەعس  ئەنجامیاندا تا كار گەیشتەئەوەی ھەڵەبجە كەوتە دەست خەلكی شار ئێمەش ژمارەیەك لە كۆمۆنسیتەكانی ھەڵەبجە بەشداریەكی چالاكانەمان تیادا كرد كە بۆ یەكەم جار بوو ناوی كۆمۆنیست لە بلندگۆی مزگەوتەوە (كە لە ژیرچنگی  خەلكدا بوو) بەگوێێ خەلكی ناوچەكە بگا یەكەم جار بوو سروودی كریكارانی جیھان یەكگرن بە گوێی خەلكی شاردا بدرێ و یەكەم جار بوو شعارەكانی ئێمە لە ناو ریزی ھەزاران خۆپیشاندەردا بووتریتەوە ،یەكەم جار بوو شعاری ئازادی یەكسانی لە سەر دیوارەكانی شار بنوسرێ بەیاننامەی كۆمۆنسیت بە دیوارەكانی شاردا ھەڵواسرێ. كەچی پاش ھاتنەوەی حیزبی بەعس بۆ شار . لە پەیونەدیەكدا ئۆرگانی باڵای رەوتی كۆمۆنیست پێی ووتین ئێوە ھەڵە بوون بەشداریتان كرد نەئەبوو بەشدار بن چونكە ئەوە ناسیونالیستەكان ڕێكیان خستبوو یا ئێمە كۆمۆنیستەكان نابێ عەمەلی وا بكەین كاتی خوێندنەوەی كتێبە ، دواتر من بەعنوانی مسوولی  ئەم دەخالەتە درامە بەر رەخنەیەكی توند  وتیان تۆ  عەمەلگەرایت تا كار گەیتشە ئەوەی من  ئیستقالەم دا . كۆڕش و ڕێبوار تازە دەمانخەنەوە ئەو دەورانە كە كۆمۆنیزمی كرێكاری ھەموو ئەو تیزانەی تێك شكاند كە سەر بە چەپی سوونەتی و حاشیەی بوون.
ڕێبوار ئەحمەد رەخنەی لە ئەسغەر ئەوەیە لە كاتی جیابوونەوەكەی كۆرش لە ٢٠٠٤ ولە كاتی جیابوونەوەی چەندكەسێك ( ڕێبوار ووتەنی) لە حیزبی عێراق دەڵێ بۆچی  چونە دەری چەند كەسێ لە حیزبی ئێمە “لطمات اجتناب ناپزیر است ” واتە زیانێكی گەورەیە لە حیزبی ئێوە كەچی جیابوونەوەی اكسریەتی كۆمیتەی ناوەندی لە حیزبەكەی خۆی دەڵێت: “قوی شودیم”. من چۆن لەم مەسەلەیە دەروانم .لێكدانەوەكەی ڕێبوار لە سەر بنەمای چەندایەتیە نەك چۆنایەتی لای ڕێبوار ئاوایە بە ھۆی ئەوەی ژمارەیەكی كەمتر لە حیزبەكەی ئەو چوونەتە دەرەوە ئەوە زیانێکی گەورە نیە لەو حیزبە كەوتوە بەڵام دەبێ ئەوە زیانێكی گەورە بێ كە لە حیزبەكەی ئەسغەر كەوتووە چونكە ژمارەیەكی زیاتر لە ئەندام ناوەندیەكانی ئەوان چوونەتە دەرەوە ئیتر چۆن “قوی شدیم ” واتە بەھیز بووین. پێوانەكە لە رووی ژمارە وە بێ ئەوا قسەكەی رێبوار دروستە . بەڵام ھاورێ ڕێبوار پێوانەكانت دروست نین بۆچی؟ پێوانەكان دەبێ لە رووی چۆنایەتیەوە بن .ئەگەر حیزب بە مانەوەی بیرورای راسترەوانەی ئەو كاتەی كۆرش و ئەكسریەتی كۆمیتەی ناوەندیدا ببرایە بەڕیوە حیزبێكی نەخۆش و ئیفلیج دەبوو ھێزی تیا نەبوو بروات بە ڕێوە حیزبیكی لاواز و بێ ھێز دەبوو بەلام بە چوونە دەرەوی ئەوان لە حیزب ، حیزب رزگاری بوو لەو نەخۆشیە ،حیزبێكی یەك پارچە و یەك دەست ھاتە مەیدان ئەوەندەی ئەو حیزبە لە پاش جیابوونەوەكە چالاك و ھەلسوڕاو بوو وە بووە حیزبێكی ناسراو لە كاتی بوونی خیلافاكاندا وا نەبوو ،ئەمە واقعیەتە لەم رووەوە حیزب بە ھێز بوو . منیش موافقم تا ژمارەت زیاتر بێ باشترە بەلام حیزبەكەت یەك دەست و ویەك پارچە بێ ھیچ كەسێك دەست و پا گیر نەبێ كە بەداخەوە باڵی راست دەست و پاگیر بوون.با بێنە سەر حیزبی عێراق بۆچی زیانی گەورەی لێ كەوت لەو رووەوە كە ئەم حزبە وەك حزبێكی كۆمۆنیستی كرێكاری نەمایەوە كۆمۆنزمی كرێكاری بووە رەوتێكی زەعیف تیایدا . حیزب زۆر ھەنگاوی  خراپی نا كە لە سەرمان كەوت وەكو رەوتی كۆمۆنیزمی كرێكاری ، حیزب كەوتە سات و سەودا لە گەڵ باڵەكانی بۆرژوازی ، ئاڵای سپی بۆ مام جلال ھەڵكرد و داوای ئاشتبوونەوی گشتی كرد . حیزب لە كۆنگرەی ئازادی عێراقدا لەگەڵ كۆنە بەعسیەكان و سەرۆك عەشیرەتە كۆنەپەرستەكان و ھەندی مەحافلی ئیسلامی سیاسی پێكەوە دانیشتن بوونە ھاوخەباتی یەكتر لەدژی داگیركاری ئەمەریكاو نۆكەرانی . حیزب چووە ناو ئیتخاباتی كارتۆنی تا ئەوەندەش كەوتنە پروپاگەندە كردن بۆ خۆیان دواتر كە لەلایەن باڵەكانی بورژوزای حیسابی بۆ نەكراو وە لە لایەن رەوتی كۆمۆنیزمی كریكاریەوە درانە بەر رەخنەی بێرەحمانە ، پاشگەز بوونەوە . ئەمانە و زۆر نمونەی تر ھەن كە ئێوە لە خەتی مەنسور حیكمەت دور كەوتنەوە ئەمە زیانێكی گەورە نەبوو لە حیزبی كۆمۆنستی كرێكاری عێراق ؟! ئەمە زیانێكی گەورە نەبوو لە سەر بزووتنەوەی كۆمۆنیزمی كرێكاری ، ئەگەر تۆ زیان لە رووی ژمارەو سەتحیەتەوە ببینی ئەوە مەعلومە زیانە گەورەكە نابینی.
ھاورێ رێبوار چاكتر وایە تیژتر و قوڵتر بیر بكەیتەوە تۆ كەسێكی ماندووی لە ناو ئەم بزووتنەوەیە ھیوای سەلامەتی وخۆشیت بۆ دەخوازم .

سەردار عەبدوڵا حەمە

٢٥/١/٢٠١٢

Previous
Next

Leave a Reply