Skip to Content

Thursday, January 21st, 2021

ئەو ئێرانیانەی عێراق بەڕێوە دەبەن

Be First!
by December 9, 2012 گشتی

 

 

 

     ئەو دەمەی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا CIA هێشتا وەکو ژەنەڕاڵێکی چوارئەستێرە لە عێراق بوو ، لە ساڵی 2008 لەشەڕێک لە شەڕە هاوبەشەکانی سوپای عێراق وئەمریکا دژ بە میلیشیا چەکدارەکانی شیعە ، یەکێک لە یاریدەدەرەکانی مۆبایلێکی هێنا بەردەمی کە نامەیەکی کورتی فەرماندەی سوپای ” قودس ” ی ئێرانی (قاسم سلێمانی) لەسەر بوو ! لە نامەکە سلێمان نووسیبوی :- (( ژەنەڕاڵ پێترایۆس ، پێویستە لەسەرت کە بزانی من ” قاسم سلێمانی ” کۆنتڕۆڵی سیاسەتی ئێران دەکەم لە وڵاتەکانی عێراق ، لوبنان ، کەرتی غەزەی فەلەستینی و ئەفغانستان ، لە ڕاستیدا بالیۆزی ئێمە لە بەغدا ئەندامی سوپای قودسە ، ئەوەی کە شوێنیشی دەگرێتەوە هەر ئەندامی سوپای قودسە  ))

قاسم سلێمانی لە زاری خۆی نا ، بەڵکو لە زاری سیاستمەدارە عێراقیەکاندا جێ وشوێنێکی گرنگی هەیە بە سەرئاراستەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق ، بۆ نموونە مۆفەق ڕوبێعی لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ رۆژنامەی ( شەرق ئەلئوسەت) ووتی :- پرسیاری ناوێ ، قاسمیانی بەهێزترین پیاوە لە عێراقداو هیچ شتێک دەرحەق بەو لە دەست نایەت !

     ئەوانەی دەیانەوێ بە کورتی لە سەری بدوێن ئاماژە بە دوو قۆناغ دەدەن لە دەرکەوتندا ، یەکەم شەڕی هەشت ساڵەی ئێران-عێراق 1988-1980 کە قاسم سلێمانی سەرپەرشتی هەموو ئەو شەڕانەی دەکرد کە لە پشتەوەی بەرەکانی جەنگ لە نێو خاکی عێراق رووی دەدا، دووەم قۆناغیش لە دوای ساڵی 2003 وە دەست پێ دەکات ، کە ڕوخانی سەدام و هاتنە سەرکاری هێزە عێراقیە گوێڕایەلەکانی ئێران دەرگایەکی گەورەی کردەوە کە عێراق ببێتە سێبەر یان دەرگای حەوشەی ئێران .

 کە ئەم دەرگایە کرایەوە ، ئێران بێجگە لە ئەجێندای تازەو پێویستیە ستراتیژیەکانی ئێستای خۆی ، دوا لاپەڕەی شەڕی هەشت ساڵەی خۆشی (1980 – 1988) بە پاکتاوکردنی ئەو کەسایەتییە سەربازییانەی لەو شەڕەدا ڕۆڵیان هەبووە، تەواو کرد .

     ئامانجیش ئەوەبووە کە پێویست بوون بە ئێران ببێتە بەشێک لە نەخشەی سیاسی  هەر بارودۆخێک و پیێشهاتێک لە ناوچەکەو هیچ جموجۆڵێک بێ سەرپەرشتی وئاگا لێبوونی ئەو بە ڕێوە نەچێت . ستراتیژی بە کردەوەی ئێران بریتیە لە دوواخستنی بەرامبەرکێ ی خۆی لە گەڵ ئەمریکاو نەیارە ئیقلیمیەکان ، هەروەها بۆ ئامادە کردنی عێراقە وەکو پێگەیەک چونکە پێگە سەرەکیەکەی ئێران لە ناوچەکە کە سوریایە لە ئان و ساتی ڕوخاندایە ،هەربۆیە لە سەرەتای مانگی دوانزەش سەر لە نوێ لێپرسراوە ئەمریکیەکان و راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئێران لە ڕێگای بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق چەک بۆ سوریا دەنێرێت و مالیکیش لە دوا کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیدا دەڵێت عێراق لە توانایدا نییە فڕۆکەکانی ئێران دابگرێت ، بەڵام لێپرسراوە ئەمریکیەکان دەلێن تەنانەت ئەگەر عێراق ڕازیش بیت بە پشکنینی فڕۆکە ئێرانیەکان ئەوە لە باری عەمەلیدا ئێران لە ڕێگای کەناڵە بە هێزەکانی لە نێو حکومەتی عێراقی ئاگادار دەکرێتەوە هیچ ئەنجامێکی نابێ ، ئەمە مانا ڕاستەوخۆکانی ” سێبەرە ” لە پێناسەی پەیوەندی حکومەتی ئێران وعێراقی ئەمڕۆ ، ئەمە ئەو مانایە کە قاسمیانی ئیشی لەسەر کردووەو تێدا سەرکەوتوو بووە .

     لە ساڵی 1979 تا ساڵی 2012  ئەحمەد وحیدی یەکەم وزیری بەرگری ئێرانە سەردانی عیراق بکات ، سەردانی ئەم وەزیرە دیکۆڕێکی پڕۆتۆکۆلە بە کەڵکی وێنەیەکی ئیعلامی دێت لە سەربەخۆ بوونی ئیرادەی سیاسی لە عێراق ، بەڵام لە باری عەمەلیدا قاسمیانی جێ نشینێکی نیمچە هەمیشەیی بووە لە بەغدا ، تەنانەت زۆر لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە زۆرجار ژمارەی پاسەوانەکانی لە پەنجەی دەست تێنەپەڕیوە ! ئەم “بوونە بە هێزە ” زۆربەی سیاسەتمەدارو لێپرسراوەئەمنی و سیاسیەکان دەیزانن و چاوپۆشی لێدەکەن یان دەیکەن بە سوعبەتی بێ سەر ئێشەو راستەوخۆ لەگەڵ قاسمیانی ! نموونە زۆرن لەسەر ئەم دایلۆگە ڕاستەخۆیانە لە گەڵ قاسمیانی ، بەڵام ، ڕنگە سەرنج ڕاکێشترین وەڵامی ئەو کاتە بوو ، کە یەکێک لە لە لێپرسراوە ئەمنەیەکانی عێراق ڕاستەخۆ پرسیارێک لە قاسم سلێمانی دەکاو دواتر وەڵامەکەی بۆ میدیا باس دەکات ، ئەو لێ ی پرسیبوو کە ئایا دەستیان هەبووە لە یەکێک لە موشەک بارانەکانی سەر زۆنی سەوز لە بەغدا ؟ قاسمیانی پێکەنیبوو : ووتبوی باش وخراپی ئاوی خواردنەوەش دەستی ئەوی تێدایە ! 

 

ڕزگار عومەر

orezgar@yahoo.ca

Previous
Next

Leave a Reply