Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
ئەو نامانەی شەوو بۆتم نووسیون

ئەو نامانەی شەوو بۆتم نووسیون

Closed
by January 26, 2013 ئەدەب

 

 

 

تەمەنم چوەتە سەر

هەموو شێکم بیرچۆتەوە

تەنیا تۆ نەبێت 

تۆ هەمیشە لەبیرمای

********

قاوەگروەکە ووتى: 

دەستەکانت بۆنى گوڵەباخ دەدەن 

بێ لە دەستەکانى تۆ 

دەستم لەهیچ گوڵێ نەداوە.

 

********

 

درةنكا نيَكى شةوو 

جكةرة دةكيَشم 

بةردةوام ئاوى 

كول باخةكان دةدةم 

تا سبةى 

كولَيَكى كةش 

بةيةخةتةوة ببينم.

 

******

شەوەزەنگێکى تاریکە 

ماڵەکەم بێ کارەیا 

چراخانە ژورەکەى من 

تۆ بەتەنیشت منەوە 

لە خۆشەویستى دەدوێ ى.

 

**********

بینایم لێڵە

چاوەڕێم وەک مانگ

بەڕوومدا هەڵبێ ى. 

چاوانم بەرگەى ئەم تاریکى یە ناگرن

 

**************

من تەنیام 

هەمیشە مەست 

هەمیشە ئالودە 

بە دیدەنى تۆ.

 

**************

وادةى ديدةنيمان ج زوو تةواو بوو 

قسةمان زؤر مابوو بؤ ووتن 

عةجةب !جةندة سةيرة 

هةموو عومرم 

بةشى كويَكرتن ناكا.

 

********

حةوسةلةى بى تؤيم نةبوو 

بةيادى تؤوة 

جؤمة باركةكةى شار 

تا هةست بة بى تؤيى نةكةم.  

 

شیعری :ئیبراهیم هەورامانی 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.