Skip to Content

Tuesday, September 22nd, 2020

ئەى پیاو)… بمبەرە سەر جێگاكەم و تاریكییەكى كزكز داگیرسێنە)

Comments
by February 22, 2008 ئەدەب

 جارێكى تربۆ(حەمەقادریونس)

….. نوسینی :كەفاڵ محمد….
 لە دەستت دێ،بەفەریكە نۆكێ كەلەپچەم كەیت
 بەقومێ تریفە هەڵم خەڵەتێنێت.
 بەچڵەپونگىَ یا پەلكى رێحانەیەكى بۆینباخ لەبەر ی حەوشەى قوتابخانە
 بێهۆشم كەیت
 دڵم تەنكًە
 دەلێى دەنگى كار مامزێكى كوژراو
 لەحەلحەلەى ئاسمان بە سەرما بەردەبێتەوە ….
 دڵم تەنگەو دەگەڕێمەوە دیار ئەوەڵێن خۆم و
 ئەوەڵێن جۆگەلەى باخیرە نامە روومەت
 سوورەكانم،
 بەپەلكى گوڵ تابۆن خۆش بن،سەربەباخچەدادەگرم و هەڵمم لىَ هەڵدەسنێ،
 هەر لەخۆڕا عاشق دەبم،
 هەر لەخۆڕا عادەت بەبینینى زەرد هەڵگەڕانى
 لیمۆیەكى مزر دەگرم لەشەرمان.
 تۆش بەكوپىَ شەونم ژنێتیم دەخەیتە
 ژێر لێزمەى شەهامەنت..ئەو پیاو
 ** **
 ئەم ماڵە جێناهێڵم، بەقژم رایدەكێشم
 دەترسم بڕۆم ونت كەم
 بەژێر رەختە كانا ،بڕۆم شیعرێك بڵێم
 ئیشتیهاى بەیانى نەمێنێ،
 بەبن دیوارەكانا رەتبم
 گۆرانیەك بڵێم،سێوێك خۆى ئینتحاربكا،
 كتێب بخوێنمەوە و لەرستەیەك حاڵى نەبم،
 بیرم بچێتەوە سڵاوى دەنكێك هەنار بگەیەنمە
 چڵێك زەیتوون
 بیرم بچێتەوە پاسەپۆرتى سەفەر
 بۆ پەپویەكى سەرمەستى كەوتووى نیوە شەوێكى
 یانەى ژوورەكەم دەربێنم ،
 بەباوەشێك پڕتەقاڵەوە سەرت پێدادەكەم،
 گەر ڕۆیشتى شیعرەكانیشم ببە،
 كتێبخانەكەشم ببە،
 سوراوەكانیشم ببە،
 بووكۆكە كەشم ببە،
 مناڵییەكەشم ببە،
 جلەكانیشم ببە،
 گەرۆیشتى لە هەممو شتێكم كەرەوە
 لەژنێتم،
 لەهۆشم،
 لەژیانم،
 لەنامەكانم،
 تەنیا خۆتم بۆ جێبهێڵەو
 هەر خۆشتم بۆ بهێڵەوە
 لەگەڵ هاوڕێكانم بە شەقامدا دەڕۆم و
 لەبەر خۆمەوەەڵێم:
 ئەرێ دوێنێ چۆن نەمردمكەلەژێر چراى ئەم ماچاندا دەگریام
 كە بەم سەبەتە فەڕەنگەوەقاوەڵتی بوم بووم
 سەیرم بە خۆم دێ
 ئەرێ تو خوا دوێنێ ئەم باخچانە
 غەیبەتى ئێمەیان دەكرد؟!
 لەناكاو "تا" دەمگرێ و تۆ دیار دەكەویت و
 هاوار دەكەم:
 ئەرێ بەڕاست چۆن نەمرم؟!
 دیسانەوە تۆ ددێیتەوە
 باوەشت پێدادەكەم شێتانە
 دەڵێم:ئۆ ە پیاوەكە ئەوەچییە بۆنى گێلاست
 گرتووە،
 ئەوە بۆ رەنگى قاوەیى چاوەكانت ناچنەوە سەر
 رەنگى
 قاتەكەى نیشتمان؟
 دێیتەوە مەستانە دەستت دەگرم
 دەتبەمە دیار كەنتۆر و دوا هەمین بلوزە
 پەمەییەكەمت نیشان دەدەم
 بۆیاغى نینۆكەكانم،
 جووتێ: قاپ قاپەى سپى
 دەست لەملت دەكەم لەسەرمێزەكەت دادەنێم
 پێت دەڵێم :دانیشە بەعاقڵی دەڵێى دنیات نەدیتیە
 بادواهەمین شیعرت بۆ بخوێنمەوە
 تۆ لەتریفەى پێكەنین دەدەى
 "وسكتت"ت دەكەم،پیاڵەیێ ماچت بۆ هەڵدەدەم و
 مەست دەبیت و سەیرم دەكەیت،
 من پێت دەڵێم ، بۆ چاوت زەق دەكەیتەوە
 دوانەخشەى خۆمت بۆ دەكَێشم…
 لەباوەشت دەكەم
 خۆت ڕادەپسكێنى،پێدەكەنى و دەڵێى
 ئۆە:خودایە شێت بووە ئەم ژنەى من !
 هەڵم گرەوە ئەى میهرەبانترین دەستێكى كەوتوو
 بەبنێژەى چاوەكانم..
 بمبەرە سەر جێگەگە و تاریكیەكى كز كز
 داگیر سێنە،
 تاكو چراكانمان دەنوون
 من ژن و تۆش پیاو
 من دەمەوێ برَژێمە ناو تاریكییەكانتەوە،
 وام لەو پێچا وپێچانەداكەپێغەمبەرە
 ژنەكانیان تیا سەربڕى
 وام لەتەنیشت خەندەى گێلاسێك
 قەراخ لەباڵدانى كوكوختیەك
 لێوارى پاپۆرێكى كەیف خۆش
 لەوێم لەكەنارەكەدام ، هەركە گەیشتیت
 بمناسەوە،
 رەنگێكى شینى ئاسمانی لەجلەكانم دەبارێ و
 دوو تاڤگە كل بەچاوانم شۆر دەبنەوە
 تالەژیربونەوەى"كۆڕاڵ وەڕس دەبین
 من ژن و تۆش پیاو…..
 

Previous
Next

Leave a Reply