Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئەڵقە و سەرین ….حەمەشوان شەریف

ئەڵقە و سەرین ….حەمەشوان شەریف

Closed
by November 22, 2011 ئەدەب

وەک چۆن مرۆڤەکان هەمیشە پاپەند بوون تا لەدووی داڕشتنی یاسایەکدا عەوداڵبن ،  بۆ بەرژەوەندەیەکانیان ، دەبوو ئاواش بیریان بکردایەتەوە بۆ دەربازبوون  کە چۆن خۆیان کەلەبچەکردوە لەژێر سێبەری ئەو یاسایەدا ، کە هەموو مرۆڤاتییەکی لێ دەسەنێتەوە کە خاوەنی بەهاجوانەکانی ئەم خولقێنەرە نەبێ ،…
بۆیە  /
ئەڵقە و سەرین دوو پێداویستین بۆ ژیانی مرۆڤ هەموو کەس دەیەوێت ئەو ماسیە بێت و ئەم تۆڕە تاقی کاتەوە بۆ دیلی خۆی ، تا کار لەکار ترازا و  ئەوا نەی مرۆڤایتی پێکهێنەری بوون بۆ بەر هەمهێنانیان ،ئێستا ئەوانن  ئەمانبین ودادگایمنان ئەکەن بۆ ژیان …..ئەگەر ئەڵقەت لەپەنچەدایە نیاگایەک بگەرەئەڵقەکەتەوە کەمیک ڕامێنە لێی ، پاشان لەو سەرینەش بنواڕە  بەرلەوەی لەسەرسەرینەکە سەرخەوێ بشکێنی ،بزانە  تاوان بارەکە کێ   یە ؟ ئەو سا با پێکەوە لە دووی بگەڕێن و یاسایەکی تر بدۆزینەوە بۆ سزا………..

    سەرین                                             
سەرین ئەڵێ  /
 لەپەڕ یا لەپەموو
 درووستکرام
چاوم کردەوە بۆ بینین
دڵم  داناوە  بۆ  ویژدان  ،.
 ئەمئێستا کە  !
 شەوی میلوێنەها مەخلوق
سەری لەسەردڵی مندا
 بیری  تەواو ئەکاتەوە  و
 خەو ئەبینێ و
 تێر ئەخەوێێ و
   تاکۆتایش  لای من ئەمرێ !
سەرین ووتی   /
دوێنێ یەکێک لەسەرسەرم نوستبوو
  هەزارو یەک خەونی
 سپی  هەبوو
یەکێک لەخەونەکانی ئەم زاتە
بەباڵئەفڕی
 لەناو ئەستێرەدا
ماڵی بەهەتاو ئەچنی و
لەبەردەم حەوشەکەیدا
سنەوبەری سەوزی ئەناشت
بەگریانی چاوەکانی
ئاویئەدان ،
ئەو کەسێک بوو 
پڕاو پڕبوو لەڕاستگۆیی
ماڵی گواستبوویەوە بۆ ئەوێ و
هەڵهاتبوو لەم مەخلوقە ی
سەر ڕووی زەوی  /
کە ئەیزانی درۆ و تاوان
سێ بەشی ئەم مەخلوقەی
پڕ پڕ کردووە لە گوومان ،

سەرین ئەڵێ /
کەس وەک و من
 تۆ ناناسێت 
مرۆڤ /
ئەم شەو
سەرێکی بۆ گەن
لەسەر سەری من نوستبوو
هەزار خەیاڵی ناشیرین
بەرۆکی قوڕگی گرتبوو
بۆنی ناوگەڵی پیسیشی
منی هەراسان کردبوو
سەرین بەردەوام بوو  وتی/
ئەم سەرە بۆ گەنەی ئەو
شەرم ناکا
زۆر جار تکام ڕشتە بەرپێ ی
چۆن دڵی دێ دۆرئەکات  ،
بەرامبەری فیریوو ئەدا
من شایەتم /
کە ئەو لەماڵەوە  نابێ
لەسەر ئەم سەرینەی ئەو
ئەم نوقمی درۆ و
فەساد ئەبێ
سەرین تۆزێ تیڕاما و  وتی /
ئەو سەرینەی لەتەنشتما
هاوەڵم بوو 
یەکێکی لەسەر نوستبوو
ئەو بۆنی دەمی  ڕەیحانە و
گوڵاویش  بە   بەرائەت
بەرژینی بۆ چووتێ
شیلانەکەی  هەڵچنی بوو /
کردەوەکانی دڵیشی
لەشی ماسی میهرەبانی
داپۆشی بوو  ،
ئەویش
بەپرچەکانی سەری خۆی
سەرینەکەی هاوەڵمی
 بەو سەرمایە
داپۆشی بوو
هەردووک بێدەنگ
لەم شەوەدا
قووڵ قووڵ  لێ نووستبوون ،

سەرین دڵ خۆشانە وتی/
خوا یە سبەی دوو سەری پاک
لەسەر هەناسەی بێگەردم
ئاوێتە بن
دوو بیری جوان
لە ناو نوری ئەمدڵەمدا
گرمۆڵە بن !
سەرین وتی /
بەم شەوگارە
زوڵم و خەتای
 زۆر ئە بینم
تاوانی وام لەسەر ئەکرێ
تا بەیانی لە ناو خەما
شەپۆل ئەدەم ،
تێر ئەگریەم
ئەم ئینسانە  بۆ وائەکا  /
من تێناگەم چۆن ئەم سەرینە پەڕۆیەم
نابێ بە  ئاو نابێ    بەرد
لە ئاستی ئەو  !

سەرین وتی/
مرۆڤەکان
 هیچ شەرمیش نایانگرێ
بۆ بەیانی چوونە دەرێ
هەمان درۆ و فرتوو فێڵیان
دێتەوە ڕێ ،
کەس وەک و من
تۆ  ….. نا …… ناسێ  مرۆڤ  !! و
نهێنییەکانتان پێ نازانێ ،
من تێناگەم
بۆ ئاوێنەی ئەم ژیانە تەڵخئەکەن
بۆ سروشتی پاوک و بێگەرد
پڕ لە بۆنی ناخۆش ئەکەن
واتان لەمنیش کردوە 
واتوڕە بووم
هاتمە قسە  !
لە تاو زوڵمی ئەم مەخڵوقە
من تێناگەم
چۆنە نابمە بورکانی قین
چۆن نابمە زریانی شین
تا ئاشکرایکەم بۆ یاسا و
ویژدان
 بێنم بۆناو داگا …………………….

•     ئەڵقە (ئەنگوستیلە*)
ئەڵقە بە خەم ناکیەوە وتی/

گێلی مرۆڤ لەوەدایە
ئەڵقەی دروستکردووە
لە زیو
ئاڵتون
بە ژمارە
کردوومیەتە پەنجەیەوە
نزیک شادەماری دڵی
بەستومیەوە !

بەڵام ئەوان نەیان زانی
ئەم ڕۆدادێ
دێمە قسە  !
چاوم بڕیووەتە دووروو
ئاوێنەم 
تەرزەی ڕستە

ئەڵقە بەردەوامبوو  وتی /
پەنجەی زۆر کەسم بینیوە
لە زۆر پەنجەش
داکەنراوم  ،
زۆر جار بۆ نیازی گڵاو
 خراومەتە ناوی  گیرفان
من بە کۆیلەی خۆی ئەزانێ
نامباتە ناو هەموو شوێنان ،
ئەڵقە وتی /
بەسەر هاتم زۆرە لێتان /
ماوەی چڵ ساڵ لەپەنجەی دام
بۆیەک چرکەش
داینەکەندم
لەسەر دڵی ئەیخەواندم
ڕۆژی سەدجار ماچیەکردم
ڕۆژێ نەیبردم بۆ شوێنێ
بەتۆزقاڵیش گومان بێت و
سەرو دڵم بگرێ
بەداخەوە
 کاتێ کەمرد
وەسێتی کردبوو

لەگەڵ خۆیا منیش بەرێ
ماوەیەک زۆر لەناو گۆڕا
لەگەڵیا بووم
هەموو شەوێ
بەر لەناسینی ئەو
چیرۆکێکی بەسەرهاتی
ڕابوردووی خۆم
بۆ ئەکردە   داستانێک و
ئەویش
لە ناو دارستانی چاوەکانیەوە 
هۆنن هۆن  بۆم  ئەگریا   !

تا ڕۆژیکیان
هێشتا خۆر سەری نەمابوو بەلاملی
شاخەکانی سرووشتەوە ،
 گۆڕهەڵکەنێ
لەپەنجەی ئەو دا
دۆزیمیەوە و
لەناو قوڕا
دەریهێنام
بۆ بەیانی
بە نرخێکی زۆر هەرزان
فرۆشتمی بەسەرسەری ترین
ئینسان !
ئەڵقە وتی
  ئینسان
               —–   ئاخ
  ئ ن س 1 ن    …………

حەمەشوان شەریف
20101118                                                 
Hamashwan1@hotmail.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.