Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
ئەی خودایە… ئەحمەد کەیفی

ئەی خودایە… ئەحمەد کەیفی

Closed
by March 24, 2013 هۆنراوە

 

 

دڵنیانیم کە ئەتۆ کێی!

لە ئاسمانی، یا ژێر زەوی!

لەژێر دەریای، یا لەهەوا!

تۆ دیاریت، یا نادیار!

درووستکەری، یا درووستکراو!

خێزانداری، یا ڕەبەنی!

بەڵام خوایە…

خۆ تۆ باشترین عازفیت،

ئەدی لۆ زەنگی ئەم تەلەفۆنە عەزف ناکەی؟!

گەر عەزفت کرد بەڵێن بێ،

لە یەکەم تۆن وەڵامت دەمەوە

سابزانە، 

من تەنیاترم، یان ئەتۆ!

تۆ هەرنەبێ هەموو ڕۆژێ

بەشێوەی هەزارەها دین،

لەڕێی کاهینەهای درۆزن،

ناوت دەکرێتە وێردی زمان

 بۆ شاردنەوەی ڕاستێکان.

 

خەڵکێ هەن، دەتپەرستن…

بە هاوڕێی خۆتیان بزانە،

لە دونیای پڕلە ژاوە ژاوە

تەنیای ڕاستینە هەر منم…

جاران، جارجار (ئەو) هەواڵی دەپرسیم

ئێستا (ئەو)یش نوتقی گیراوە…

 … ئەی خودایە

چەندە تەنهام من…..

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نووسینی: ئەحمەد کەیفی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.