Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

باخان عاشقان ئاشته‌ کاته‌وه‌…

Comment
by April 14, 2008 گشتی

  گه‌شبیر ئه‌حمه‌د …. 

  ( ڕۆژی ڤاڵانتاینه‌ هه‌موو با ئاشت بینه‌وه‌، عه‌شق په‌یامێکه‌ ئه‌بێ ئێمه‌ بیڵینه‌وه‌ )شاجوانی خۆشه‌ویستی ( باخان ) له‌ هه‌نگاوێکی نوێدا، به‌ کلیپێک له‌ گوڵ دێته‌ سه‌ر شاشه‌ی میدیاکان، ڤین تیڤی توانی کۆتای به‌ کلیپی ڤاڵانتاین بهێنێت له‌سه‌ر شێوازێکی ڕۆژئاوای به‌ سه‌رکه‌وتووی، له‌م کلیپه‌دا باخان به‌ ده‌نگه‌ به‌ جۆشه‌که‌ی و به‌ ڕووه‌ خۆشه‌که‌ی جارێکی تر ڕۆڵی کچی کورد به‌رز ده‌کاته‌وه‌ له‌ هونه‌ری کوردیا،  بێگومان هه‌ر که‌سه‌و به‌ جۆرێک گوزارشت له‌ ڕۆژی خۆشه‌ویستی ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای ده‌ست خۆشییه‌ که‌ باخان ئه‌و هه‌مووه‌ شڕۆڤه‌یه‌ی به‌یه‌که‌وه‌ کرد به‌ هه‌ورێکی په‌مه‌ی دڵۆپ دڵۆپ ڕژانیه‌ دڵی عاشقان، یه‌که‌م که‌س بووه‌ گۆرانی بۆ ڕۆژی خۆشه‌ویستان بڵێت. وه‌ ده‌بێت هه‌موو تاکێکی کورد شانازیه‌ به‌وه‌ بکه‌ین که‌ کچه‌ لاوێکی کورد بایه‌خ به‌ عه‌شق جوانی ده‌دات هه‌موومان ئاشته‌کاته‌وه‌،هه‌میشه‌ ده‌بێت باخان پێشه‌نگ بێت، له‌ توندو تیژی به‌رامبه‌ر ژان گورزی خۆی وه‌شان، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ خۆشه‌ویستیش بوو به‌ شاجوانی عاشقان. په‌یامێکی ئه‌رخه‌وانی ئه‌کات به‌ بڵێسه‌و پێمان  ده‌ڵێت(ڕۆژی ڤاڵانتاینه‌ شار پڕئه‌بێت له‌ گووڵی سوور، کێ بێ دڵ داکیرسێنێت ژووره‌که‌م پڕکات له‌ نوور ) ، شایه‌نی باسه له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا باخان ئاماژه‌ی به‌ وه‌دا که‌ تێکستی گۆرانیه‌که‌ له‌ لایه‌ن هه‌رێم یاسینه‌وه‌ نوسراوه‌ جێی ده‌ست خۆشیه‌ وه‌ ئاوازه‌که‌شی هه‌ڵکه‌وت زاهیره‌ هه‌روه‌ها کاری میوزیک له‌لایه‌ن هێمن حسێن ئه‌نجام دراوه، وه‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و ستافه‌ کرد که‌ کاری کلیپه‌که‌یان بۆ ئه‌نجامداوه هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ڤین تیڤی خواست.

 

تێبینی بۆ بینینی کلیپی ڤاڵانتاین کرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
 
http://nl.youtube.com/watch?v=2ISC9F98XYk
  

Previous
Next

Leave a Reply