Skip to Content

Sunday, January 24th, 2021

باخچه‌ی سارا … ئه‌مین محه‌مه‌د

Be First!

 

 

 

باخچه‌ی سـارا باخچه‌ی گوڵه‌

باخچه‌ی په‌پووله‌ی سـه‌رچڵه‌

ئێمه‌ی وردی جگه‌رگۆشــــــه‌

هه‌روه‌ك خونچه‌ بۆنمان خۆشه‌

گـــوڵی نێرگزی به‌هـــارین

بۆ دایه‌ و بابه‌ وه‌ك دیــارین

له‌ باخچه‌ی ســارا ،لای داده‌

ده‌م به‌ خه‌نده‌ین دڵمان شاده‌

داده‌ خان وه‌ك دایكـــم وایه‌

خۆشه‌ویســــته‌ و له‌ دڵمایه‌

خۆزگه‌ كاته‌كـــــانم هه‌موو

وه‌ك باخچه‌ی سارا خۆشده‌بوو

### 

30/1/2013

 

Previous
Next

Leave a Reply