Skip to Content

Sunday, May 9th, 2021

بارانی گوڵڵه‌کان ناشیرنکردنی ڕه‌نگه‌کان….. سه‌لام عومه‌ر

Be First!
by August 6, 2009 گشتی

بارانی گولله‌كان
ناشیرینكردنی ره‌نگه‌كان
سه‌لام عومه‌ر

 

 

 

  ره‌نگه‌كان له‌و شوێنه‌دا جوانتر خۆیان نیشان ده‌ده‌ن, كه‌ ده‌زانن له‌ ئاوێته‌یه‌كی سروشتی پێكهاتوون‌و  ره‌نگڕێژ نه‌كراون, بۆیه‌ له‌و ساته‌ی كه‌ به‌هاكان ده‌بنه‌ ئاوێزانی حه‌زه‌ شه‌ڕانگێز‌و نائاسییه‌كان له‌وێدا ژیان ده‌گۆڕێ‌, یاساكان تێك ده‌ئاڵێن و له‌و جوانیانه‌ داده‌ماڵدرێن كه‌ بۆ دروستكردنی ره‌نگه‌كانمان هه‌ڵكردن و خۆمان پێبه‌خشین .
بۆیه‌ رووداو ‌و گۆڕانكارییه‌كان, ئه‌وانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژانه‌دا زۆر به‌ خێرایی هاتن‌و ره‌تبوون, جارێكی دی ئه‌و ره‌نگانه‌یان تێكه‌ڵا كردنه‌وه‌ كه‌ هی سروشتن‌و به‌ڵام بۆمه‌نین, ئه‌وانه‌ پلانێك بوون له‌  خود ده‌كران‌و هه‌موومانی هاڕٍی, كێ‌ ده‌یگوت دوای ئه‌وه‌نده‌ ساڵاو جارێكی تر بارانی گولله‌كان ده‌مانگێڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌و سه‌ره‌تایانه‌ی چیاییانه‌ بیرمان ده‌كرده‌وه‌‌و ریشنانه‌ خۆمان به‌ شاره‌كاندا كرد, ئه‌وه‌ نه‌ك ته‌نها ناشیرینكردنی  ره‌نگه‌كان بوو به‌ڵكو لایلایه‌ی دایكان‌و ئاوازی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌شی نه‌شازكرد كه‌ ده‌یان ساڵه‌ شه‌ونخونیان پێوه‌ كێشاوه‌, فێری كردین كه‌ هه‌تا هه‌نوكه‌ش یاسا له‌ نێو لوله‌ی تفه‌نگه‌كاندا ده‌ناڵێنێ‌, سوپا هه‌ر له‌ ئه‌فسانه‌كان ده‌چن, ئه‌وانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر‌و بابا نه‌سیسمی عه‌یار پێشڕه‌ویان بوون. سوپا جگه‌ له‌وه‌ی به‌میلیشسیا ناسراوه‌ هیچیتر نییه‌.
ئه‌و ده‌نگه‌ نه‌شازانه‌, پێیان گوتین, ئیمڕۆ ده‌توانین پڕۆسه‌ دیموكراتییه‌كان به‌ ئاره‌زووی خۆمان بگۆڕین, له‌ كوێ‌ حه‌زمان لێبێت, ده‌نگ به‌ زه‌بری ده‌نگی تفه‌نگه‌كان دێنین, له‌ نێو ده‌ریادا وێنه‌ی نه‌هه‌نگه‌كان گچه‌كه‌كان قوت ده‌ده‌ین‌و هه‌ر هه‌موو سامانه‌كانی نێو ده‌ریاو زینده‌وه‌ر‌و ماسی‌و رووه‌ك‌و ئه‌رز‌و ئاسمان هی خۆمانه‌‌و بۆ خۆمانه‌‌و به‌ ئاره‌زووی خۆمان به‌شی ده‌كه‌ین.
ئه‌وان پێیان گوتین, سامانه‌كانمان هێنده‌ قه‌به‌ن ده‌توانین ئه‌و به‌هایانه‌ی پێ‌ بكڕین كه‌ ئێمه‌ نیمانه‌, له‌و شوێنانه‌ش ده‌حه‌وێینه‌وه‌ كه‌ جێ پشووی هه‌مووانه‌, ته‌نهاو ته‌نها ئێمه‌ هه‌ین‌و حه‌زمان لـێ‌ بێت له‌نێو سندوقه‌كاندا ده‌رتان ده‌هێنینه‌وه‌‌و ده‌شتوانین چه‌ند باره‌ بێینه‌ ناوه‌وه‌‌و داتان پۆشین.ئه‌وه‌ ئێمه‌ین له‌ساته‌ زۆر ناسكه‌كاندا فریای خۆمان ده‌كه‌وین وبۆشاییه‌كان پڕده‌كه‌ینه‌وه‌، ته‌زووی خۆپه‌رستیمان له‌ئان و ساتدا گڕده‌گرێ‌ و بۆئێمه‌ نه‌بێت ته‌ڕو وشك به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌سوتێنین  هه‌ركات ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ‌ ده‌یكه‌ین و چش ده‌بێت باببێ‌؟
ئاخر بارانی چه‌ند باره‌ی ده‌نگه‌كان‌و ئه‌و گوللانه‌ی دابارین زه‌نگێكی پڕ له‌ مه‌ترسی نێو ئه‌و قه‌ڵایانه‌بوون كه‌ ده‌ستكه‌وت‌و داهاته‌كانی به‌ جۆرێك گه‌مارۆداوه‌ رێك وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی شۆڤێنییه‌كان گه‌مارۆیان دابووین, ئه‌و رۆژانه‌ی هیچمان نه‌بوو و ئێستاش له‌ هیچ   ناترسین. بۆیه‌ ئیدی ره‌نگه‌كان ده‌جوڵێن‌و سروشتیانه‌ ده‌یانه‌وێ‌ خۆیان ده‌رخه‌ن, بێنه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ی لێی بوون‌و ئه‌و سه‌ره‌تایانه‌ بگۆڕنه‌وه‌ به‌ ئاینده‌یه‌ك دوور له‌ ژیانی ئه‌فسانه‌یی‌و چیرۆكه‌كانی به‌رئاگردان, دێین‌و هه‌موو شت ده‌بینین جگه‌ له‌ وه‌ستان، وچان ناده‌ینو بۆ وێ‌ ده‌ڕۆین ئه‌و شوێنه‌ی پڕپڕه‌ له‌داد په‌روه‌ری.

Previous
Next

Leave a Reply