Skip to Content

Monday, November 30th, 2020

باران …. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Be First!

 

 

 

 

وا هه‌موو چاوه‌ڕوانین

چاوه‌ڕوانی  بارانین

زه‌ویش وشكه‌ڵ وه‌ستاوه‌

ده‌غڵ و دان تینووی ئاوه‌

چی سه‌رچاوه‌و كانی یه‌

كاریان چاوه‌ڕوانی یه‌

وه‌ستاون له‌ ڕێی باران

تا زۆر ببن وه‌ك جاران

چون باران له‌ گشت لایه‌

خێرو خۆشی له‌ دوایه‌

 منداڵی وردیله‌و جوان

سروود ده‌ڵێن بۆ باران

پێكه‌وه‌ گشت به‌ یه‌ك ده‌نگ

به‌ ئاوازێكی قه‌شه‌نگ

ده‌یڵێنه‌وه‌ بێ‌ وه‌ستان

((هه‌یاران و مه‌یاران

یا خـــــــوا داكــــــــــــــــــــــــــــــاته‌ بـــــــــــــــاران

بۆ فه‌قـــــــــــــــــــــــیرو هـــــــــــــــــــــــــــه‌ژاران))

27/11/1987

 

 

Previous
Next

Leave a Reply