Skip to Content

Wednesday, November 25th, 2020

باران …. ڕێناس جاف

Be First!
by November 13, 2012 هۆنراوە

 

 

 

باران ئه‌باری و منیش له‌به‌ریا

گیانم ته‌ڕ ئه‌بوو

هه‌ر وه‌ک ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ بن پاساران

به‌ کاتی باران

چاوم ئه‌بڕییه‌ نیگای وێڵی دوای

گشت ئه‌وینداران.

باران ئه‌باری و منیش له‌به‌ریا

نیگام ئه‌گرته‌ نیگای عاشقان.

باران ئه‌باری و له‌به‌ر بارانا

ئه‌مبینی سه‌مای گه‌ل گه‌ل نازاران.

باران ئه‌باری

و

کیژی ئه‌ویندار

هه‌ر ساته‌ و جۆرێ

به‌ لار و له‌نجه‌ی

کوڵێ خه‌فه‌تی له‌ دڵ ئه‌تاران.

باران ئه‌باری

و

منی به‌ر باران ،

نازانم نیگام وێڵی کام لا بوو.

باران ئه‌باری

و

له‌ ناو که‌پره‌که‌ی سۆز و ئه‌وینا

 

چاوم ئه‌گرته‌ ڕه‌وتی نیانی

کیژی به‌رباران.

باران ئه‌باری

و

هه‌ر تاو نا تاوێ

ئه‌چوومه‌ به‌ری

و

تا گیانم غه‌رقی باران نه‌بووایه‌

ده‌سبه‌ردار نه‌بووم.

باران ئه‌باری

و

له‌ بن دارانا

به‌رگم ته‌ڕ ئه‌بوو،

به‌ڵام گشت گیانم شه‌ڵاڵی ئه‌وین.

باران ئه‌باری

و

تازه‌ ئاشقان

به‌ دیار ئه‌که‌وتن.

باران ئه‌باری

و

بۆ نه‌هێشتنی ژه‌نگاری گیانم

ئه‌چوومه‌ به‌ری.

باران ئه‌باری

و

قه‌ت چه‌ترێ نه‌بوو

ساتێ له‌ بنیا ستارێ بگرم.

که‌چی ئێستاکه‌ هه‌زار جار ئه‌ڵێم:

ئای خۆش به‌و ده‌م و ساتانه‌ی

باران ئه‌باری

و

سه‌راپای گیانم نوقمی باران بوو.

 

تاران

21ی گه‌ڵاڕێزانی 2712

 

Previous
Next

Leave a Reply