
باكووری نیشتمان … ئـــه‌مین محــه‌مه‌د
0
Be First!
ڕۆژێك من به ته‌نیا بــووم
له نیشــــتمان ڕامابـووم
خه‌یاڵم چـوو بـوو بۆ دوور
تاكو گه‌یشتمه باكـــوور
شـــار به شـاری ده‌گه‌ڕام
ئای خۆزگه هه‌ر له‌وێ بام
پۆلێك منداڵ ورد و جـوان
له(ئامـه‌د) وه‌ك ئێوه وان
ڕایانده‌كرد بۆ ســه‌ر ڕێم
چه‌پكـه گوڵێك بده‌ن پێم
وه‌ك په‌یـــامێك لـه‌وێوه
بیهێنمـــــه‌وه بــۆ ئێوه
***
9/7/2011
/سلێمانی