بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یان ته‌بلیغاتی جه‌نگی!…حه‌مه غفور
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یان ته‌بلیغاتی جه‌نگی!
(بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان بۆنی مهرگو خوێنی لێدێت!)
حه‌مه غفور
hamaxafoer@yahoo.com
وابڕیاره له ڕۆژه‌کانی 31ی کانونی دوهه‌م‌و 1ی شوباتی ئه‌مساڵدا، له نێو گومان‌و ڕهشبینیو نائومێدی‌و گێژاوی سیاسی بێئه‌وپه‌ڕی کۆمه‌ڵگای عێراقدا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له‌ژێر چاودێریه‌کی توندی ئهمنیو دڵه‌ڕاوکێیه‌کی ترسناکدا به‌ڕێوه‌بچێت. له کاتێکدا یهکێتیو پارتی به هه‌ڵپه‌و حه‌ماسێکی نائاساییه‌وه ڕۆچوونه‌ته ناو بانگه‌شه‌یه‌کی وورووژینهرو ئیستیفزازیه‌وه له سه‌رتاپای ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کاندا، هه‌ر له مه‌نده‌لی‌و خانه‌قینه‌وه تا باقوبه‌و ناوچه‌کانی حه‌مرین‌و کهرکوکو موسڵ‌و شنگاڵو شێخان، که‌چی هه‌ر سێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆک له کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شدا داوایانکردوه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانیان دوابخرێت بۆ کاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان که بڕیاره له 19/5/2009دا ئه‌نجامبدرێ.
دوو هۆردووی شه‌ڕه‌نگێزو مه‌سڵه‌حه‌ت په‌رست، قه‌ومپه‌رستانی عهرهبو کورد، بێ گوێدان به هیچ پره‌نسیپێکی ئینسانی‌و پابه‌ندبوون به ئه‌خلاقی ململانێی دیموکراسیانه‌وه، نه‌ک بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵکو له واقعدا بۆ بردنه‌وه‌ی نیزاع له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه به ته‌واوی له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا ڕاوه‌ستاون. ههڵوێستو سنگده‌رپه‌ڕاندنی کوتله‌ی کوردی له‌و ناوچانه‌دا که زۆر هه‌ستیارن، وه هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و ته‌بلیغاتی ژههراویو فاشیستی کوتله عه‌ره‌بیه‌کان به شیعه‌و سونه‌وه بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له کاتێکدایه که پێکهاته‌و که‌مینه میللی‌و ئیتنی‌و ئاینیه‌کانی ئه‌و شوێنانه، له تورکمان‌و ئاشوری‌و یهزیدیو شه‌به‌ک..تد، له هه‌ر بڕیار‌و ئیختیارێک بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسیان داماڵراونو گێژاوی فه‌زای سیاسی‌و ململانێی بێ‌کۆتایی به پاڵپشتی میلیشیاکانیان خه‌ڵکی سڤیلی ئه‌و ناوچانه‌ی خستۆته ژێر چه‌پۆکی کۆمه‌ڵێک سه‌رۆک تیره‌و تایه‌فه‌و میللی گه‌راوه که مامه‌ڵه‌و سه‌ودا به سه‌ر ژیان‌و چاره‌نووسیانه‌وه ده‌که‌ن. ئه‌مه واقعیه‌تی ڕه‌شی ئه‌ژێندای بنه‌ره‌تی ئه‌و پرۆسه دیموکراسیه‌یه که بێشه‌رمانه گوێکان که‌ڕ دهکاتو پێنج ساڵه درێژه‌ی هه‌یه!
ئه‌گه‌ر تۆسقاڵێک حهقیقهتو ڕاستی له ئه‌ژیندای سیاسی سه‌رجه‌م لایه‌نه قه‌ومی‌و ئیسلامی‌و تائیفیه‌کان، به کورد‌و عهرهبو ئه‌وانی تریشه‌وه هه‌بوایه، یان جه‌وهه‌ری ئه‌و دیموکراسیه‌ی ئه‌مریکا هێنایه عێراقه‌وه به موو په‌یوه‌ست بووایه به ماف‌و خواست‌و ئاواته‌کانی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بوایه ئێستا شاهیدی ئه‌م سکانداڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان نه‌بووینایه‌و خه‌ڵکی له لانی که‌می ئارامی‌و ئۆقره‌یی به‌هره‌مه‌ند بوونایه نه‌ک تازه به تازه بانگه‌شه‌ی ئاگراوی یه‌خه‌ی خه‌ڵکی بگرتایه! له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بوایه ئێستا ئه‌و شوێنانه ناوچه‌ی سهربهخۆو پارێزراو له‌ژێر چاودێری تۆکمه‌ی هێزی بێلایه‌نی نێوده‌وڵه‌تیدا بوونایه بۆ پاراستنی ژیان‌و سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان له خه‌ته‌ری قووڵبوونه‌وه‌ی کایه‌کانی سیاسه‌تی نامه‌سئولانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان، نه‌ک ژیان‌و چاره‌نووس‌و ههستو نیستی خهڵکو دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بکه‌وێته ژێر چنگی ئه‌و هێزه میلیشیاییانهوهو شار‌و ناوچه‌کانیان بکرێنه شانۆ‌و مه‌یدانی پێشبڕکێی سیاسی‌و سه‌ربازی،
له‌باتی هه‌ر خێر‌و خۆشیه‌ک، له‌جێی هه‌ر مژده‌و به‌ڵێنێک بۆیان، له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکاندا ئێستا خه‌ڵکی سه‌رجه‌م ناوچه جێناکۆکیه‌کان، ئاڵاونه‌ته ناو گێژاوێکی قووڵ‌و نامه‌سئولانه‌وه که ئه‌وسه‌ری دیار نیه. تلاونهته ژێر باری گێژه‌ڵوکه‌ی نهعرهتهلێدانی قه‌ومپه‌رستی‌و ململانێی توند‌و هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی هێزه قه‌ومی‌و تائیفی‌و عهشیرهییهکانهوه بۆ ده‌سبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و ناوچانه‌و کۆنترۆڵکردنی موقه‌ده‌راتی خه‌ڵکه‌که‌ی. هاوڵاتیانی سڤیل بوونه‌ته بارمته‌ی بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و کێشمهکێشانهو قوربانی سه‌ره‌کی ئه‌وانن. بانگه‌شه‌ی لایهنهکانو سه‌رتاپێی تهبلیغاتهکانیان بۆنی شه‌ڕو مهرگو پێکدادان‌و ته‌قینه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی لێ دێت. ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌که له‌و شوێنانه‌وه سهرههڵئهداو به خێرایی هه‌موو ووڵات ده‌گرێته‌وه. ئا ئه‌مه ئه‌و خه‌ته‌ره‌یه که له پشتی ئه‌ژێندای سیاسی بانگه‌شه‌کانی لایه‌نه‌کانه‌وه ڕاوه‌ستاوه‌و ده‌بێت به ئینسافه‌وه هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵی هێوڕکردنه‌وه‌ی بده‌ن. ئه‌مه کام ویژدان‌و مه‌نتیق، کام ئینساف، کامه مهحهکو پێوانه‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌توانێ ناوی لێ بنێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموکراسی! چۆن ده‌کرێت به خه‌ڵک بقهبڵێنرێ که داخستنی ئه‌م ته‌نووره‌ی شه‌ڕه‌نگێزی‌و ئاگربارانه به‌سه‌ر ژیان‌و ماڵی جه‌ماوه‌ری بێ دیفاعه‌وه له ڕیزبه‌ندی مۆراڵی بانگه‌شه‌ی ئازادانه بۆ به‌شداری جه‌ماوه‌ردا جێیان بۆ بکرێته‌وه!
له لایه‌کی تریشه‌وه سکانداڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌نێو ڕاگه‌یاندنی ئاگراوی کوتله سیاسیهکانو جموجووڵه سه‌ربازیه‌کاندا به جوانی قامه‌تی جهنگو شه‌ڕه‌نگێزی‌و ده‌سبردن بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له نێوان کورد‌و عه‌ره‌بدا خۆی نیشانئهداو خه‌ریکه وه‌کو ته‌نها ڕێگا خۆی ئه‌سه‌پێنێت. زیاتر له هه‌ر کاتێک قهومچێتیو عهشیرهگهریو ناوچه‌گه‌ری، ملهوڕی سیاسی‌و سیاسه‌تی تۆقاندن‌و برسیکردن‌و پهنجهڕاوهشاندن بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه جێگای پڕوپاگانده‌ی دیموکراسی‌و باس له مافه‌کانی مرۆڤ‌و ئه‌م شتانه‌ی گرتۆته‌وه.
نوری مالکی له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ شاری به‌سراو له کاتی بانگه‌شه‌ی بۆ لیسته‌که‌ی، له به‌رده‌م میدیاکاندا ڕایگه‌یاند که هه‌ر که‌س په‌نا بۆ ساخته‌کاری‌و ڕێگای ناشه‌رعی ببات له هه‌ڵبژاردندا به واتای خیانه‌تکردن له وڵات دائه‌نرێت! ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی مالکی له شه‌ریکه ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی له‌نێو حکومه‌تی عێراقدا، به‌جیا له‌وه‌ی چه‌نده ئامانجه سیاسیه‌کانی لیسته‌که‌ی مالکی ئه‌پێکێ یان نا، به‌ڵام ماهیه‌ت‌و هه‌وێنی دوو ڕاستی به‌هادار سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌وه‌ی پێیئه‌وترێ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ئهخاتهڕو؛ یه‌که‌میان، باسکردن له ساختهگهریو ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکاندا له‌سه‌ر زاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه، خۆی له خۆیدا دانپیانانه به واقعیه‌تی بێئهملاولای بوون‌و ڕوودانی ساخته‌کاری‌و ته‌زویرو کاری ناشه‌رعی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، دوهه‌م، لاچوونی په‌رده‌یه له سه‌ر ڕووی بارستایی ناکۆکیه پۆنگخواردوهکانی نێوان سه‌رجه‌م کوتله‌و ئیئتیلاف‌و هێزه قه‌ومی‌و ئیسلامی‌و تائیفیه‌کانی حکومه‌تی ده‌ستسازی ئه‌مریکا له عێراق، وه ئاستی قووڵبوونه‌وه‌ی ململانێکانه تا سه‌ر سنووری ته‌قینه‌وه‌ی حه‌تمی سه‌ربازی نێوانیان.
له هه‌مانکاتدا نه‌خشه‌و پلانی جوڵاندنی هێزه‌کانی سوپای عێراق له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی شه‌خسی نوری مالکی‌دا له ناوچه جێناکۆکیه‌کانی وه‌کو که‌رکوک، موسڵ، باقوبه‌و خانه‌قین‌و ده‌وروبه‌ریان، وه جموجوڵ‌و مناوهرهکانیان بۆ ده‌رکردنی کورد‌و پێشمه‌رگه‌و داگیرکردنی ئه‌و ناوچانه، زۆر ڕاشکاوانه په‌یامی شاڵاوی مهرگو بۆنی خوێن‌و جهنگو کوشتاری دامێنی نه‌گبه‌تیی فاشیزمی قه‌ومی عه‌ره‌بی لێ ئه‌چۆڕێت. په‌یامی شه‌ڕو کوشتاری قه‌ومی به ئاشکرا به‌رزکراوه‌ته‌وه‌و له ڕاگه‌یاندنه‌کانیشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و باسی ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و پێکدادانی هێزه‌کانی سوپا‌و پێشمه‌رگه ده‌کرێت له‌و شوێنانه. ترس‌و دڵه‌ڕاوکێ باڵی کێشاوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی عێراق به گشتی‌و هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌دا به تایبه‌تی. ئاراسته‌کردنی نهخشهداری سوپای عێراق له پێناو لابردنی باڵادهستیو دهسڕۆیشتویی هێزی پێشمه‌رگه‌و له مه‌نگه‌نه‌دانی قه‌واره‌ی نفوزی سیاسی‌و حیزبی یهکێتیو پارتی له‌و ناوچانه، فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی تره بۆ ته‌قینه‌وه‌ی وه‌زعه‌که‌و له ده‌سچوونی هه‌ر باڵانسێک.
مه‌سعود به‌رزانیش له داوێنی بانگه‌شه‌کانی خۆیدا بۆ هه‌ڵبژاردن له ناوچه کوردنشینه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ، له ناواخنی باس‌و خواسه‌کانی سه‌باره‌ت به نیازپاکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌گه‌ڵ عهرهبو پێکهاته‌کانی دیکه‌ی شاری موسڵ‌و ده‌وروبه‌ی، هه‌ڕه‌شه‌ی خوێناوی‌و مه‌رگهێنه‌ر ئاراسته‌ی حه‌ریفه‌کانی ئهکاتو ده‌ڵێ؛ "خۆ ئێمه دەمانتوانی وا له بازاڕەكانیان بکه‌ین خوێن له جادەكانی بڕوات، به‌ڵام مرۆڤ دەبێ له خوا بترسێ و ویژدانی هه‌بێت و ئه‌خلاقی هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌ربازگایانه‌ی ئازاری جهماوەری ئێمه‌یان دەدا، موراعاتی ئه‌و سهبازانهش كرا نه‌ك نیشان له ئامانجێكی مه‌دەنی بگیرێ."
ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نیش له زاری ئوسامه نوجێفی په‌رله‌مانتاری لیستی ئیئتیلافی یه‌کگرتووی شیعه بڵاویکردۆته‌وه، که له سه‌دا 25ناوچه‌کانی موسڵ به‌ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌یه. هه‌وروه‌ها حه‌یات بڵاویکردۆته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی له موسڵ هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی ده‌رهه‌ق به جه‌ماوه‌ری ئه‌و ناوچانه په‌یڕه‌و ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به کاندیده کورده‌کان بده‌ن. نوجێفی ئه‌وه‌شی ووتوه که، حکومه‌تی ناوه‌ند بڕیاریداوه هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی موسڵ بکات به‌مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌که. هه‌مان تۆمه‌ت له کهرکوکو ناوچه‌کانی باقوبه‌و قه‌ره‌ته‌په‌و خانه‌قینیش ئه‌درێته پاڵ هێزه‌کانی یهکێتیو پارتی.
سه‌ره‌نجام ئه‌و پرسیاره دێته‌پێشه‌وه، که ئایا هێشتا خه‌ڵکی عێراق‌و کوردستان به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه، ده‌بێ چه‌ندی دیکه چاوه‌ڕوان بن تا ئه‌م ته‌لیسمه جادوگهریه دیموکراسیه کڵۆمبکرێو بۆ هه‌میشه له کۆڵ‌یان بێته‌وه!؟ وه یان ئه‌م ته‌نافی جاڵجاڵۆکهیهو ئه‌م یاریکردنه به ئاگر له پێناو بڕینی ناسنامه‌ی درۆیینه‌ی قه‌ومی‌و ئیتنی‌و تائیفی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگای عێراقدا، له‌ژێر په‌رده‌ی به‌رپاکردنی دیموکراسی‌و پرۆسه‌ی بنیاتنانی عێراقی نوێ‌دا هه‌تا که‌ی درێژه‌ی ده‌بێت!؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌و چه‌ندی تریش به‌سراوه به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی عێراقه‌وه. به‌سراوه به هاتنه‌مه‌یدانی ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ریه‌وه بۆ دانیشاندنهوهی سه‌رتاپای هێزه میلیشیاییه قه‌ومی‌و ئیسلامی‌و تائیفیه‌کان له‌سه‌ر جێگای خۆیان‌و دیاریکردنی سنوور بۆ موجازه‌فه سیاسیه نامهسئولانهکانیان. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له درێژه‌ی گاڵته‌جاڕیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2005و ئه‌وانی تردایه. خه‌ڵکی عێراق‌و کوردستان چه‌نده له‌پای ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی پێشوودا حه‌سانه‌وه‌و به ئامانج‌و مافه‌کانیان شاد بوون، هه‌ر هێنده‌ش له‌م هه‌ڵبژارنه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت! به‌ڕای من بایکۆت کردن‌و ڕیسواکردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه، ده‌سبه‌جێ ئاو ئه‌کات به‌سه‌ر ئه‌م ئاگربارانهداو کۆمه‌ڵگا له خه‌ته‌ری جه‌نگێکی قه‌ومی حه‌تمی دوور ئه‌خاته‌وه.
25کانونی دوهه‌م2009