بانگه‌واز بۆ گۆڕهه‌ڵکه‌ن …. سەباح ڕەنجدەر
به دەنگی یاد و ستایشەوە هەواڵی جێگۆڕكێی سه‌باح سابیر حه‌سه‌ن
18/11/1965 – 18/11/2045 له بسته خاکێکی ماندوودا
به‌سه‌ر ڕاوه‌شاندنی پڕ خه‌مه‌وه
ببووره مووچڕکێک چاوی لێڵ کردم و سۆزێکی تایبه‌ت گرتمی
مه‌لێکی کۆچه‌ری له‌سه‌ر لکی دره‌ختێک نیشته‌وه
خوێنی پێی به‌سه‌ر لکه‌که‌وه جێ‌ما
چووم ته‌واوی دره‌خته‌که و خوێنه‌که‌م ماچ کرد
وه‌ره خه‌ونم با ڕووگه‌نمام
خوێنی پێی باڵنده بێ و له‌ئاگر ڕابمێنم
لە ئاگر ڕامان ئاشق وەك میوە پێدەگەیەنێ
بسته خاکه ماندووه‌که‌ش یه‌کپارچه ده‌بێته مۆسیقا و گۆزەی پڕ
له ئاکامدا هه‌ر ده‌گه‌م به‌باڵی باڵنده‌ی بریندار و دڵی خۆم
ئێستا چاوه‌ڕێی فه‌رمانم بفه‌رمووی
بۆ تاهه‌تایه سه‌رگه‌ردان به
گۆڕهه‌ڵکه‌ن له‌کوێی
به‌پێ ڕێگایه‌کی دوور و درێژم بڕیوه
ماڵئاوایی له‌وانه ده‌که‌م پێیان گه‌یشتووم
ئه‌رێ مێژوو له کتێبی چه‌نده‌می ئاسمانی
به‌شێکم بۆ ته‌رخان ده‌کات
ئه‌و کاته‌ی مێژوو باسی خودایی ده‌کات
من له‌ناو حیکمه‌ت و هێزی قسه‌کانی ئه‌ودا
قووڵ و بێده‌نگ هه‌ناسه‌ی ئاسوودەیی هه‌ڵده‌مژم و بیر له‌خۆم ده‌که‌مه‌وه
کتێبی ئاسمان واده‌یه‌کی له‌گه‌ڵمدا هه‌بوو
منیش واده‌یه‌ک و له‌هه‌ستی خۆمه‌وه ناسیومه
نابێ هیچ ڕازێک له تاریکیدا بمێنێته‌وه
ته‌رمه‌که‌م له‌به‌ر هه‌یوانێک داندراوه
پووره‌ی شیعر ده‌وری گرتووم و ناوی شیعرم له‌سه‌ر لێوه
شیعر له دڵه‌وه نوێژم له‌سه‌ر ده‌کات
خودای سه‌د و یه‌ک ناو
حیكمەتی وشەم تێدا بخرۆشێنە و له شاعیره
که‌تره و
قڕنه و
قالۆنچه و
قونجڕکه کان بمپارێزه
به‌پێ ڕێگایه‌کی دوور و درێژم بڕیوه
مێوانداری ئه‌وانه ده‌که‌م پێیان گه‌یشتووم
ڕه‌گی دره‌ختی به‌ردار چهترمه و ههڵمداوه
بە تاو وه‌رن ئه‌ستێره شه‌وقدار و برای گیانی هەستەكانم
ئاسمانی ڕوون قووڵ و بێدەنگ ماوەتەوە
تایبەت دیدارمان دەبێت
دەبین بە خاوەنی چاوەكانی
وەك چاوی ئەو و دڵی خۆمان یاری دەكەین