Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بانگەوازێک لە خانەی ئازادییەوە بۆ قەلەم بەدەستانی کوردی زمان لە هۆڵەندا

بانگەوازێک لە خانەی ئازادییەوە بۆ قەلەم بەدەستانی کوردی زمان لە هۆڵەندا

Closed

خانەی ئازادی هەوڵ ئەدات کە لە ٥ ی مەی یەکەمین بڵاوکراوەی تایبەتیی خۆی بڵاو بکاتەوە، ئەم ژمارە تایبەت ئەبێت بە ساڵیادی تیرۆری خوێندکار و ڕۆژنامەنوسی لاو سەردەشت عوسمان و لە ڕۆژی کۆبوونەوەی بەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا لە ٥ ی مەی بڵاو ئەکرێتەوە.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی دوو ساڵ لەمەوبەر لەسەر ڕفاندن و تیرۆری ڕۆژنامەنووس سەردەشت یەکێک لە گەورەترین ڕووداوە مێژوویی و خاڵە وەرچەرخانەکانە لە خەباتی خەڵک بۆ ئازادی و بێوێنەیە لە مێژووی هاوچەرخی کوردستاندا.
 هیچ کات بە ئەندازەی ئەم دوو ساڵەی دوایی قەڵشتی نێوان خەڵک و دەسەڵاتی سیاسی لەسەر مەسەلەی ئازادییە سیاسی ومەدەنییەکان بەرفراوان نەبۆتەوە.
تیرۆری سەردەشت مەسەلەیەکی زیندووە و بە دەستگیرکردنی تاوانباران و دادگاییکردنیان نەبێت لە دادگایەکی نێودەوڵەتی کۆتایی نایەت، سیناریۆ هەڵبەستراوەکانی دەسەڵات هیچ کات ناتوانن بەر بە شەپۆلی توڕەیی و بێزاریمان بەرامبەر بە بکوژانی دەنگی ئازاد بگرن.  
هەربۆیە خانەی ئازادی بە گرنگی ئەزانێت کە ئەم ژمارەیە تایبەت بکات بەو ساڵیادە و بابەتەکانی پەیوەندن بە تیرۆری ڕۆژنامەنووس سەردەشت‌ عوسمان و مەسەلەی ئازادی سیاسی لە کوردستان.

داوا لە هەموو قەڵەم بەدەستانی کوردی زمانی دانیشتووی هۆڵەندا ئەکەین کە بابەتەکانیان(وتاری سیاسی، ڕیپۆرتاژ، شیعرو هەڵبەست، کاریکاتێر) تاوەکو کۆتایی مانگی ئاپڕڵی ٢٠١٢ بە دەستمان بگەیەنن.

١٤ ی ئاپڕڵی ٢٠١٢

ئیمەیڵی خانەی ئازادی

xanyazady@hotmail.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.