بانیمارانی ڕاست ده‌كات …. عه‌بدولا مه‌حمود
عوسمان بانیمارانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و باڵی ڕیفۆرمی پێشوی یه‌كێتی نیشتمانی و هه‌ڵسوڕاوی ئێستای لیستی گۆڕان، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ڕووداو نێت كه 17/8 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵی" یه‌كێتی چه‌ندین پرۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری و ئابوری هه‌یه و به‌پێی یاسا ئێمه‌ش شه‌ریكین و داوای به‌شی خۆمان ده‌كه‌ین" وه له به‌شێكی تردا پێداگری ده‌كات و ده‌ڵێت" به دڵنیایه‌وه حه‌قی ئه‌وه‌مان هه‌یه شه‌ریك بین له‌و سه‌رمایه‌دا" .
بێگومان بانیمارانی ڕاست ده‌كات، هه‌موو كه‌سێكی هوشیار له كوردستان ئه‌م ڕاستیه ده‌زانێت كه هه‌موو پرۆژه ئابوری و بازرگانی پرۆژه سه‌رمایه‌گوزاری و گرێبه‌ست… زه‌به‌لاح و پڕ قازانجه‌كان، له‌لایه‌ن پارتی یه‌كێتیه‌وه قۆرغكراون. له سنوری پارتی سه‌رمایه‌دارانی پارتی و كه‌سه نزیكه‌كانیان و له سنوری یه‌كێتیشدا سه‌رمایه‌دارنی یه‌كێتی و نزیكه‌كانیان، ده‌ستیان به‌سه‌ر شاده‌ماری ئابوری و داهات و قازانجدا گرتووه.
تا ئه‌و جێگایه‌ی به یه‌كێتی نیشتمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بانیمارانی و لیستی گۆڕان و كاراكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی، له‌هه‌موو مێژووی یه‌كێتی نیشتمانیدا به‌شدار بوون، له میژووی نه‌خوازراوی قێزه‌ونی شه‌ڕی ناوخۆوه، تا مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌و پێكهێنانی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و خستنه‌گه‌ری سه‌رمایه‌یه‌ك كه له‌پاروی ده‌می خه‌ڵك‌و داهاته‌كه‌یان مۆڵكراوه. تا پێكهێنانی ده‌یان كۆمپانیا و سه‌رئه‌نجام له به‌تاڵانبردنی داهاتی خه‌ڵكی كوردستان و له‌ڕاستیدا له تیرۆی ئابوری كۆمه‌ڵگادا.
به‌ڵام راِستیه‌ك هه‌یه كه‌ئه‌م سه‌روه‌ته زه‌به‌لاحه‌ی لای یه‌كێتی و پارتی كۆبۆته‌وه، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی به‌ناوی جۆروجۆری ئاشكرا‌و نهێنیه‌وه پێكیان هێناون، هیچیان به‌شێوه‌ی یاسایی نه‌بوون تا به‌شێوه‌ی یاسایی بانیمارانی و لیسته‌كه‌ی به‌شی خۆیانی لێببه‌ن. به‌ڵكه ئه‌مه كه‌یسێكه سه‌رئه‌نجام پێویسته بخرێته به‌رده‌م دادگایه‌یه‌كی عادلانه‌و بێلایه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
یه‌كێتی و پارتی و بانیمارنی و لیسته‌كه‌یان، هیچیان له ڕێگای كێبه‌ركێی ئابوری و به خستنه‌گه‌ڕی داهاتی خۆیان كۆمپانیا‌و گرێبه‌ست و پرۆژه‌كانیان نه‌خستۆته‌ر گه‌ڕ، به‌ڵكه له‌داهاتی خه‌ڵكی كوردستان‌و تاڵانكردن‌و لوشدانیه‌وه، سه‌رمایه‌كی خه‌یاڵیان قۆرغكردووه، ڕێگه‌شیان نه‌داوه كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌لاری حزبدا سه‌رمایه بخاته‌گه‌ڕو قازانج بۆخۆی مۆڵ بكات ئه‌گه‌ر به‌شیان تییادا نه‌بووبێت. بۆیه هیچ كام له‌و لایه‌نانه سه‌روه‌تێكی یاساییان نییه به‌ڵكه هه‌موویان به‌شدارن له تاڵانیه‌كی نایاسایی بێئه‌وپه‌ر.
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه بانیمارانی‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی لیستی گۆڕان به بانگه‌شه‌ی ڕیفۆرم و چاكسازی و گۆڕانه‌وه، به بانگه‌شه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی بازاڕ له حزب و ده‌سه‌ڵات، شه‌فافیه‌ت له داهات و بودجه….وه په‌یتا په‌یتا داوای به‌شی خۆیان له‌داهاتی به‌ده‌ستهاتوی به‌رهه‌می ده‌ستێوه‌ردانی حزب له بازاڕ‌و جومگه‌كانی ژیانی ئابوری كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش نیشانی ده‌ده‌ن كه چه‌نده جدی و وه‌فادارن! به بانگه‌شه‌كانیان.
هه‌ر هێزو بزوتنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌وتنخواز و ڕادیكاڵ، ئه‌گه‌ر زه‌ڕه‌یه‌ك دڵی بۆ خه‌ڵكی كوردستان لێبدات كاروهه‌وڵێكی خه‌باتكارانه‌ی بریتی ده‌بێت له گێڕانه‌وه‌ی داهاتی تاڵانكراوی خه‌ڵكی كوردستان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی، و خستنه‌وه‌گه‌ڕی له پرۆسه‌ی پێداویستیه بێسنوره‌كانیاندا به شێوه‌ی ئاشكرا‌و شه‌فاف.
بانیمارانی به‌و دانپیانانه‌ی كه خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی یه‌كێتین، كه ڕاست ده‌كات و به‌شدارن، دان به‌و ڕاستیه‌شدا ده‌نێت كه به‌شێكن له‌و تاڵانییه ئاشكرا‌و بێسنوره‌ی 18 ساڵه له خه‌ڵكی كوردستانی ده‌كه‌ن.18-8-2009
abdulla.mahmud@gmail.com