Skip to Content

Wednesday, September 30th, 2020

باڵاخانه‌ی شووشه‌ و مه‌سینه‌ی ئێرانی

Comment

فه‌ره‌یدون  حه‌مه‌ڕه‌شید ……

سه‌رده‌مانی پێش ئێستاله‌سلێمانی ئه‌گه‌ر ڕووه‌و دوڕیانی سه‌رچنار به‌لای قه‌راغی شاردا به‌ئۆتۆمبیل ڕه‌تبوویتایه هه‌میشه‌ سلنگێکی زه‌ردی زه‌به‌لاحت  له‌نێوان گارگه‌ی شه‌کروسایلۆی سلێمانی دا ده‌بینی .ده‌رکه‌ووتنی ئه‌وماشینه‌زه‌رده‌ و زه‌به‌لاحه‌ بۆ ئه‌وکاتی شار هه‌م جوان بوو هه‌م نیشانه‌یه‌ک بوو بۆپرۆسه‌ی ئاوه‌دانی،بۆیه‌ هه‌مووڕێبوارێک که‌به‌وێدا گووزه‌ری کردایه‌ حه‌تمه‌ن ‌چه‌ندجارێک له‌وسلنگه‌ تاقانه‌ی سه‌ر سایلۆکه‌ی ده‌نواڕی و لێی ڕاده‌ما.  به‌ڵام ئه‌مڕۆله‌ کوردستان له‌زۆربه‌ی شاره‌گه‌وره‌کان له‌هه‌رجێگه‌یه‌ک دیقه‌ت که‌یت وبنواڕیت به‌ده‌یان له‌وسلنگه‌ زه‌رد و زه‌به‌لاحانه‌ت  دێنه‌به‌رچاوو که‌وه‌ک په‌ڵه‌هه‌ور به‌سه‌رپرۆژه‌ و باڵاخانه‌کان له‌کاردایه‌،ئه‌گه‌رله‌دووره‌وه‌ سه‌یری کوردستان بکه‌ین  له‌ناوچه‌پیشه‌سازییه‌کانی سویسرا مه‌شغول و جه‌نجاجڵتره‌..؛؛

ته‌نهاسلێمانی به‌نموونه‌ی کوردستان  به‌راووردبکه‌ین  له‌گه‌ڵ (ئیندوستری پلاتسی زویرخ) که‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری زویرخ ی سویسرایه‌.له‌ سلێمانی دووهێنده‌ی ئیندوستری پلاتسی زویرخ سلنگه‌به‌رزه‌کان به‌سه‌رپرۆژه‌وباڵاخانه‌کانه‌وه‌ن،گه‌شتێک به‌ناوشه‌قامه‌ شیک و نایابه‌کانی ‌‌زویرخ دا بکه‌ین ده‌بینین که‌سلێمانی وهه‌ولێر زۆرزیاتر له‌زویرخ باڵاخانه‌ی  شووشه‌ی تێدایه‌.؛

زویرخ شارێکی بازرگانی جیهانی سویسرایه‌،ڕووبه‌ری هه‌مووکانتۆنه‌که‌  1729 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌.،زیاتر له‌یه‌ک ملێۆن  و سێ سه‌دهه‌زارکه‌س دانیشتوانی هه‌موو کانتۆنه‌که‌ن. له‌م شاره‌دا زیاترله‌100 چه‌شن له‌ناسونالیتێته‌کانی جیهان تێیدا نیشته‌جێن،هه‌رله‌کارمه‌ندو کرێکارو هونه‌رمه‌ندو بازرگان و دیبلۆماته‌ جیهانییه‌کان تاسۆزانیه‌ قاچاغ و بێ وه‌ره‌قه‌کانی شه‌وانی سه‌رجاده‌.، زویرخ ی قه‌ره‌باڵغ و جه‌نجاڵ نه‌به‌قه‌د هه‌ولێر،،نه‌به‌قه‌دسلێمانی و دهۆک ‌ سلنگه‌ زه‌به‌لاحه‌کان  له‌هه‌ورا وون نه‌بوون،نه‌ هێنده‌ش کاری ئاپارتمانسازی و باڵاخانه‌ی شووشه‌ی لێده‌کرێته‌وه‌.نه‌به‌ ڕێژه‌ی سفرکۆمایه‌ک_یش، وه‌ک که‌رکوک خاوه‌نی زێڕی ڕه‌شه.؛؛

 له‌زویرخ دا هه‌رماشێنێکی زه‌رد ئه‌گه‌ربه‌سه‌ر چه‌ند باڵاخانه‌وئاپارتمانێکی نیشته‌جێبوونه‌وه‌ له‌کاردابێت،ئه‌وا بێگومان دوای چه‌ند هه‌فته‌له‌ ته‌واو بوونی ‌ پرۆژه‌که‌ ئه‌بێته‌ هۆی نیشته‌جێبوونی سه‌دان خێزانی  کرێنیشین،ئه‌ویش ته‌نها به‌وه‌رگرتنی بڕی پاره‌ی سێ مانگ پێشه‌کی،به‌بێ بگره‌وبرده‌و سه‌رمایه‌ی خه‌یاڵی وه‌ک ئه‌وڕیکلامانه‌ی له‌ کوردستان بۆ پرۆژه‌ی شاری  خه‌ونه‌کان و گوندی ئه‌ڵمانی و کوێ و کوێی تر جێی باسه‌.؛

ئه‌گه‌رماشێنه‌  به‌رزوزه‌به‌لاحه‌کان له‌وشاره‌دا بۆپرۆژه‌ی  نوسینگه‌کانی بازرگانی و کردنه‌وه‌ی کارگه‌وشوێنه‌پیشه‌سازییه‌کان به‌سه‌رپرۆژه‌کانه‌وه‌ له‌هه‌ورا وون بووبن،ئه‌وا   چه‌ندان هه‌فته‌ دوای ته‌واوبوونیان  ده‌بێته‌ پێ و قه‌ده‌م خێری دامه‌زراندنی  هه‌زاران کارمه‌ندو ژمێریار و ئه‌ندازیار و کرێکارانی پیشه‌سازی.؛

به‌ڵام  کوردستان  له‌درێژه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌ی دوای ڕووخانی به‌عس،به‌په‌یدابوونی سه‌دان ملێۆنێری زه‌به‌لاح و هه‌ڵتۆقیو، به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌رچاوه‌و شه‌رعیه‌تی سه‌رمایه‌کانیان،به‌سه‌دان پرۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داره‌کان وحکومه‌ت له‌کوردستان ده‌بینرێت،به‌ده‌یان ماشێنی زه‌به‌لاح به‌سه‌رپرۆژه‌کانه‌وه‌ن. به‌ڵام تابێت کێشه‌ی نیشته‌جێبوون له‌قه‌یرانی به‌رده‌وامدایه‌،کرێی خانوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.بێ کاری به‌رده‌وامه‌،نرخی کاڵاکان له‌فرۆشگا و سۆپه‌رماکێتێکی تره‌و بۆ  یه‌کێکی تر جیاوازیه‌کی زۆری هه‌یه‌،ته‌واوی که‌ره‌سته‌کانی کوردستان هاورده‌ی ووڵاتانه‌،په‌تاته‌ و ته‌ماته‌ی بێ تام و صناعی ناوخانووه‌شووشه‌کانی سوریاو تورکیا بۆته‌ گه‌ره‌نتی ئاسایشی خۆراک له‌کوردستان. ته‌واوی مه‌سینه‌ی ناوئاده‌ستخانه‌ی مزگه‌وت  و ماڵه‌کانمان لێی نوسراوه‌ ساخت ایران. ئیتر چ ئاوه‌دانیه‌ک چ ئاسایشی خۆراک و چ وه‌زاره‌تێکی نه‌خشه‌وپلان دانانمان هه‌یه‌ ؟؟. .چ دڵخۆشیه‌ک به‌و هه‌مووپرۆژانه و به‌ و ماشێنه‌زه‌رد و زه‌به‌لاحانه‌بکه‌ین که‌له‌ هه‌ولێروسلێمانی به‌سه‌ر باڵاخانه‌ شووشه‌کانه‌وه‌ له‌کاردان، که‌ئێمه‌ ته‌ماته‌و په‌تاته‌ی نایلۆن له‌ سوریایی عه‌ره‌بی و،‌‌تورکیای دراوسێ ئه‌جر گرانه‌وه‌ بۆمان بنێردرێت .مه‌سینه‌ی ئاوده‌ستخانه‌کان و بۆری چراکانمان له‌کۆماری ئه‌سلامی ئێرانه‌وه‌ مسۆگه‌ربکه‌ین….؛

سویسرا
faraidun_73@hotmail.com

Previous
Next

Leave a Reply