باڵنده‌یه‌كی به‌ندكراو … رۆسته‌م خامۆش
Closed
ئه‌و باڵنده‌ی به‌ند كراوه
مافی ژینی لێ خوراوه
هه‌موو ساتێ ده‌ناڵێنێ
بۆ سه‌ربه‌ستی ده‌جروێنێ
ئه‌ڵێ ئێستا نیگه‌رانم
دوور له ئاشنا‌و گوڵستانم
به ئاواتم كه بێمه‌وه
له سه‌رچڵ دا بنیشمه‌وه
به سۆزه‌وه له ناخی دڵ
تێربخوێنم بۆجوانی گوڵ
خۆشه فڕین به ئازادی
هه‌رده‌م بژی به دڵ شادی