Skip to Content

Saturday, January 23rd, 2021

با به‌هاکانی ڕاپه‌ڕین هه‌رزان فرۆش نه‌که‌ین….فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید

Be First!
by March 26, 2009 گشتی

  با به‌هاکانی ڕاپه‌ڕین هه‌رزان فرۆش نه‌که‌ین

فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید     سویسرا
faraidun_73@hotmail.com

شکست وده‌ستکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین کۆمه‌ڵێک ئاڵووگۆری نه‌وعین ناکرێت به‌ڕێگووزه‌ر تێپه‌ڕبێت،وه‌ناشکرێت به‌یه‌ک لایه‌نه‌و به‌یه‌ک چاویلکه‌ی سیاسی ڕاپه‌ڕین پێناسه‌ی بۆ له‌قاڵب بدرێت، سه‌رکه‌وتن وشکست بکرێته‌ به‌رگی ڕه‌ها بۆڕاپه‌ڕین،چوون ڕاپه‌ڕین بۆپێچانه‌وه‌ی  ڕژێمی  کۆن وئاڵوگۆڕی سیاسی وبنیاتی ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادیه‌کان حه‌شامه‌تی جه‌ماوه‌ری وئیراده‌ی شۆڕسگێڕانه‌ی  ئه‌وسای شۆڕشی ئاوێته‌ به‌یه‌ک کرد ؛

ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 گۆڕانی یه‌کجار به‌رچاو و به‌به‌های هێنایه‌گۆڕێ ،جگه‌ له‌تێک و پێکشکانی قه‌ڵای چه‌وسێنه‌رانه‌ی به‌عس،  ململانێی ده‌نگ وڕنگه‌جیاوازه‌کانی کوردی له‌قۆناغی  شاخ وپارتیزانییه‌وه‌ گواسته‌وه‌ ناوکوانووی جه‌ماوه‌رو خه‌باتی شار وژیانی ئیداری وکاربه‌ڕێوه‌بردنی خۆماڵی؛

به‌ڵام له‌دوای ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی شارو نووسانی سیکۆتینی  که‌سایه‌تییه‌کانی ناوحیزب  به‌کورسی ده‌سه‌ڵات وحیزب  و ده‌رکه‌ووتنی هه‌گبه‌ دۆلارو کۆشکه‌فیرعه‌ونییه‌کان،خاڵه‌لاوازونێگه‌تیڤه‌کانی ڕاپه‌ڕین  ده‌ست پێده‌کات.؛

سه‌ره‌ڕای ڕیزوشکۆ بۆ قوربانیانی ڕاپه‌ڕین ، ئه‌مڕۆدوایی هه‌ژده‌ساڵ تێپه‌ڕبوون  به‌سه‌رئه‌وده‌نگ وناڕه‌زایه‌تییه‌ی کۆشکی زاڵمانه‌ی به‌عسیان ڕووخاند ،ده‌کرێت خۆمان له‌وه‌خافڵ نه‌که‌ین که‌ مل نه‌دانی ده‌سه‌ڵات بۆچاکسازی و خواست وپێداویستییه‌کانی خه‌ڵک، ئه‌زموونی 18 ساڵه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین بکه‌ینه‌ خاڵی ڕه‌ش به‌سه‌رئه‌وبڵندگۆیه‌ی  18 ساڵه‌شایی ولۆغان بۆدرووشمه‌کانی دیموکراسی ده‌کات.18 ساڵه‌ باس  له‌ده‌سه‌ڵاتێکی جه‌ماوه‌ری  و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی درۆزنانه‌ ده‌کات..؛

به‌پێچه‌وانه‌ی درووشمه‌ دیماگۆگ وبریقه‌داره‌کانه‌وه‌  18 ساڵه‌ ده‌ستاوده‌ستنه‌کردنی ده‌سه‌ڵات ،شاردنه‌وه‌ی بوودچه‌ ی حیزب وگه‌ل  له‌هاووڵاتیان، مۆنۆپۆلکردنی بازاڕ،ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان  هاووڵاتیان ونه‌هه‌نگه‌برسییه‌کانی ده‌سه‌ڵات،  بووه‌ته‌ نوقڵانه‌ وده‌ستکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین بۆخه‌ڵکی کوردستان.؛

گه‌رپیاوه‌ ویژدان سسه‌کانی ده‌سه‌ڵات  له‌به‌تاڵانبردنی بوودچه‌ی ووڵات وته‌نده‌رفرۆشتن و پرۆژه‌ی نیوه‌وه‌و ناچڵ  بێ متمانه‌ییه‌کانی   خۆی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک  فراوانتربکات،ساڵ به‌ساڵ ده‌ستکه‌ووت وبه‌هاپیرۆزه‌کانی ڕاپه‌ڕین  کاڵتر و مایه‌ پووچتر ده‌بێت.؛

ئیراده‌و هوره‌ی ڕاپه‌ڕین توانی  قه‌ڵای زۆردارترین ڕژێمی  دیکتاتۆری جیهان  تێک بشکێنێت وه‌لێ ئه‌فسوس  ئه‌زموونی سیاسی  داوای ڕاپه‌ڕین نه‌یتوانی ببێته‌ ئه‌لگۆ و نمونه‌یه‌کی زیندوو له‌دیموکراسی وده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک ،تا بمان کردایه‌ته‌ شورایه‌کی دیموکراسی بۆ پاراستنی هه‌رێمی کوردستان  له‌هه‌رئه‌گه‌رێکی  چاوه‌ڕانکراو..؛

باچیتر به‌س بێت  قوربانی  وپیرۆزی  شۆڕش و ڕاپه‌ڕین  مه‌زاد نه‌که‌ین.؛

Previous
Next

Leave a Reply