Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بتڕەژم ڕێكخراوی هونەرمەندانی كەركووك  …حەمەسەعید زەنگنە

بتڕەژم ڕێكخراوی هونەرمەندانی كەركووك …حەمەسەعید زەنگنە

Closed
by January 17, 2008 گشتی

  دەستخۆش و زارت پڕ شیلەی گوڵان بێت، كاكە سامان عومەر كە توانیت ئەو ڕێگە دوورە تژی مەترسییە ببڕیت و بێیت لە نێوجەرگەی ئەو هەموو تیرۆریست و تڕومبێلە بە مین چێنراو و لوغمانەدا شەوێك تا سوبحەینێ گۆرانی بۆ ڕەش و ڕووت و ئاوارەكانی فەیلەق و مەلعەبەكە و باروتخانە و پەنجا عەلی بڵێیت. دیارە وەكو خۆت لە بەرایی ئاهەنگەكەدا فەرمووت: (چەند خۆشحاڵم كە خەونەكەم هاتەدی و وا لە نێو شارە بەشمەینەتەكەی كەركووك گۆرانی دەڵێم). جەنابتان لە هونەرمەندانی دی خەمخۆرتر و زۆرتر دڵتان كڵپەی سەند و بیرتان لە دڵە دیلەكەی كوردستان كردەوە. بۆیە ئاوا بەو جۆش و خرۆشەوە و هەر لەبەر خەڵكە شەكەتەكەی قودسە داگیركراوەكەت قیچەك دڵخۆش و شادمانیان بكەیت، دوور لە هەموو بەرژەوەندی و بازرگانییەك و بە خۆڕایی و بێ بەرانبەر گۆرانی بچڕیت بەبێ ئەوەی یەك مەنسوولی ئەو شارە لە ئاهەنگەكەتدا جێگەی بێتەوە، شایانی سوپاس و مایەی خۆشحاڵیە بۆ ئێمەی كەركووكی و ئێوەی سلێمانی كە بەڵگەی دڵسۆزیتانە. خودا بەرخودارت كا و هەر بۆ ئێمەت بهێڵێت! ئێمە هەر منەتباری ئێوەینە. ئازیزم سامان چۆپیش پارساڵ شتێكی وەكو ئەوكارەی ئێوەی كرد، بەڵام نانا ئەوەی ئەو، كەی وەكو ئەوەی ئێوە بوو، ئەو لە سلێمانی ئاهەنگی گێڕا و دەراماتەكەی بۆ ئاوارەكان نارد، خۆ وەكو ئێوە بەشداری خۆشییەكانی نەكردن ئەمساڵیش لە ئەوروپا ئاهەنگی ئەنجامداوە و بڕە پارەیەكی كەمی بۆ ئاوارەكان ناردووەتەوە، بەڵام ئەزانی چەند بوو! بڕە پارەیەكی زۆر كەمە، 180 هەزار یۆرۆ، دەیەوێت بەوە هەڵیانخەڵەتێنی، توخوا تۆ بیت ئەوە دەكەیت? چاوەكەم سامان سێ ساڵ پێش ئێستاكی و پاش پرۆسەی ئازادی هونەرمەند ناسری ڕەزازی كەس پێینەگوتبوو، كەس زۆری لێنەكردبوو، كەسیش ڕووی لێنەنابوو گوتی: پەیمان بێت تا ئاهەنگ لە شاری كەركووك ئەنجام نەدەم گۆرانی لە هیچ شوێن و جێگەیەك نەچڕم، كەچی نەهات و گۆرانیشی چڕی! كەچی تۆ نە پەیمانت بە كەركووكییەكان دابوو نە قسانت كرد بوو، چونكە خەونت بە كەركووك و كەركووكییەكانەوە دەدیت! ئەوا خەونەكەشت لە سایەی خوا هاتەدی و ئێمەی ئاوارە و كەمدەرامەت و عەشقی دەنگە خۆشەكەی تۆ، بە دەنگە ناسك و پڕ سۆزەكەت ماندووی چەند ساڵای دەربەدەری و ئاوارەییمان حەسایەوە و چوون گوڵێكی تێنوی ئاو لەبەر كردوو جارێكی دی ئاهمان بەرهاتەوە و گەشاینەوە. خوا دڵت خۆش كات وەكودڵی ئێمەت خۆش كرد، خوا ماڵت ئاوەدان كات وەكو ماڵی ئێمەت ئاوەدان كردەوە. خوا خێری ڕێكخراوی هونەرمەندانی كەركووكیش بنووسێ كە لە پاش ماوەیەكی زۆر بێدەنگی كەوتنە چالاكی. حەیاتم سامان تۆ چاكتكرد هاتی بۆ كەركووك ئاهەنگ بگێڕیت! لەوەش چاكتر نەتهێشت تەنیا یەك مەنسوولی ئەم شارە پشكداری لە ئاهەنگەكەتدا بكەن. ئێمە ئەوەمان زۆر پێخۆش بوو، ئەو چاكەیەشت قەت لە بیر ناكەین، چونكە بەینی خۆمان بێت! ئەو خەڵكانەی كە تۆ پێتخۆش نەبوو لە ئاهەنگەكەتدا ئامادە نەبن!(ڕەش و ڕووت و ئاوارەكان) ئەگەر لەم شارە ڕەوبكەن و نەمێنن خاتر جەمبە! هەر بە شەو و ڕۆژێك لەسەر بازگەكانی  كەركووك    –    سلێمانی كەركووك     –   هەولێر بە خەتێكی درشت دەنووسرێت: عاد الفرع الی الاێل

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.