برژانگه شیعر … فاتیح سه‌لام
كه تۆ رۆژانه ره‌نگ و بۆت
تێكه‌ڵ باخچه‌ی ته‌مه‌ن بێ و
ده‌مت بۆ ماچی هه‌ناسه‌م
بكرێته‌وه و ..
شنه‌ت له رۆحمه‌وه ، بفرێ
دڵنیابه ..!.
نه به‌هار له لام كۆچ ده‌كاو
نه‌ش ، تیغی پیری ده‌مبرێ
2
له ژوور سه‌ری
شه‌وێك پێش ئۆغری خێرتا
بۆ مێژووی چارۆكه‌ی ره‌شی
گه‌شتی خاڵیت دامگیرسێنه
تا له شیعرێكی رژاوتا
من ژێیه‌كی پر نهێنی داخراو بم
چاره‌كێك تۆ و
نیوه‌یه‌ك له هه‌ناسه‌ی شه‌و
ببنه حیكایه‌تی گومرای
درزی ته‌ڵخ گرتووی ئاوێنه
3
ناگه‌یته جێ
ته‌متومان فێڵت لێ ده‌كا
ئه‌ی من چی بكه‌م ..؟.
ده‌ترسم شه‌پۆلێك بتباو
دڵی باخم لێ بره‌نجێ ..!.
4
چه‌ند رێبوارێكی سه‌ره‌رۆی
مشتی تۆیه و .. باڵته‌ی پیاوانی شه‌وه‌زه‌نگ
عه‌شقه خوێن دیده‌ت لێڵ ده‌كات
قه‌ناره بۆ رۆژ هه‌ڵده‌خه‌ی
وێسگه‌كانی ترپه‌ی دڵت و
یه‌كه‌م هه‌نگاو
گیانكێشكانێكی له‌سه‌رخۆی
به‌ربوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م سێوی
نه‌گه‌ییوو بوون
سێبه‌ری نه‌دانێ هه‌تاو