برژانگێک له چاوه‌کانی سێبه‌ر …. عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی
تۆ له ئاوه قاچ شه‌قبردووه‌کانی بیابان نه‌رمتر دێیت
ده‌ته‌وێ بن به‌رده‌کانی *ئاخۆرا*، بکه‌یته‌وه دیوه‌خان بۆ شه‌پۆل و
شه‌پۆلیش بکه‌یته‌وه به چرا بۆ دڵی ماسییه ڕه‌نجاوه‌کان
تۆ له ئاوه په‌نگ خواردووه‌کانی ناخی بێده‌نگی، توڕه تر دێیت و
ده‌ته‌وێ گۆمه نووستوه‌کانی ناو قه‌وزه
پڕکه‌یته‌وه له مه‌رجانی خه‌ون و گوێچکه ماسی سه‌وز
ورده‌لمی هیوا….و
زێرابی ڕه‌شی ئه‌م که‌ناره، به سپی ترین کات پڕکه‌یته‌وه
تۆ له تاڵترین دورگه‌ی ماراناوه دێیت و،
شیرین‌ترین ئاوی حه‌یاتت له زه‌مزه‌میه‌که‌تا هه‌ڵگرتووه
تۆ له تاریكترین جهه‌نه‌مه‌وه دێیت و
باری قه‌ناعه‌تت ،پڕه له سێ‌و و شانه‌کانی سینه‌ت پڕه له هه‌نگوین و
مۆبایله‌که‌شت پڕه له ژماره‌ی هه‌ستێره،
تۆ له زه‌ردترین پاییز و ڕووت ترین مه‌مله‌که‌ته‌وه هه‌ڵوه‌ریت
که‌چی،ناو چاوت پڕن له خونچه و
دڵت پڕه له چنار و چڕترین چیمه‌نت به‌سه‌ره‌وه‌یه
تۆ له زبرترین چاپخانه‌وه دیڕه‌کانت پێیان گرت و
ڕوناكترین ووشه‌و، ته‌ڕترین په‌یام گه‌وره‌بوون
تۆ له ڕه‌شترین ئاسمانه‌وه دێیت و
سپیترین هه‌وره و نورانیترین هه‌ستێره‌ت به دواوه‌یه
تۆ به‌ڕه‌حم ترین جه‌للادی و
له ناو له‌پی ده‌ستی شه‌قه‌ی قامچیه‌که‌ت دا
ئاو له ده‌می مردن ده‌گێڕیته‌وه بۆ ژیان،
تۆ گه‌رمترین هه‌ناسه‌ی خۆری
گیانی به‌فر ده‌کێشی و شاخێك پۆشته ده‌که‌یته‌وه
تۆ سوور ترین و دڕترین گولـــله ی،
له سه‌خترین ڕقه‌وه ده‌فڕی و
له‌سه‌ر مه‌مکه‌مژه‌ی مناڵێک ده‌نیشیته‌وه و
پۆلێك گریان و گه‌ڕو په‌روازه ده‌که‌یت
تۆ عاشقترین هه‌وری،نه‌رمترین مه‌مکی ئاوت کردوه و
هه‌موو ڕۆژه پوچه‌کانی ساڵ به ڤالانتاین ئه‌ناسێنی،
تۆ سه‌ده‌یه‌ك له نیشتمان گه‌نج تری ،
تۆ گورسێك ڕیشت له نیشتمان درێژتره
تۆ تاڵترین نوقڵی شۆڕشێکی و له شیرین‌ترین جه‌نگا،
ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنی دۆڕاوترین سوپا ده‌گێڕی
تۆ له چۆڵترین و ئه‌نفالترین و مردووترین کشوه‌ره‌وه دێیت
که‌چی سه‌وزترین ده‌ستت لێ ڕواوه‌و
خوێنگه‌رمترین گه‌ڵات کردووه و
له تارمایی ئاو فێنکتر سیبه‌رت خستووه
تۆ له جه‌نگه‌ڵترین سنووره‌وه دێیت و
به‌سه‌ر بزماری ئه‌گراویدا قاچ دائه‌نێیت و
ئه‌و( مین) انه شه‌ق ده‌که‌یت
که هه‌زاران ڕان و مه‌چه‌کی نیشتمانیان په‌ڕاند
ئێستا بوون به دا‌هۆڵی مه‌رزه‌کانی جه‌نگ و
به خۆێن له‌سه‌ری نووسراوه…
ئه‌م نیشتمانه بۆ کــــــــرێ!!
ئه‌م نیشتمانه بۆ فرۆشـــــتن!!
ئه‌م نیشتمانه بۆ ده‌ستگێڕی!!
ئه‌م نیشتمانه بۆ پێکه‌نیـــــن!!
تۆ له به‌فر شه‌رمنتر دێیت
هه‌موو شتێ له تۆ ئه‌چی،
که‌چی تۆ له هیچ ناچی…
تۆ له ئاو تینووتری
تۆ له ئه‌جه‌ل نزیكتری
له پێکه‌نین ته‌نهاتری
تۆ له عه‌تره تۆز گرتووه‌کانی گیرفانی گوڵ بێزارتری،
به‌م هه‌موو عه‌یبه‌یشه‌وه
هێشتا له‌و سه‌نگه‌ره جوانتری
که شه‌هید بوونی تیا بوو به عه‌یبه
تۆ له گۆچانێك پیر تر دێیت و
هه‌موو ڕێگا سه‌خته‌کانی ته‌مه‌ن ئه‌تناسن،
وه‌ره له‌سه‌ر کانییه سووره‌ی په‌ژاره
گوناهه‌کانت بشۆره‌وه و پاك ڕیشی بێده‌نگی بتاشه
چاره‌که‌یه‌کی دوعا ڕاخه‌و بڵێ: ده‌ی خوایه
له کتێبه‌کانی خۆت دوو دێڕم به‌رێ
به بیکه‌م به ناونیشانی ئه‌م سه‌فه‌ره!
ده‌ستم به‌رمه‌ده تا ده‌گه‌مه ئه‌وبه‌ری سیراتی ئه‌م سه‌فه‌ره
بڵێ خوایه، ده‌ستم به پشتێنه ئاڵه‌کانی ڕه‌حمی خۆت
جۆگه‌یه‌كی محیبه‌ت له شوێن پێکانما هه‌ڵگره
تا سوڵحی ئه‌م هه‌موو هه‌نگاوه‌ی پێ بکه‌م ،
که ماڵی ئاویان داگیرکردوه
بڵێ خودایه.. له ئه‌ڵماسه‌کانی هه‌ق،
شمشێرێکم بۆ بتاشه
تا پرچی ئه‌م دره‌خته به‌رزانه ببڕم
با له‌مه زیاتر مۆرانه خوێنمان هه‌ڕاج نه‌کا،
ئیتر وه‌ك ئاو مه‌مانکه به‌سه‌ر بووکه په‌ڕۆینه‌دا
ئیتر وه‌ك شه‌رابی شه‌رم مه‌مانپرژێنه
به ڕومه‌تی سه‌رخۆشێکـــــــــــــــــــا
وه‌ك و گولـــله مه‌مانچه‌قێنه،
به نیتاقی سه‌ربازێکی هه‌ڵهاتوودا
تازه هاتی، مه‌ڕۆره‌وه…
پیره کورسی جیڕه‌ی تێکه‌وت و
پیره قه‌ڵه‌م دانابه‌زێ
پیره دار سکی داڕزا و
پیره داربڕ نایه‌ته خوار..
پیره ده‌ریا ووشکی کرد‌و
پیره نه‌هه‌نگ نایه‌ته ده‌ر..
پیره به‌ڕوو سه‌ری شکاو
پیره کڵاو نه‌گه‌شته سه‌ر..
پیره شه‌هید ده‌نگی نه‌ما و
پیره خوێنیش ڕه‌نگی نه‌ما
پیره گه‌نم مێشکی پژا و
پیره داسیش ماڵ له هه‌سان…
وه‌ره سه‌به‌ته ڕزیوه‌کانی ئه‌م به‌یانیه کۆنانه،
پڕ که‌ره‌وه له سێوی کازیوه
له به‌خشینه‌وه‌ی حورمه‌تا، توخوا ئیتر
که‌س پێشی شه‌هیده‌کان مه‌خه
چیتر وه‌ك جه‌نجه‌ڕ مه‌مانگێڕه به‌سه‌ر سروتی عه‌شقا
چیتر له ئێواره سیگارێکا ژیان مه‌که‌ره‌وه دوکه‌ڵ
وه‌ره دڵمان پرکه‌ره‌وه له مره‌که‌ب
ئه‌م زمانه ڕزیوانه ببڕه،
با چرۆێ نه‌رمترین زمان و جواترین خونچه،
له ده‌می دیالۆکه‌کانه‌وه سه‌وز بنه‌وه
با گۆزه خاڵیه‌کانی چاومان پڕبنه‌وه له قوڵپه قوڵپی هیوا
تای ته‌رازووی ئه‌م هه‌فته‌بازاڕه‌ی مه‌رگ
قڵپ که‌ره‌وه
ئاخر پێم ناڵێی،
که تایه‌کی هه‌ر سه‌ره کۆتر بێ و
تاکه‌ی تریش هه‌ر ده‌می چه‌قۆ
که‌ی ئه‌م دوو تا هه‌وسه‌نگ ده‌بن که‌ی؟؟؟؟
عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی
پاییزی 2009 ده‌ربه‌ن