Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
بریندار کردن بە گوڵ

بریندار کردن بە گوڵ

Closed

 

 

 

 

بۆ : ن…………………..

(1)

یەک دەقیقە مۆڵەتم بەرێ ..

ئەچم لە پاییز پرسیار ئەکەم :

لە کوێ..

سەعات چەند ..

بلیتى چوونە ناو پاڵتۆ دابەش ئەکەن ؟

 

(2)

عاجز مەبە 

کە پێم وتى : حەیوان …

چونکە ئینسان ئەوەندە تاوانى کردووە ،

حەزم کرد دەربازت کەم ..

چونکە زانستى (حەیوان )

ئامادەیى هەڵکەوت و

شەشى زانستى و

ئەکرەم قەرەداغى و

هەشتاکانى سەدەى رابوردوو ..

شەوێک لە ژیانى خانزادى

بیر خستمەوە ..

 

(3)

ئەزانى بۆ بە دواتا ئەگەڕێم ؟؟

بۆ ئەوەى شەڕت لەگەڵدا بکەم ..

بۆ ئەوەى ڕقى خۆمت نیشان بدەم ..

بۆ ئەوەى ئەو تابلۆیانەت لێبسەنمەوە ،

کە لە یادەوەریتا بەجێم هێشتووە ..

بۆ ئەوەى دووبارە ونت بکەم ،

بۆیە هەوڵ ئەدەم بتدۆزمەوە ..

ئەزیزەکەم !

 

(4)

جەژن 

هاتە بەر دەرگاکەمان ..

لەوە ئەچوو لە تەقینەوەیەک ..

لە هەوڵێکى خۆ کوژى رزگارى بووبێ ..

وتى :

جل ..

پێڵاو ..

عەترى زیادە شک نابەى ؟؟

وتم بەڵێ ..

بلوسێکى لاکۆست و

پانتۆڵێکى کەتان و 

پێڵاوێکى ئیکۆم دایە ..

وتى : ئەى عەتر ؟؟

وتم عەترەکەم ئەو بردى ..

4 ڕۆژە بۆنى خەڵوزم لێ دێ …

 

(5)

تاوەرێکى تازە تاوەر ،

نوشتایەوە و

پێى وتم :

جگەرەیەکت پێیە ؟؟

وتم : چوار ساڵ و

هەشت مانگ و

یانزە ڕۆژە جگەرەم نەکێشاوە ..

وتى : لە دوورەوە تۆم بینى لەناو دوکەلاًَ ..

وتم : قوربان ! ئەوە هەورە ..

ئەى نازانى تۆ سەرت لەناو هەورایە و

قاچیشت لەسەر دڵى هەژارانى 

ن ی ش ت ی م ا ن ە ک ە م ؟؟

 

 

 

 

شیعرى : نەوزاد بەندى

Nawzadbandy@yahoo.com 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.