Skip to Content

Friday, October 23rd, 2020

بــــەر لـــەوەی ببارێ‌ … یوسف خەلیل

Be First!
by January 29, 2013 هۆنراوە

 

 

 

وەك كۆیلە دیل

خووداش بینەرێكی بێباك

لێیان دەخوڕین

دەیان كوشتین

نێرینەیەكی بێرۆح

مێینەیەكی بێهەست

چێژدار بووین

بەرەو نەهات

رێمان دەبڕی

وەك وان نین

بێدەنگ نابین

دوێنێ شاخ

ئەمڕۆ هزر

دونیاش توولە ڕێ‌

بێنەوا نین

ئایندە دەدوێنین

گەرچی

هەتیومان بێ دڵخواز

رۆڵەمان بێ شوناس

بە دڕك و داڵ تەنراو

هێشتا پێدەكەنین

قەدەر نییە

دێینە گۆ

هەبوونە گەردوون

هەڵاوگێردەكا

تا تۆ بكوژم

جوانیشت یادگار كەم

دەكرێ‌ پێكەوە

بە ئاوێزانی هەناسە

دونیا بێنینە سەما

چ بكەم

وەنەوشەی بێباڵ

چۆنە فێر فڕینت كەم

كە تۆ هەموو گیانت تەنراوو

بە وەیشومەی رووبار

وەك تۆ بێناز

بێپەروا لانەواز

رێم بدە تەواو كەم

نیگاكانت

قەدەر بێ ئارام دەبێ

هەناسەی سوار

تەنگی پێ هەڵدەچنێ

دیواری تەم

بە رووخاوی سەر دەردێنێ

پەی بە فەنابوون دەبرێ‌

سبەی هەڵدێ‌

دەكرێ‌ و ناشكرێ‌ جوانبن

سەرەتاشــن

بۆ چاوهەڵهێنانی بوون

هاوڕێ‌

بە هێشووە ترێیەك

سپیتر لە سیمای بەفر

ئاشنام كە

دونیام لا ئاڵ كە

تا سەما لەگەڵ بادا كەم

ناكرێ‌

دڵەم دەروێش ئاسا

بێ هەناسەی هەستت

رێكا تاوێ‌ بێ سۆزت

دە چاریكە

لێڵی فەرامۆش كە

پەرە بە پیاسە بدە

مەلە لەگەڵ نەوڕەس كە

پەی ببە

بە دوونیای ئاو

ئاڵتر لە سیمای سەما

لە دیدەی بێ نیگا

جوانتر

خرۆشان دەبینرێ‌

سبەی سەر دەردێنێ

راست و چەپ

خوار و خێچ

لە پانتایدا ئاوێزان دەبێ

هێزی هزر بێباكە

دەرهێنەر ئەندێشە

من و تۆی هەتیوو بینەر

بێ ئاگا

بێ‌ هیچ دەخنێینەوە

بێ پرسیار رێدەكەین

بەرەو

سەربڕینی ناخ

لەخاچدانی خوود

كرچ بوون دەپێكین

وەنەوز دەخنكێنین

لەم فارگۆنەدا

هێز باڵا

هزر بێزمان

فەنابوون

شانۆیەكە بێباڵ

بێ خەون دەینوێنین

بێ هەست دەیدوێنین

ئاوێنە تەنها خۆرە

سێبەر وەلانێ

خەون وەخەبەر بێنێ

پێدەچێ‌

كازێوە گووڵ بڕوێ‌

بینەریش بێتە گۆ

زەردەش باڵ بگرێ‌

بەردەوامیش پێدەگرێ‌

 

 

 

 

Yousif_kazh@yahoo.com

 

 

Previous
Next

Leave a Reply