Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

بفەرموون لە كوردستان قۆنداغی تفەنگ چاوەڕێتانە ….!

Be First!
by April 6, 2008 گشتی

  دیلان ڕەشاد عەبدوڵا…..

 زۆر دەمێكە ئاشكرایە كە گەنجانی كورد بە هۆی ڕەوشی خراپی كوردستان هەر لە دوای ڕاپەِین و دواترلە سەردەمی شەڕی ناوخۆیی و تاكو ئێستاش بە شاڵاو ڕوو لە هەندەران دەكەن , ئەم كۆچ كردنەش لە ئەنجامی نادروستی سیستەمی بەڕێوەبردنی كۆمەڵگا دروست بووە كاتێك گەنج پێویستی بەچەند مافێك هەیە لە وڵاتەكەی خۆی بۆی بەرجەستە نەكراوە ئەویش بەدوای شوێنێك دەگەڕێت كە بتوانێت تێیدا خۆش گوزەرانی بەدەست بێنێ بەڵام ئەوەی لەم ماوەیە دڵگرانی كردم ئەوەبوو كاتێك لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی ڕۆژی یەكشەممە 30/3/2008 ژمارە(409)دا باس لە ناردنەوەی 60 پەنابەری كورد دەكات كە لە كاتی گەیشتن بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر هیچ یەكیك لە بەنابەرە كوردەكان ئامادە نەبوون لە فڕۆكەدا دابەزن چونكە بەڕەزامەندی ئەوان نەبوو كاتێك نێردراونەتەوە بەڵام ئەوەی زۆر سەیرە و مرۆڤ ئەسەفی بۆ دەخوات ئەوەیە كە لەلایەن ئاسایشی هەولێر بە شەق لیدان و قۆناغە تفەنگ لە فڕۆكە خانە دەردەكرێن , تۆ وەرە لەوڵاتێك ئا بەم شێوەیە مامەڵەت لەگەڵدا بكرێت ئاخۆ گەنجی كورد بۆ بیر لە جێهێشتنی نیشتمانەكەی نەكات , بەڵێ ئەمەیە ڕەوشی گەنج لە كوردستاندا هەركاتێكیش ئەم پرسە ڕووبەڕووی هەر بەرپرسێكی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتە دەكەیتەوە زۆر بە ئاسانی خۆی لێ دەدزێتەوە و قسەی لەسەر ناكات بۆیە لە وڵاتێكدا لایەنێك نەبێت گوێ لە خەم و داواكاریەكانت بگرێ و نیشتمانێكی دایكیش نیە باوەش بۆ ڕوڵەكانی بكاتەوە دەبێ ئاراستەی ڕەوشی گەنج بۆ كوێ بڕوات ..؟ تۆ بڵێی خۆ دزینەوە لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەریەتی و دوور كەوتنەوە لە خاك و نیشتمان لە بەرژەوەندی  توێژی گەنجدا نەبێت , باشە خۆ ئێمە نوێنەرو دەسەڵات داری گەنجمان هەیە لە پەرلەمان و حكومەتدا ئەی ئەرك و كاری ئەوان چیە ؟ بەڵێ بێگومان لەوانەیە ئەركیان تەنها قەدەغەكردنی جگەرە بێت ..!! بەڵام ئەوان لە باروگوزەرانێكی باش دان بۆیە هاوچینەكانی خۆیان لەبیر نیە و پارێزگاری لە ئیرادەی گەنجان ناكەن و خەریكن وەك دەسەڵاتدارە پیرەكان بیر دەكەنەوە , بەڵێ ئا ئەمەیە ڕەوشی گەنجان لەم وڵاتەدا تەنانەت بەوەش ڕازی نین كە دەیكەن پێیان وایە ئەمە هیچ نەكراوە بەرامبەریان , بۆیە من ئامۆژگاریم بۆ هەموو گەنجانی ئەوروپا ئەوەیە كە ڕێگە بەوە نەدەن كە بنێردرێنەوە چونكە لەوێ پێیان بكەوێ باشترە نەوەك لە كوردستان چونكە خۆشترە بێگانەیەك ئەشكەنجەت بدات نەوەك هاونیشتمانیەك چونكە ئەوكاتە گلەییت نابێت دەڵێی ئەمە بێگانەیە هەقی خۆیەتی لە بەنابەرێكی وڵاتێكی تر بدات هەرچەندە ئەمە زۆر دەگمەنە لەوڵاتێكی ئەوروپی ڕێز لە پەنابەرێكی وڵاتێكی تر نەگیرێت .
 
 
Dilan_kn@yahoo.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply