Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بكوژانى مانا ….  كاروان وریا

بكوژانى مانا …. كاروان وریا

Closed
by January 8, 2008 گشتی

   وتەیەكى كورت دەربارەى نوسین
 "من دارستانێك دەخوێنەمەوە, تا گەڵایەك دەنوسم "
       شێركۆبێكەس………
 
 پێدەچێت هەر خاوەن قەڵەمێك بە مەرامێك بنوسێت, هەبێت بە مەبەستى تایبەتو هەبێت لە خزمەتى رۆشنبیری كوردیدا دابێت, ئەوەى كە گرنگەو پێویستە هەڵوەستەى لە سەر بكرێت، بەشێك لەو نوسەرانەن كە بە مەبەستى زوناوبانگ دەركردنو فەغفەغە لێدان بەسەر ئەوو ئەودا   لێبدەن، ئیدى گرنگ نیە چى دەنوسنو بۆچى دەنوسن.  ئەم نوسینە كورتە, هەوڵدانێكى كەمە بە مەبەستى تیشك خستنە سەر ئەم دیاردە باوەى كە ئیش لە سەر كوشتنى بىَ روحمانەى مانادەكەن, ساڵانێكى زۆرە، بىَ پەروا لە خزمەتى بەرهەمهێنانى نوسینى كرچ كاڵن, كەبۆتە هۆى دروست كردنى هێزێكى خاڵى لە مەعریفەو دروستكردنى خوێنەرێكى لاواز، دەرهەق بە نوسینە قوڵ و پڕ پڕسیارەكان , هەڵبەت دەبێت بشڵێم كە لەم نوسینەدا كەم تا زۆر نەپڕژاومە سەر زمان، بەو مانایەى زمان قسەى زیاترو مەعریفەیەكى قوڵترى دەوێت .
  لە چەند ساڵى رابردوودا بە شێوەیەكى خەیاڵى، بابەتو وتارو جۆرەكانى نوسین بڵاوكراونەوە, بەڵام بە شێوەیەكى تراژیدیاش مەرگیان بە "مانا "ناساندوە، لەبەرامبەریشدا دەگمەنن ئەو دەنگانەى رۆژێك لە رۆژان وتەیەك لە سەر ئەم كێشەیە باس بكەن كە بەبڕواى من بۆتە هێزێكى گەورەو بىَ ویژدان, كە نەك خوێنەر بەرەو رێگا چەوتەكانى بیر كردنەوە دەبات, بەڵكو نوسەرى جدیش توشى سەرسورمان دەكات، بۆیە دەبێت بپرسین هۆكارى ئەمە بەتەنها لاوازى هۆشیارى خوێنەرە، وەك ئەوەى نوسەر تەنیا لە رێگاى خوێنەرەوە پەیامەكانى ئاراستەدەكات, یاخود بەشێكیشى دەگەڕێتەوە لاى نوسەرە جدیەكان كە ئەم بۆشاییە دروست دەكەن و نوسەرۆچكەكانیش هێدى هێدى ئەم هەلە دەقۆزنەوەو دەبن بەپاڵەوانى مەیدانەكە .
 خوێنەر وەك وەرگر:
  ئایا خوێنەران تەنیا بە دواى حەزو ویستەكاندا دەگەڕێن؟ یان بە دواى هێزى  تێكستێكیش دەگەڕێن كە واقیعەكە بەرەو گۆڕانێكى گشتى دەبەن .ئایا دەبێت بڕوامان وابێت كە خوێنەرێك هەیە تێكستى جوانو نالەبار بناسێت, یان خوێنەرێكمان هەیە نوسەرێكى كردۆتە سەرچاوەى ئیلهام بەخشى خۆى، ئیتر لەدەرەوە ئەم ئیلهامە پێوستى بەسەرچاوەیەكى تر نیە تا وشكى بیابانى ناخى پىَ تەڕ بكات .رەنگە وتەیەكى بەختیارعەلى كۆمەكێكى گرنگمان بكات بۆ ئەم گرفتەو دەڵێت: خوێنەر بە شێوەیەك لە شێوەكان لە كاتى خوێندنەوەى هەر دەقێك دەبێت لەم ئاستەدا بێت كە ببێت بە خوێنەرێكى رەخنە گر. بەم بڕوایە بێت, خوێنەر لە ئاستێكدایە بڕیار لە سەر نوسینیو مانا بدات, نەوەك وەك تێكستێك بخوێندرێتـەوەو دواجار بىَ بیر لێكردنەوە, وەك خۆى دەرخ بكرێتو خاڵی كۆتایى لە دوا وشەى دابندرێت, لەم كاتەشدا بێگومان خوێنەر دەبێت توانایەكى باشى هەبێت لە سەر رەخنە، بۆئەوەى بڕیارێكى زانستىو ویژدانانە لە سەر تێكست بدات, بەڵام لاى ئێمە ئەم رەهەندە فكریە لە كوىَ بوو كە خوێنەرێك نوسەرێك بخاتە بەردەم نەشتەرى بیر كردنەوە, ئەگەر هەشبێت بێگومان لە نوخبەیەكى زۆر بچوك تێناپەرن. ئەم دۆخە دوچارى ئەوان دەكات, كە ئەم بۆشاییە بكەوێتە بەر دەستى كۆمەڵێك قسە فڕێدەر بە ناوى نوسەریشەوە خۆیانمان پێى بفرۆشنەوەو لەشكرێكى گەورەش بۆ خۆیان دروست بكەن  .
 بەشێك لە نوسەرانمان دەنوسن، بەڵام نازانن چى دەنوسن دەڵێن، بەڵام نازانن چى دەڵێن، دەگمەنن ئەم مەخلوقانەى كەدەنوسنو كار بەو میتۆدە دەكەن، كەدەڵێت : گرنگ نیە دەنوسین, گرنگ ئەوەیە چى دەنوسین، هەروەك زۆر دەگمەنن ئەو نوسەرانەى رێز بۆ وشەكانیان دابنێن بزانن دەڵێن چى, بەڵام بىَ ئاگا لەوەى كە دەشىَ یەك وشە دواجار حكوم لەسەر چارەنوسسازترین كێشە بكات  وەك فەیلەسوفى یۆنانى ئەفلاتون دەڵێت دووسادەترین ووشە كە دەمان خاتە بەردەم حكومى بریارەوە" بەڵى,نەخێرە"  كە چى لاى ئێمە نەوەك بە م دوو وەشیە ناوەستین   بەڵكو زۆرى لەسەر دەنوسین,یا زۆرى لە سەر دەڵین  بَىَ ئاگاشن لە حكومدانەكەى  ,ئەندرییە بامۆنیش دەلێت "كە ووشە دەگۆرى دنیات دەگۆرى"  ئێمە نوسەرمان هەیە زۆر كات نا توانن نیەت و خەیالیان بخنە چوارچێوەى نوسینكەكانیان  نوسورێشمان هەیە ناتوانێت بە تەواوى بیرۆكەكەى  بخاتە هەمان چوارێچێوە وە  وەك گۆران دەڵێت: ئەو خەیالەى پىَ مەستم  بۆ ناخرێتە چوارچێوەى هەڵبەستم .وەلىَ بەشێكى تر مان هەیە تەنیا بۆ ناو خستنە سەر رۆژنامەیە ودواتر دەیەوێت لە ریزى بیرمەندە دییارەكان سەیر بكرێت.
 
 نوسەر وەك گاریگەریكى تەندروست  :
 هێچ شتێك لەمەش بێماناتر نیەبتەوێت بنوسیت و بكەوێتە ژێر نیگایى خوێنەرو كە چى لەكەم ووشە تێبگات تۆ چیت نوسیوە  , ئەمە بە جیا لەوەى هەندیك لە قەلەم بەدەستان  بە رۆژى روناك بە ئاشكراو بە بەرچاوى خوێنەرى جدى لە هەوڵى دزنیى بابەت ووتاردایە جائەوەى ندەى كە پێوستى پێیەتى,دواتر رووبەرێكى زۆر لە لاپەرەى رۆژنامە دەگرى ,بەڵام مەبەست تەنیا ناو بێت, هیچ هەستى نوسەرایەتى تێدا نەدۆزیەوە ,ئیتر دواى ئەوە بە بەختیار على و مەریوان ووریا چەندانى تر بلێن نوسەر بە هەمان شێوەش بە و بلێن كاكى نوسەر. ئەم نوخبەیە خەتەرێكى گەورەو لە سەرپەك خستنى هەستى جوان ناسى دادەنێت ,بێگومان ژێنگەى كۆمەڵگاى خوێنەرەكانیشمان كۆمەكى دەرەجە یەكى ئەم نوخبەییەن .
 وەك چۆن مەملەكەتى ئێمە بكوژى شتە جوانە كانە دروشمى سەرەكى ئەوەیە  :هەرشتیك جوان بێت دەبێت بمرێت .ئاوهاش لە پرۆسەى پەكخستنى رەوتەكاریگەراكان ئیش دەكەن .ئەم دەردە هەرلەكوشتنى ئافرەت وپەروەردەكردنى سەقەتى منداڵان , كاركردنى بە وانە تەواونەبوەكانى بەعس لە زانكۆیەكان دەستپێناكات, بەڵكولە ناوەندە رۆشنبیریەكانیشەوە دەست پێدەكات ,كە زێدگایى رەخنەى مەعریفین  لە تێكشكاندنى وێنەشەوە كۆتایى دێت .
 بێشك زۆرى نوسەرانمان بێبەش نیە لەم  كلتورى ناشیرنە هەتابۆ مان بكرێت لە سەر كوشتى جوان ناسى دەوەستین, ئەم گروپەى بە نوسەر خۆیان دەشوپهێنن هەر بە تەنیا بەوە ناوەستن كەناودەركردنە, بە ڵكو لە هەوڵى بەردەوام دان بۆ ئیفلیج كردنى ئەوناوانەى كەجوانیش دە نوسین..ئەوان لە بۆسەى هەر شتێكدان  كە بۆنى جوانناسى تێدا بێت ,ئەوانەی نییەتى بەرهەمهێنانى جوانی یان نیە , جوانیش نابینن و بێگومان  لە سەر كوشتنیشى ناوەستن .هەڵبەت دەبێت بشلێن لە پاڵ ئەم نییەتە پەكخستنى وێنەش لە مەوداى نوسین دا لەلایەن نوخبەیەكى  خۆ بە روناكبیر كۆمەڵیك دەنگى جوان هەن كە بىَ سەدان مەیدانى بیرو هەڵوێستیان نوسینیشیان جىَ هێشتوە بێدەنگ و غەمگین  سەیرى ئەم دۆخە نالەبارە دەكەن كە بێگومان  ئەمیش لە خزمەتى هەمان نوخبەدایە كە كارێكى دزێوانە لە سەر مۆنۆپۆڵكردنى نوسین دەكەن .
 شەرمەزاركردنى وشە بەم ئەندازەى كە چەند نوسەرێك  بە راست و چەپ  كەوتونە گیانى مانا و لەگۆرنانى ووشە هەر بەتەنیا كەم خوێنى فكرى خاوەنى نوسینە نیە و بەس. بەڵكو بە شێكى زۆر گرنگى دەگەرێتەوە لاى خاوەن بڵاوكراوەكان چونكى خەمى ئەوان گەرەترە لە راستى دا  كێشەى گەورەى ئێمە ئەوەیە  زۆر بەى بڵاو كراوەكان پێشینەیەكى رۆشنیبریان نیە, كە ئیستا قسەى لە سەر دەكەین كەوابوو, ئەگەر بە شێكى بچوكى بەرخودى  نوسەر بكەوێت بە قەولى خۆى بەشە زۆرەكەى  خاوەن بڵاوكراوەكان بۆ خۆیانى گل دەدەنەوە ,بەواتایەكى دى نائامادەگى رەهەندى فكرى بەئەندازەیەك شۆربۆربۆتەوە بەناو ئەو خاوەن قەڵامانەى ئێستا كەوا بە روونى دیارە ئەو شتانەى لە سەرى دەوەستن خاڵیە لە هەر شتێك كە پێدەگوتریت نوسینى كاریگەر .
 نوسین ئەم هاوارەیە كە لە ناخێكى  قوڵى بە ژانەوە, دەردەچێت بەرابەر ئەوشتانەى بە دڵمانین لە رێگاى نوسینەوە رەتیان دەكەینەوە,نوسەرى قوڵ بین هەردەم هەست دەكات ئەوەى نوسویەتى ئەوەنیە كەویستویەتى, ئەوەى كە نوسویەتى یەكگجار كەمترە لەوەى كە خولیایەتى,نوسەرى راستەقینە سورە لە سەر گۆرینى دیدگایى خوێنەر بە ئاراستەیەكى قوڵ مەوداتر و چاكتر.. جیاوازى نێوان نوسەرجدى و خەراپ ئەوەیە نوسەرى راستەقینە لە هەڵى بەردەوام دایە بۆ گەیاندنى ئەو خەمە فراوانەى لە بەدیكردنى دیاردە ئیفلیجەكانى كۆمەڵگا  ,كەبە ئاراستەى خەراپ دەشكێنەوە بۆسەربەرژەوەندى گشتى ,بە خەمى قولىَ خۆیدەزانێت  ,بەڵام نانوسەر خێرا لە هەولىَ ناوبانگێكى بە تاڵ دایە دەهەوێت پەنجەشى بۆ درێژ بكەن.  بەبرواى من لە هەر مەجالێكى نویسن دا نوسەر نەنوسێت باشترە ,گەر نەتوانێت شەپۆل بخاتە نێوخەیاڵ و بیركردنەوەى خویًَنەر, هەر خاوەن تێكستیك یان وتارێك كەم تا زۆر خوێنەرى نەخستە ژێر پرسیار وتێرامانى قولەوە رێك و دروست بە دیویك دا بىَ پەروا لە خزمەتى بەهێزكردنى هێزى  بكوژانى مانادان, لە برى ئەوەى نوسەر لە كەمترین نوسین و قولترین واتا بدات زۆرتر دەنوسێت و كەمتر مانا دەدات. لاى من نوسەر كەمتر دەنوسێت پترئیش لەسەر مانادەكات.
 دواجار دەبێت ئەم حاڵە پەشۆكاوەى لە مەیدانى نوسین دا دروست بوە .كە خوێنەر رووبەروى ئاراستیەكى نادیارو هەلەَدەبات بە جۆرێك لە جۆرەكان دەگەرێنەمەوە بۆ ئەم نوسینە كرچ و كاڵانەى دەنوسرێن و رۆژنامەو بڵاوكراوەكان بە فەخرەوە بۆیان بڵاو دەكەنەوە .
 ,ئەم نوسینە چەندە خزمەتى خوێنەر دەكات , هەندەش هەولێكە بۆ گەراندنەوەى حورمەت بۆ نوسەر جدیەكان .
 Karwan -wria hotmil.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.