Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
بنكەكانی هەڵبژاردن  وەك گەڕەكە هەژارنشینەكان كەس ناچێت بە پیریەوە !

بنكەكانی هەڵبژاردن وەك گەڕەكە هەژارنشینەكان كەس ناچێت بە پیریەوە !

Closed
by August 9, 2008 گشتی

بنكەكانی هەڵبژاردن  وەك گەڕەكە هەژارنشینەكان كەس ناچێت بە پیریەوە !…..
شوان سدیق

  ماوەی چەند رۆژێكە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە كوردستان بانگەواز ودروشمی خۆی بڵاو كردۆتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی كوردستان برۆن بەدەم بنكەكانی دەنگدانەوە بۆناوتۆماركردن بۆرۆژی دەنگدان، بەڵام هاووڵاتییان وەك پێویست ناڕۆن بەدەم هانای بنكەكانی دەنگدان، لێرەدا كۆمیسیۆن ئەركی خۆی بەجوانی رادەپەرێنێت بۆ ئەوەی لەڕێَی هەڵبژاردنەوە گۆڕانكاریەكان درووست ببێت، بێگومان هەڵبژاردن كارێكی پیرۆزەو یەكێك لەبنەماكانی گۆرانیش بەهەڵبژاردن دەست پێدەكات، هەر میللەتێك گەر بیەوێت گۆران لەجەوهەری دەسەڵات و خودی كۆمەڵگەش  بكرێت پێویستیان بەهەڵبژاردن دەبێت، هەڵبژاردن ئەگەر بەشێوەیەكی یەكسانە نەبێت ئەوە كارێكی باشەو مەنتق دەیسەلمێنێك كەئەو میللەتە و دەسەڵاتە دەیەوێت گۆڕان لەجەوهەردا بكات، بەڵام ئایا میللەتی كورد ئەو هۆشیارەیەی هەیە گۆران بكات، رەش و سپی لێك جیابكاتەوە و سوود لەهەڵە و كەمتەرخەمیەكانی رابردوو وەربگرێت، بەقسەی سواوی گۆرانیبێژێك ومەلایەك چەواشە نەبێت، ئەدی ئەوانەی لە دەسەڵاتدان دەیانەوێت و خوازیارن گۆران بكرێت و  كورسی وپۆستەكان بۆ هاونشتیمانەكەیان جێبهێڵن، ئەمە جێگای گومانە كە بەرپرسێك پۆستەكەی بۆ كەسێكی تر جێبهێڵێت چونكە سروشتی ناوچەكەو كۆمەڵگەكەش وایە هەمیشە حەزیان بە بەرپرسیارێتیەو لەشوێنی سەروتردا دابنیشن، پێویستە هاووڵاتییانی كوردستان مێژووی حەڤدەساڵەی دەسەڵاتدارانی كوردستان بزانن ئەوكەمتەرخەمیەی كەكراوە وهەیە سودی لێ وەربگرن، نەرۆشتن بەدەم بنكەكانی دەنگدان لەزەرەی هاووڵاتییانە خۆیانە دەلالەت لەوە دەدات كەئەم میللەتە نایەوێت چیتر گۆران بكرێت.

 shwansdiq@yahoo.coo
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.