به‌به‌رگریكردنی سروشت له شیعری_زمان_ی ئه‌بوبه‌كر خۆشناودا
به‌رگری وه‌ك كردارێكی خودی, گوزارشته بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌و,هه‌وڵێكه بۆ داكۆكیكردن‌وپاراستنی ناسنامه له ئاست بزربوون‌و سڕینه‌وه‌دا. به ده‌ربرینێكی تر به رگریكردن رێگریه له‌و هه‌موو مه‌ترسیانه‌ی, بوونه‌وه‌ره‌كان له ئاستی بووندا رووبه‌روی ده‌بنه‌وه. به‌و مانایه‌ی كاتێ هه‌ست ده‌كه‌ن ژیانیان له به‌رده‌م نه‌مان‌و مه‌رگدایه, ئیدی به‌رگری وه‌ك كردارێك له پێناو پاراستنی ئه‌و ناسنامه‌یه,به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.كه‌واته له پێناو زیندوه‌تی‌و مانه‌وه‌دا له ژیان ده‌بێ, هه‌میشه به‌رگری بكه‌ین‌وبه گژسه ختیه‌كان دابچینه‌وه, ده‌نا مانه‌وه‌مان ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ره‌شه‌ی فه‌نابوون. بێگومان له مێژوودا ره‌نگه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك, به قه‌د ئێمه له دۆخی به‌رگریكردن دانه‌بێت. به‌و مانایه‌ی چونكه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه هه‌میشه له به‌رده‌م سڕینه‌وه دابوه, ئیدی له پێناو پاراستن‌و رزگاركردنی ئه‌و ناسنامه‌یه,ناچاربووینه به‌رگری بكه‌ین. بۆیه ده‌بینین به رگری وه‌ك خه‌سڵه‌تێك رووبه‌رێكی به‌ر فراوانی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه گرتوه. ته‌نانه‌ت به شێكی سه‌ره‌كی له ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی ئێمه به هه‌موو ژانره‌كانیه‌وه, ئه‌ده‌بی به‌رگرییه به تایبه تیش شیعر. شیعری به‌رگری رووبه رێكی به‌ر فراوانی گوتاری شیعری كوردی گرتوه. كه تیایدا هێماكانی به‌ره‌نگاری‌و رووبه روبونه‌وه‌و پاراستنی ناسنامه ده‌گه‌یه نێت. به تایبه تیش له قۆ ناغه كانی چه‌و ساوه‌یی‌و ژێر ده‌سته‌ییدا. كه‌ده‌شێ به گوتاری مانه‌وه وێنای بكه‌ین.گوتارێك كه داكۆكی له مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ده‌كات, له ئاست داگیركردن‌و سرینه‌وه‌دا. بۆیه به شێكی سه‌ره‌كی له گوتاری شیعری كوردیدا گوتاری به‌رگریه, كه تیایدا شیعر وه‌ك په‌یامێكی سیاسی‌و شۆرشگێری, رۆلی رووبه‌روبونه‌وه له هه‌مبه‌ر دوژمنان‌دا ده‌بینێت. به تایبه‌تیش له‌و كاتانه‌ی نه‌ته‌وه ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ره‌شه‌ی نه‌مانه‌وه. كه‌واته هه‌موو به‌رگریه‌ك هه‌وڵێكه بۆ هێشتنه‌وه‌ی بوون له مه‌ترسی نه‌ماندا. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانین بڵێین كه ماناكانی به‌رگری په‌یوه‌سته به‌بوون, به بێ بوونیش كردارێك نییه به ناوی به‌رگری. چونكه به‌رگریكردن كردارێكی فسیۆلۆژیه.ئه‌م كرداره ده‌ره‌نجامی درككردنه به مه‌ترسیه‌كان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رگری له ئاستی جه سته ییدا رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌وانی تر بێت, ئه‌وا له ئاستی زماندا بیناكردن‌و به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و وێنانه‌یه, كه هانی مرۆڤ ده‌ده‌ن بۆبه‌رده‌وامیدان بۆ ئه‌و به‌رگریكردنه. به ده‌ربرینێكی تر ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌یتوانی له ئاستی جه سته‌ییدا په نا وه‌به‌ر به‌رگریكردن ببات له خود, ئه‌وا له ئاستێكی تردا, هه‌وڵی ئه‌و به‌رگریكاریه ده‌دات كه ئه‌ویش زمانه. واته زمان ده‌بێته چه كێكی دیكه‌ی به‌ره‌نگاری. ئه‌مه‌ش خه‌سڵه تێكی سه‌ره‌كی شیعری سیاسی‌و شۆرشگێری كوردییه, له قۆناغه‌كانی خه باتی چه‌كداری ئێمه‌دا.زمان له‌و ئه‌زموونه‌ی شیعری كوردیدا, هه‌ڵگری وێنه‌یه‌كی به‌ره‌نگاری‌و تێكۆشان‌و یاخیبوون‌وهاتنه‌وه‌یه به گژ سته‌می دوژمنان‌دا. زمان له‌و شیعرانه‌دا, هه‌وڵێكه بۆ پراكتیككردنی به‌رگری له ئاستێكی دیكه‌دا, به‌ده‌رله‌و ئاسته فیزیكیه‌ی به‌رگریكردن. بۆیه كاتێ جه‌سته ناتوانێت به كرداری به‌رگری بكات, ئه‌وا شێوازی به‌رگری ره‌هه‌ندێكی تر به خۆوه ده‌بینێت, كه ئه‌ویش زمانی وێناكردن‌وگوزارشتكردنه له‌و مانه‌وه‌یه‌دا.وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك له زینداندا شیعری به‌ره‌نگاری ده‌نووسێت.به‌ده‌ربرینێكی تر كاتێ مرۆڤ ده‌كه‌وێته بارێكه‌وه كه ناتوانێت, له‌رووی فسیۆلۆژیه‌وه داكۆكی له ناسنامه‌و, مانه‌وه‌ی خۆی بكات, ئیدی هه‌وڵده‌دات شێوازه‌كانی ئه‌و به‌ره‌نگاریه له فۆرمێكی دیكه‌دا به رجه‌سته بكات.كه هێماو ده‌لاله‌ت بێت, بۆمانه‌وه‌ونیشاندانی بوون, وه‌ك توخمێكی زیندوو. وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ نموونه شاعیرێك له زینداندا شیعری یاخیبوون‌و به‌ره‌نگاری ده‌نووسێت.كه‌واته ماناكانی به‌رگری په‌یوه‌سته به‌بوون.چونكه به‌رگریكردن دواجار پارێزگاریكردنه له‌و بوونه, له‌ده‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌و هه‌ره‌شه‌وه مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌روی ده‌بنه‌وه.
بێگومان به‌رگریكردن, وه‌ك چه‌مكێك كه ئاماژه‌یه بۆ كردارێكی جه سته‌یی, یه كێكه له‌و چه‌مكانه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی هه‌یه له ئه‌زموونی شیعری كوردیدا.كه‌م تێكستی ئه‌ده‌بی هه‌یه, به هه‌موو ژانره‌كانیه‌وه به جۆرێك له جۆره‌كان‌و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان, هێماكانی به‌ره‌نگاری‌وبه گژهاتنه‌وه‌و یاخیبوونی تیادا نه‌بێت. دیاره ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه‌یه كه نه‌ته‌وه‌ی ئێمه له‌رووی سیاسی‌و شۆرشگێرییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تیایدا ژیاوه.به‌ومانایه‌ی چونكه بوونی ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه به درێژایی مێژوو له ژێر هه‌ره‌شه‌ی نه‌مان‌و سڕینه‌وه دابوه,ئیدی له پێناو پاراستنی ئه‌و ناسنامه‌یه,به‌رگریكردن بۆته ئه‌دگارێكی سه‌ره‌كی ژیانی ئێمه. ئه‌مه‌ش واقیعێكه له تێكستی ئه‌ده‌بیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌موو دیارده‌یه‌ك لای ئێمه بۆته هێمایه‌ك بۆ به‌رگریكردن‌و پارێزگاریكردن له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان.بۆیه ده‌بین له زۆر كاتدا كرداری به‌رگری به ده‌ر له مرۆڤ, وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی زیندوو ده‌درێته پاڵ ره گه زی تریش بۆ نموونه وه‌ك سروشت.له شیعری كوردیدا سروشت هه‌ر ته‌نها پانتایه‌كی ئستاتیكی نییه, به لكو ئامرازێكیشه بۆ هاتنه‌وه به گژ دوژمن‌دا.واته ره هه‌ندێكی دیكه‌ی سیاسی له پاڵ ره‌هه‌ندی راسته قینه‌ی خۆی وه‌رگرتوه. له‌و روانگه یه‌وه شیعری (زمان)* هه‌ڵگری ئه‌و وێنه سیاسیه یه بۆ سروشت. له‌و شیعره‌دا به‌رگری وه‌ك كرداری بوونه‌وه‌رێكی زیندوو, ره‌هه‌ندێكی تر وه‌رده‌گرێت ئه‌ویش گۆرینیه‌تی بۆ توخمێكی نازیندوو كه ئه‌و یش سروشته. به ده‌ربرینێكی تر سروشت له وشیعره‌دا, چوارچێوه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه, كه هه‌ڵگری گوتاری یاخیبوون‌و به‌رگرییه. له‌و شیعره‌دا سروشت هه‌ر ته‌نها هێمایه‌ك نییه بو جوانی, به لكو ئاماژه‌یه‌كیشه بۆ تێكۆشان‌وجیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی نێوان دوو نه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر چی پێشتر سروشت وه‌ك توخمێك هه‌میشه له بونیادی ده‌قی شیعری به‌رجه‌سته كراوه,وه‌لێ له شیعری زماندا سروشت بونیادێكی تر به خۆوه ده‌بینێت,كه ئه‌ویش هه‌رته‌نها ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ جوانی‌وپاكی,بگره هێمایه‌كیشه بۆ به‌رگریكردن‌وهاتنه‌وه به گژ دوژمنان‌دا.به ده‌ربرینێكی ترسروشت له‌و شیعره‌دا, توخمێكی نازیندووی مه‌تریالی نییه, كه بوونی هه‌رته‌نها ماناكانی جوانی بگه‌یه نێت, به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو له توخمێكی نازیندوه‌وه ده‌گۆردرێت بۆ توخمێكی زیندوو هاوشێوه‌ی هه‌ر ره‌گه‌زێكی تر خه‌سڵه‌تی به‌رگری وه‌رده‌گرێت.له‌و شیعره‌دا سروشت به‌رله‌وه‌ی ره‌هه‌ندێكی سروشتیانه‌ی خۆی هه‌بێت,كه هه‌میشه له شیعردا ئاماژه‌ی پێدراوه, ئه‌وا ره‌هه‌ندێكی سیاسیشی هه‌یه.سروشت هاوشێوه‌ی مرۆڤ خه سله‌تی به‌رگریكردن وه‌رده‌گرێت‌وزمانی یاخیبوون‌وبه گژهاتنه‌وه‌ی د‌وژمن ده‌گرێت.هێمایه‌كه بۆ جیاوازی نه‌ته وایه‌تی نێوان دوو نه‌ته‌وه كه ئه‌ویش كورد‌و دوژمنانیه‌تی.بۆیه ده‌بینین شاعیرسروشت ده‌كاته چه‌كێكی دیكه‌ی به‌رگری نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه. زمانێكی دیكه به سروشت ده‌دات كه‌به‌رمه‌بنای بیناكردنی ناسنامه‌یه‌كه. بۆ ئه‌و ره‌گه‌زه.به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر سروشت له لایه‌ن مرۆڤه‌وه گوزارشتی لێكرابێت, ئه‌وا له‌م ده‌قه‌دا بۆ خۆی گوزارشت له خۆی ده‌كات,له‌رێی خه‌سڵه‌تێك كه ئه‌ویش زمانه.سروشت له‌و شیعردا چیتر ئه‌و ره‌گه‌زه مردوه نییه, كه ده‌بێ ئێمه‌ی مرۆڤ پارێزگاری لێبكه‌ین, به پێچه‌وانه‌وه به‌لكو ره‌گه‌زێكی زیندووی به‌ره‌نگارییه به‌رامبه‌ر د‌وژمن.ئه‌مه‌ش وێناكردنێكی دیكه‌یه بۆ سروست له شیعردا. به شێوه‌یه‌كی تر هه‌میشه سروشت له شیعردا له‌ووێناكردنه ده‌رنه چووه, كه ره‌گه‌زێكی بێ ده‌سه‌ڵاته‌و كه‌وتۆته ژێر هه‌ره‌شه‌وچرنۆكی دوژمنانه‌وه,به‌ڵام له شیعری زماندا سروشت به‌رگری ده‌كات‌وده‌یه‌وێت ناسنامه‌و بوونی خۆی,هاوشێوه‌ی مرۆڤ بسه لمێنێت.زمان ده‌گرێت‌وگوزارشت له ناسنامه‌ی خۆی ده‌كات كه هێمایه بۆ بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ئه‌ویش كورده.بۆیه به گژ دوژمنان‌دا ده‌چیته‌وه. به‌ڵام لێره‌دا ده‌كرێ بپرسین شاعیر بۆچی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وه‌ك زمان‌وهه‌ره‌شه‌ویاخیبوون به سروشت ده‌دات,له‌كاتێكدا ئه‌و ره‌گه‌زه به بوونی خۆی بوونێكی نازیندووی هه‌یه؟ یاخود بۆچی شاعیر زمان ده‌داته پاڵ سروشت له كاتێكدا, ئه‌وه‌ی مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێك له ره‌گه‌زه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه, به ته‌نیا زمانه؟ به بۆچوونی من ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌به‌رگریكردنی سروشته‌وه هه‌یه. به‌ده‌ربرینێكی تر شاعیر مه‌به‌ستیه‌تی له ئاست سته‌م‌وقه‌باره‌ی دوژمن‌دا,به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وانیش چه‌كی به‌رگریان روو به‌رو بكاته‌وه. بۆیه له روانگه‌ی شاعیرچه‌نێ د‌وژمن بێ به‌زه‌یی‌و دڵره‌ق‌و جه‌لاد بێت, هاوتای ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر د‌وژمن هێزێك هه‌یه خۆراگر‌و نه‌به‌زێن, كه ئه‌ویش نه‌ته‌وه كه‌ی شاعیره. ئه‌مه له‌لایه‌ك, له‌لایه‌كی تره‌وه كاتێ بوون به هه‌موو رێگایه‌كه‌وه رووبه‌روی مه‌ترسی نه‌مان ده‌بێته‌وه,ئه‌وا له به‌رامبه‌ردا ده‌بێ به جۆره‌ها رێگه‌ش به‌رگری بكرێت.بۆیه شاعیر سروشتیش هاوشێوه‌ی مرۆڤ به به‌رگری ده‌كات‌وده‌ڵێ:_
ئاگر به‌ده‌ست له ڕه‌زێ نزیك ده‌بنه‌وه..
دره‌خته‌كان هاوارده‌كه‌ن..
بێگانه‌كان له زمانی دره‌خته‌كان ناگه‌ن..
كه فه‌رمانی..كوشتنی جوتیارێك ده‌ده‌ن..
ژنه‌كه‌ی ده‌پارێته‌وه..بێگانه‌كان.
مانای به‌زه‌یی نازانن..
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌و كۆپڵه شیعریه بده‌ین ده‌بینین, شاعیر سروشت وه‌ك ره‌گه‌زێكی زیندووی به‌رگریكار,هاوشێوه‌ی مرۆڤ به رجه‌سته ده‌كات.چونكه خه‌سله‌تی زمان‌وقسه‌كردن ده‌داته پاڵ سروشت,كه ئه‌مه هه‌رته‌نها خه‌سڵه‌تی مرۆڤه.ئاشكراشه هه‌موو ده‌ربرینێك له ئاستی زماندا, هێمایه‌كه بۆ مانه‌وه.واته ده‌ربرین گوزارشتكردنێكه له بوون. بۆیه كاتێ زمان ده‌كرێته,تایبه‌تمه‌ندیه‌كی سروشت,وه‌ك توخمێكی نازیندوو ئیدی مانای وایه, خودی ئه‌و سروشته هه‌لگری ناسنامه‌یه‌كه, كه هێمایه بۆ بوون.هاواركردنی دره‌خته‌كان‌و ده‌نگ هه‌ڵبرینیان, ئاماژه‌یه‌كه بۆ بوونی ئه‌وان. بۆیه كاتێ ئاگر به‌ده‌سته‌كان له ره‌زێ نزیك ده‌بنه‌وه‌و,هاوكات مه‌به ستیانه گڕ له دره‌خته‌كان به‌به‌ربده‌ن, ئیدی دره‌خته‌كان له پێناو مانه‌وه‌و به رگریكردنی له ناسنامه‌ی سر‌وشتی خۆیان, ده‌نگ هه‌ڵده‌برن,واته ده یانه‌وێت به‌و ده‌نگ هه‌ڵبرینه ئه‌و په‌یامه به د‌وژمن بگه یه‌نن, كه ئه‌وان زیندوون‌ونه‌مردوون. ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه, دره‌خته‌كان كه زمانێكی جیاوازتریان هه‌یه, له زمانی ئاگربه‌ده‌سته‌كان مانای وایه, كه دووناسنامه‌ی جیاش بوونی هه‌یه. به ده‌ربرینێكی تر جیاوازی زمانی دره‌خته‌كان‌و ئاگر به‌ده‌سته‌كان, ده‌لاله‌تێكه بۆ بوونی دوونه‌ته‌وه‌ی جیاواز له یه‌كتری . بۆیه زمان له‌و ده‌ربرینه شیعریه‌دا, هه‌ر ته‌نها ئامرازێك نییه بۆ ده‌ربرین, به لكو سمبولێكیشه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دوونه‌ته‌وه له یه‌كتری, كه ئه‌وانیش كورد‌و دوژمنه‌كانیه‌تی.له‌وروانگه‌یه‌شه‌وه كاتێ شاعیر ده‌لێ, ئاگر به ده‌سته‌كان له هاواری دره‌خته‌كان ناگه‌ن, مانای وایه له زمانی یه‌كتری ناگه‌ن. بێگومان جیاوازی زمانیش به مانای جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی دێت, لێره‌وه‌ش شاعیر مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و په یامه بگه‌یه‌نێته د‌وژمن, كه ئێمه وه‌ك كورد جیاین له ئێوه, ئه‌گه‌ر ئێوه زمانی تایبه‌تی خۆتان هه‌بێت, ئه‌وا ئێمه‌ش وه‌ك كورد زمانی خۆمان هه‌یه.لێره‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و جیاكاریانه ده‌رده‌كه‌ون, كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك, له ئه‌وانی تر, كه مه‌به‌ست دوژمنه‌كانیه‌تی جیا ده‌كاته‌وه.هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ئه‌وانی تر وه‌ك بێگانه, ده‌ناسێنێت, ئاشكراشه بێگانه چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه نێت.به‌ڵام زمان له‌و ده‌ربرینه شیعریه‌دا مانایه‌كی تریش ده‌گه‌یه‌نێت, كه ئه‌ویش هێمایه‌كه بۆ مه‌رگدۆستیه‌ت‌وجه‌ڵادیبوونی دوژمنانی كورد.كه مانای ژیاندۆستی‌و به‌زه‌یی نازانن. زمان ده‌لاله تێكه‌و بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك تێنوو به خوێن رشتن‌و چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وانی تر.كه ئه‌ویش دوژمنانی كوردن. ئه‌وان له رێی زمانه‌كه‌یانه‌وه, ئه‌و شوناسه‌ی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن, كه چه‌نێ مه‌رگدۆست‌وشه‌رانگێز‌وبێ به زه‌یین.كه‌واته زمانی ئه‌و كه‌سانه,زمانی ئه‌و بوونه‌وه‌ره نییه, كه پێی ده‌وترێت مرۆڤ‌وچه‌ندین,خه‌سڵه‌تی مرۆڤانه‌ی خۆی هه‌یه, كه پێی ده ناسرێته‌وه‌و ده‌شێ له رێی زمانه‌كه‌یه‌وه, گوزارشتی لێبكات.به پێچه‌وانه‌وه, به لكو زمانی كه سانێكن, كه هیچ خه‌سڵه تێكی مرۆڤانه‌یان تیادا به‌رجه‌سته نییه, كه دواجار به هۆیه‌وه, شوناسی مرۆڤیان پێ بدرێت.كه‌واته ئه‌گه‌ر زمان,ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه بێت, كه شوناسێك به مرۆڤ ده‌دات‌وجیای ده‌كاته‌وه له بوونه‌وه‌ره‌كانی تر, ئه‌و بێگومان له‌و ده‌قه‌ی شاعیردا, زمان هه‌ڵگری ئه‌و خه‌سڵه‌ته نییه.به پێچه‌وانه‌وه به لكو ئه‌وان له بنه‌ره‌تدا, له ئه‌رك‌و په‌یامی زمان ناگه‌ن‌وزمان بۆ ئه‌وان, واته دوژمنان, له بنه‌ره‌تدا هیچ مانا‌و ره‌هه‌ندێكی مرۆڤانه‌ی نییه. به‌و مانایه‌ی كاتێ مرۆڤ له رێی زمانه‌وه, داوای نزا‌و پارانه‌وه‌و هاوكاری له هاو شوناسه‌كه‌ی ده‌كات, ئیدی له‌و رێگه‌یه‌وه مرۆڤه‌كان به ته‌نگ یه كتریه‌وه دێن. به‌ڵام له‌و شیعره‌ی شاعیردا ده‌بینین,ئه‌وانی تر كه مه‌به‌ستی شاعیر لێیان دوژمنه‌كانی كوردن,ته‌نانه‌ت له زمانی كه سانی تریش ناگه‌ن.هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ئاماژه‌ی پێده‌كات‌و ده‌ڵێت:_
بێگانه‌كان مانای به‌زه‌یی نازانن…
كه ئابڵوقه‌ی شارێك ده‌ده‌ن..
منداڵه‌كان..زراو رژاو..
ده‌زیرێنن….
له زمانی منداڵ ناگه‌ن…
لێره‌دا كرداری تێنه‌گه‌یشتنی بێگانه‌كان, له رێی زمانه‌وه له ئه‌وانی تر‌و ته‌نانه‌ت زمانی منداڵیش, له رووێكه‌وه هێمایه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی, شوناسی دووكه‌س له یه‌كتری, كه دواجار هه‌ر یه كێكیان, سیبمبوله بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی.كه ئه‌مه ش ده‌ریده‌خات جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی كورد, وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی تر,له رێی زمانه‌وه به رجه‌سه ده‌بێت,به‌و مانایه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌وهه‌ڵگری زمانێكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی.ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی, بۆچوونیان وایه كه‌كورد نه‌ته‌وه نییه. بۆیه شاعیر مه‌به‌ستیه‌تی, زمان بكاته ئه‌و سیمبوله‌ی,كه نه‌ته‌وه‌ی كورد جیا بكاته‌وه, له نه‌ته‌وه‌كاتی تر,كه بێگانه‌كانن. له راستیدا هه‌ر ئه‌مه‌شه په‌یام‌وخه‌ونی گه‌وره‌ی شاعیر.به‌و پێیه‌ی نه‌بوونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ شاعیر ,دواجار ئه‌وهه‌سته‌ی لادروست ده‌كات, كه زمان وه‌ك سیمبولێك بۆ بوونی نه‌ته‌وه,به رجه سته بكات.
بێگومان لێره‌دا ئه‌گه‌ر بێگانه‌كان,له زمانی منداڵ‌و نزا‌و تكای ژنه‌كان‌و جوتیاره‌كان نه‌گه‌ن‌و هه‌روه‌ها له هاواری دره خته‌كانیش نه‌گه‌ن, مانای وایه ئه‌وان ته‌نیا زمانێك ده‌زانن, له ده‌ره‌وه‌ی زمانی راسته قینه‌ی مرۆڤه‌كان. لێره‌وه‌ش شوناسی مرۆڤبوون له بێگانه‌كان ده سه‌نرێته‌وه.چونكه ساده‌ترین خه‌سڵه‌ت كه مرۆڤی پێ له بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی ژیان جیابكرێته‌وه زمانه, كاتێ ئه‌وانیش له ماهیه‌تی زمان ناگه‌ن, مانای وایه له بوونی هاوشوناسه‌كانیان ناگه‌ن, كه وه‌ك ئه‌وان مرۆڤن.لێره‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بێگانه‌كان,له زمانی سروشت‌و منداڵ‌و جوتیار‌وته‌نانه‌ت زمانی ئاشتیش بگه‌ن, پێویستیان به‌وه‌یه به هه‌مان ئه‌و زمانه‌ی ئه‌وان,بدوێین.به‌ده‌ربرینێكی تر, كاتێ له رێی زمانه‌وه,ئه‌وان نایانه‌وێت به‌زه‌ییان به منداڵ دابێته‌وه‌وله هاواری دره‌خته‌كان بگه‌ن, ئه‌وا شاعیریش ناچاره په‌نا وه‌به‌ر زمانێكی دیكه‌ی هاوشانی زمانی ئه‌وان ببات.ئه‌گه‌رچی په‌نا بردنه به‌ر هه‌مان زمانی بێگانه‌كان, له ده‌ره‌نجامی بروابوونه‌وه نییه به هه‌مان ئه‌و زمانه‌ی ئه‌وان. به پێچه‌وانه‌وه به لكو واقیعێك ناچاری ده‌كات.دوای ئه‌وه‌ی بێگانه‌كان له زمانی دره‌خت ناگه‌ن‌و به‌زه‌ییان به مرۆڤ دانایه‌ته‌وه, ئیدی شاعیریش ناچاره به هه‌مان ئه‌و زمان‌ولۆژیكه‌ی ئه‌وان, وه‌ڵام بداته‌وه.ئه‌و زمانه‌ی بێگانه‌كان, بروایان پێیه‌تی. بۆیه ئه‌مجاره ده‌ڵێت:_
ژنه‌كانیش به كوڵ ده‌گرین..
هه‌تا له گریانیش ناگه‌ن…
بێگانه‌كان…
له زمانی ئاشتی‌وبرایه‌تی ناگه‌ن..
ته‌نیازمانێ تێیده‌گه‌ن..
پێشمه‌رگه‌یه…
ئه‌ویش تفه‌نگه‌و پارێزگاری..
ئه‌م خاكه‌یه..
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ناوه‌رۆكی ئه‌و كۆپڵه شیعریه بده‌ین ده‌بینین, شاعیر هه‌رگیز بروای به زمانی شه‌روكوشتن‌وخوێن رشتن نییه, به پێچه‌وانه‌وه به لكو ئه‌وه بێگانه‌كانن ئێمه ناچار به‌و زمانه ده‌كه‌ن.بۆیه دوای ئه‌وه‌ی بێگانه‌كان نایانه‌وێت, له زمانی ئاشتی‌و برایه‌تی بگه‌ن, ئه‌وا ده‌بێت به هه‌مان ئه‌و زمانه‌ی ئه‌وان وه‌ڵامیان بدرێته‌وه, كه ئه‌ویش زمانی تفه‌نگه, له بڕی زمانی قسه‌كردن‌ودیالۆگ.به‌ڵام له چ كاتێكدا په نا ده‌بردرێته به‌ر ئه‌و زمانه؟بێگومان كاتێ زمانی ئاشتی‌وبرایه‌تی لای ئه‌وان, هیچ بایه خێكی نه‌بوو.لێره‌وه‌ش شاعیر مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و په یامه بگه‌یه‌نێت, كه دۆزی كورد( كه ئه‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك خه‌باتی تیادا كردوه)دۆزێكی ئاشتیخوازانه‌یه‌و, كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌رگیز بروای به كوشتن‌و زمانی چه‌ك‌و خوێن رشتن نییه, بگره ئه‌و بێگانه‌كانن له به‌زه‌یی‌و هاواری منداڵه‌كانیش ناگه‌ن‌وهه‌وڵی سوتاندنی ره‌زوباغ‌وسروشتیش ده‌ده‌ن.بێگومان كاتێكیش خاك‌ونیشتمانمان كه‌وته ژێر پۆستاَلی ره‌شی دوژمنان, ئه‌وا ئه‌ركێكی مۆراڵی‌و نیشتمانییه, كه داكۆكی له خاك‌وسه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌ونیشتمان بكه‌ین‌و له‌ورێگه‌یه‌وه گیانمان ببه خشین. لێره‌دا گرنگه ئه‌وه روونبكه‌ینه‌وه, كه بروا بوونی شاعیربه زمانی چه‌ك, بروابوون نییه به مه‌رگدۆستیه‌ت‌وشه‌ر. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه بێگانه‌كانن, كه جگه له زمانی تفه‌نگ له هیچ زمانێكی تر ناگه‌ن.بۆیه له روانگه‌ی شاعیر ده‌بێت به هه‌مان ئه‌و زمانه‌ی ئه‌وان, وه‌ڵامیان بدرێته‌وه. چه‌ك له‌و ده‌ربرینه‌ی شاعیردا,سیمبولێكه بۆ گه یشتن به ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی. لێره‌دا چه‌ك ئامرازێكه كه ده‌مانگه یه‌نێته, ژیانێكی ئازادترو به شكۆتر. بۆیه له پێناو گه‌یشتن به‌و ژیانه‌ش ده‌بێ, زمانی چه‌ك‌و پێشمه‌رگه وه‌ڵامی بێگانه‌كان بده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر چه‌ك نیشانه‌یه‌ك بێت, بۆ شه‌رو كوشتن‌وخوێنرشتن, ئه‌وا له و شیعره‌ی شاعیردا, سیمبولێكه بۆ ئازادكردنی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان.ئه‌گه‌ر چه‌ك هه‌میشه گوزارشت بێت بۆ جه‌نگ‌و ماڵوێرانكاری‌و سرینه‌وه‌ی ژیان, ئه‌وا له‌و ده‌ربرینه‌ی شاعیردا مانایه‌كی تر ده‌گه یه‌نێت كه ئه‌ویش, ئازادكردنی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه. چه‌ك ئامرازێكه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ژیانێك له د‌وژمن, كه ئازادی تیایدا ونه. چه‌ك ئامرازێكه بۆ داكۆكیكردن, له بوون‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ایه‌تیمان.به‌بێ لوله‌ی چه‌كه‌كان, به تایبه‌تی له‌وكاتدا, بوونمان ده‌كه‌وته به‌ر هه‌ره‌شه‌ی مه‌ترسی‌و نه‌مان, بۆیه له پێناو پارێزگاریكردن له‌و ناسنامه‌یه‌دا,ده‌بێ په‌نا ببه‌ینه به‌ر تفه‌نگ. ئه‌گه‌ر سه‌رنجیش له ناوه‌رۆكی شیعره‌كه بده‌ین ده‌بینین, دوایین زمانی لێك تێگه‌یشتنی ئێمه له گه‌ڵ بێگانه‌كاندا زمانی تفه‌نگه. لۆژیكی تفه‌نگ له‌و كاتانه‌دا ده‌بێته زمانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه بۆ بێگانه‌كان, كه ئه‌وان دواجار له زمانی ئاشتی‌و برا یه‌تی ناگه‌ن‌و مانای به زه‌یی نازانن.كاتێكیش نایانه‌وێت له‌زمانی ئاشتی پێكه‌وه ژیان بگه‌ن, ئه‌وا دواجار ده‌بێ به هه‌مان ئه‌و زمانه وه‌ڵامیان بدرێته‌وه, كه بروایان پێیه.شاعیر مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت,كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك, ئاشتیخوازه‌و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ شه‌رو خوێن رشتن دانییه. وه‌لێ ئه‌وه بێگانه‌كانن, كه مه‌به ست دوژمنانی كورده, بروایان به زمانی ئاشتی‌و به‌یه‌كه‌وه ژیان نییه, بۆیه ده‌بێت به زمانی پێشمه‌رگه‌و تفه‌نگ, وه‌ڵامیان بدرێته‌وه. له‌و شیعره‌ی شاعیردا, هه‌موو توخمه‌كانی دیكه‌ی ژیان له نێویشیاندا سروشت, فۆرمێكی به‌رگریكارانه, له هه‌مبه‌ر دوژمنان وه‌رده‌گرن, هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه‌ی له نێوان بێگانه‌كان‌وسروشت‌و دره‌خته‌كان داهه‌یه, ده‌لاله‌تێكن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك, له نه‌ته‌وه‌كانی تر كه بێگانه‌كانن. كاتێ سروشت له زمانی ئاگر به‌ده‌سته‌كان ناگات, وه‌ك شاعیر ئاماژه‌ی پێده‌كات, مانای وایه هه‌ڵگری دوو زمانی له یه‌كتر جیان. هه‌موو جیاوازیه‌كیش له زماندا, به مانای جیاوازیه, له بوون‌و ناسنامه. بۆیه شاعیر دواجار به بێگانه‌كان ده‌لێت, كه دره‌خته‌كانی نێو سر‌وشتی ئێمه, له زمانی ئێوه ناگه‌ن,كه‌واته ئێره شوێن‌و وڵاتی ئێوه نییه.بۆیه ده‌بێت جێی بهێڵن. ده‌نا به لوله‌ی تفه‌نگه‌كان‌وزمانی پێشمه‌رگه ده‌رتان ده‌كه‌ین.كه بێگومان سه‌ره‌نجامیش له گه‌ڵ بێگانه‌كاندا, هه‌ر ئه‌و زمانه سه‌ركه‌وت, كه‌شاعیر له شیعره‌كه‌یدا, ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات, كه ئه‌ویش زمانی تفه‌نگ‌و پێشمه‌رگه‌یه…
تێبینی/ زمان, كورته شیعرێكی خولێخۆشبوو( ئه‌بوبه‌كر خۆشناو)ی شاعیره, له ژماره(158)رۆژنامه‌ی(بدرخان) بڵاوكراوه‌ته‌وه……
*له هه‌فته‌نامه‌ی( رێگای كوردستان)، ژماره (988) ،(989) بڵاوكراوه‌ته‌وه .
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
sadiqrwandze@yahoo.com