به‌بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه له فالانتاینه‌وه.. نامه‌یه‌ك بۆ چیخۆف
به‌رێز چیخۆف له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڵ كه‌لاوه‌یه هیچی تیا نیه جگه له‌كاره‌كته‌ره‌كانی سۆنیاو یلێنا وئانیاو ڤاریاو ئێرینا.. به‌ڵانم من ته‌مه‌ننانم ده‌كرد دڵم خاڵی نه‌با له‌ژن و پر نه‌با له كاره‌كته‌ری شانۆییه‌كانی تۆ ئه‌مێستا كه شانۆگه‌ریه‌كانت نه‌وره‌سی ده‌ریاو باخی گێلاس ولالۆ ڤانیا داگیریان كردووم شته‌كان بۆ فالانتاین هیچ نین جگه له خه‌ونێكی به‌سه‌رچوو بۆیه بیر له فاسیلی ودواهه‌مین گۆرانی وهه‌ناسه‌ی كۆتاییه‌كه‌ی ئه‌كه‌مه‌وه ئه‌لێم ئاخۆ ئێمه سه‌قاقوشیانه نامرین ئاخۆ له‌گه‌ل سه‌مای خه‌ونی ماڵئاواییمان شادی وسوتان وخه‌ونمان به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئاسمان نافڕن؟ ئه‌وه پرسیارێكه خه‌ون به‌ره‌و سه‌قاقوش بوون ده‌مانبات ده‌نا ئه‌گه‌ر دڵ خاڵی نه‌با ئێستا هێنده بێباكانه له‌م نامه‌یه بۆ تۆم ده‌نووسی:
من ڤاسیلی دوا گۆرانی نیم
ئه‌كته‌ری هه‌ڵبژێرم نه‌ك عه‌شق
من عاشقم و شانۆكار نیم
شانۆگه‌ریه‌كه‌ت ئاوا بنووسه‌وه
به‌رێز چیخۆف
ببوره به‌رێز چیخۆف هێشتا نامه‌كه ته‌واو نه‌بووه سێ رۆژی تریش ماوه بۆ فالانتاین ئه‌گه‌ر من هه‌ر وا ته‌نیا و كه‌لاوه بووم پێویست ناكات نامه‌ی ترت بۆ بنووسم هه‌ر بگه‌ڕێوه سه‌ر ئه‌و ده‌ستنووسه چونكه من ئێستا خه‌ریكی بیركردنه‌وه‌م له‌شانۆگه‌ریه‌كانت كه ئاخۆ ئه‌بێت خه‌ونه‌كان بگوازینه‌وه ناو شانۆ و ده‌سبه‌رداری خه‌ونه خودیه‌كان ببین
نامه‌كه ته‌واو نه‌بووه به‌رێز چیخۆف به‌لام له‌وه ئه‌چێت من ته‌واو بوو بم
نیهاد جامی
11-2-2013
كه‌ركوك