به‌ته‌نها قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دز نیه !!…..پشتیوان كه‌ریم گه‌ڵالی
له قه‌زای( سیدصادق) یش دزییه‌كی گه‌وره كراوه وه‌رن با كه‌شفی بكه‌ین
پشتیوان كه‌ریم گه‌ڵالی/سیدصادقPshtiwan_gashbin@yahoo.com
سه‌ره‌تا من لێره‌دا وه‌ك هه‌ر ئینسانێك كه‌له‌م كوردستانه ئه‌ژیم زۆر ڕێز‌و سڵاوم
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌رده له‌سه‌ر دزو به‌رپرسی بێڕه‌وشت و تاڵانچیان ههڵئهماڵن و ماهیه‌تی نائینسانییان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا ده‌كه‌ن .
ئه‌وه بڵێم ڕه‌نگه زۆرێك له خوێنه‌ران ئه‌و ڕه‌خنه‌م لێ‌بگرن كه‌بۆ به‌و زه‌قیه ده‌ڵم دزی بۆ ناڵێم گه‌نده‌ڵی به‌ڵام به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی حه‌ق و مافی ئه‌م خه‌ڵكه به‌شمه‌ینه‌ت و زوڵم لێكراوه بخوات شایانی ئه‌وه‌یه نه‌ك دز به‌ڵكو زۆر له‌وه زیاتری پێ بوترێت كه‌من به‌داخه‌وه نه‌مزانی وشه‌ی له دزی خرابتر چییه بۆیه به‌كارم نه‌هێنا به‌هه‌ر حاڵ نامه‌وێت له باسه‌كه‌م لابده‌م . بابچینه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌مان .
له‌م ماوه‌ی پێشودا هه‌واڵی دیارنه‌مانی بڕێك پاره كه بۆ وشكه‌ساڵی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كرابوو له‌زۆربه‌ی میدیاكانی بینراو و بیستراو بڵاو كرایه‌وه . له لێكۆڵنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایدا ڕاگه‌یه‌نرا كه قایمقامی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و پاره‌ی دزیوه .
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئایا به‌ڕا ی ئێوه‌ی خوێنه‌ر پێتانوانیه كۆمه‌ڵه به‌رپرسێكی دز له هه‌ڵه‌بجه كلكیان پێكه‌وه گرێدابێت و له‌زۆر دزی تردا شه‌ریك بن و ئه‌و سه‌ره‌داوه كه جه‌نابی قائمقامه ونیان كردبێت هاوكارییان كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆشیان به‌ده‌ردی ئه‌و نه‌چن و ده‌سته‌كه‌یان كه‌شف نه‌بێت؟
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م و هه‌موو لایه‌كی دڵسۆز هاوكاری یه‌ك بین و په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵماڵین بریتیه له دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی ( 12 ) پۆلی له گه‌ڕه‌كی سه‌رای قه‌زای سیدصادق ئه‌م قوتابخانه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركییه‌وه ساڵی (2004)كاری تێدا كراوه نزیكه‌ی له سه‌دا چل له كاره‌كانی ته‌واو كراوه و دواتر به‌جێی هێشتووه تاوه‌كو ئێستا هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه وله‌كاتێكدا كه ئه و قوتابخانه‌یه زۆر پێویسته بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه قوتابخانه‌كانی سیدصادق له دوو ده‌وام زیاتریان تێدا ده‌كرێت كێشه‌یه‌كی زۆری بێشوێنی منداڵان هه‌یه له‌قوتابخانه‌كان.به‌ڵام ئێستا چه‌ند كه‌سێك ئه‌و قوتابخانه ته‌واو نهكراوهیان كردووه به خانه‌ی ئاژه‌ڵ به‌خێوكردن و چه‌ند مانگا‌و بزنێكی تێدا به‌خێو ده‌كه‌ن .
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك گه‌نجێكی سه‌ربه‌خۆ چه‌ندجارێك ڕوبه‌ڕوی به‌رپرسان بوینه‌ته‌وه و پرسیارمان له له سه‌رۆكی شاره‌وانی و په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه كه ئه‌وكات سیدصادق ناحیه بوو پرسیارمان لێكردوون كه بۆ ئه‌و كۆمپانیایه غه‌رامه نه‌كراوه و یان پرۆژه‌كه نه‌دراوه‌ته كۆمپنیایهكی تر بۆ ئه‌وه‌ی كاره ته‌واو نه‌كراوه‌كان جێبه‌جێ بكات به‌ڵام یان وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌وه یان پێیان وتوین له به‌رنامه‌دایه ..
ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین و گومانی لێده‌كه‌ین پاره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه دزرابێت و هه‌ر بۆیه كاتێك كه ئێمه پرسیاری ئه‌و پرۆژه ده‌كه‌ین له به‌رپرسانی شار و پارێزگای سلێمانی خۆیان له پرسیاره‌كانمان ده‌دزنه‌وه.
پرسیاری دووه‌م /ئایا كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه كه له‌هه‌ڵه‌بجه دزراوه . ئه‌ی ئه‌و هه‌موو نه‌وت و گومرگ و سه‌دا حه‌ڤده‌و كۆمه‌كی وڵاتانه كه به‌ناوی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ریان گرتوه له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌ژده نۆزده ساڵه چیلێهات.
پرسیارێكی تر /ئه‌گه‌ر دزه‌كان بگیرێ ئهیپێمناڵن كێ و له كامه دادگا دادگایی بكرێن خۆ له‌كوردستان زیندانی كردن و دادگایكردن به‌س بۆ ڕۆژنامه نوسان و ئازادیخوازان و داكۆكیكارانه له مافی ڕه‌وای خه‌ڵك زیندانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه داوای ئاو كاره‌با ده‌كه‌ن.
به‌داخه‌وه باسه‌كه‌مان قسه‌ی زۆر هه‌ڵئه‌گرێت و به‌ئاسانی كۆتایی نایه‌ت
ئه‌وه‌ی ماوه بڵێم ته‌نهاو ته‌نها ئیراده‌ی به‌هێزی خه‌ڵكه ده‌توانێت چۆك به‌هه‌موو ناعهدالهتخوازان دابدات و سه‌رجه‌م دزو و تاڵانچیان و مهلهفچیان و ئه‌نفالچیه‌كان دادگایی بكات بۆیه وه‌ك خه‌ڵكانی خاوه‌ن هه‌قی ئه‌مشاره داوای هاوپشتی و هاوكاری هه‌موو لایه‌كی هه‌قخواز ده‌كه‌ین و با پێكه‌وه دزه‌كان كه‌شف بكه‌ین و زیاتر ڕسوایان بكه‌ین ..