Skip to Content

Monday, December 6th, 2021

به‌ده‌م ته‌زوی خه‌یاڵه‌وه‌ ….. کوێستان عومه‌رزاده‌

Be First!
by August 26, 2009 ئەدەب

 

له‌جامی خه‌یاڵدا
هه‌موو شتێ شه‌ڵاڵی
وێران بونه‌
له‌ودیو ده‌رگاکانه‌وه‌
مشتێ ڕه‌نگی ئاڵ
ملوانکه‌یه‌ له‌ده‌نکه‌ مرواری جێ ماو
به‌ده‌م ته‌زوی خه‌یاڵه‌وه‌
 هه‌ڵواسراون
بێده‌نگی ته‌نیویه‌
ڕامان
له‌زێدی من
خه‌یاڵ باڵا به‌رز به‌رز
به‌سه‌رماندا نیسێ ده‌کا
وه‌لێ
ژیان خاڵیه‌ له‌مانا
له‌م وڵاته‌ نه‌زۆکه‌
پایز شه‌رمی لێ ده‌تکێ
سه‌وزنابینه‌وه‌ ئێمه‌‌
له‌به‌رده‌م
هیچ خه‌ونێکی تردا
به‌رده‌وام پڕده‌بین
له‌مه‌نفا
پرده‌بین له‌ بۆنی
ئێواره‌ کوژراوه‌کانی
کیژه‌ ڕه‌نگ په‌مه‌یه‌کانی وڵات
کیژه قه‌یره‌کان
له‌ودیوی په‌رده‌کانه‌وه‌
به‌رده‌وام ، له‌زه‌تی روحیان
به‌شه‌رمه‌وه‌
چاوده‌گێڕێ
ژنه‌ به‌ساڵ داچوه‌کان
چاوه‌روانی  وه‌خته‌

پاکیان بکاته‌وه‌
له‌ته‌زوی ژیان
لێره‌ با هه‌ڵکردنی بیرچۆته‌وه‌
عه‌شق
به‌دزیه‌وه‌  شه‌وانه‌
به‌سه‌ر گه‌ڵاکانی ته‌مه‌ندا
خۆی تێرده‌کا
خۆشه‌ویستی
وه‌ک ته‌زویه‌کی فێنک
هیچ دره‌ختی سیله‌ی چاوی
تێ نابڕێ
لێره‌ له‌زه‌ت
له‌مانا  پاک بۆته‌وه‌
به‌خۆی و
جوتێ پێڵاوی شڕه‌وه‌‌
رێگه‌ی وێرانه‌ ده‌گرێ
من بۆ دۆزینه‌وه ی‌
((له‌ره‌ی ده‌نگی باو))
شوێن پێکانی تۆ
ده‌گه‌ڕێم
تا
فینک فینکت که‌مه‌وه‌‌
له‌ماناو
 تێر تێرت که‌م له‌ڕه‌نگ‌

کوێستان عومه‌رزاده‌
‌‌

 

Previous
Next

Leave a Reply