به‌ده‌م پێكه‌نینی سه‌رۆكه‌وه … سه‌لام عزیز
تا بتوانین به‌رده‌وام بین له به‌كار هێنانی هه‌سته‌كانمان ده‌توانین ئاوڕی باشتر بده‌ینه‌وه بۆ دواوه و ئه‌ملا و ئه‌ولای ته‌نیشته‌كانمان ئه‌وجار تێده‌گه‌ین ئه‌وشوێنه‌ی تیایدا وه‌ستاوین كوێ یه و ده گاته كوێ ئه‌و ڕێگایه‌ی به رده‌ممان كه ڕێ ی گرتوه بۆ ئاقاری كوێ ده‌ڕوا و له‌نگه‌ر ده‌گرێت . بێگومانین له وه‌ی كه خۆمان مرۆڤی نیشتمانێكی له ت له‌ت كراوی گیرۆده‌كراوی چه‌ند ئیمپراتۆریه‌تێكی هه‌ڵوه شاوه‌ین كه دورترین زه‌مه‌نی ڕابردوو كاریگه‌ری یه‌كی زۆری به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه له ڕێگای ده سه‌ڵاتێكی خێڵه‌كی سه رده‌سته كرا‌و تین و تانه‌ی ئه‌و ڕژێمانه‌ی پێشوی به سه‌ره‌وه ماوه كه ده‌كاته هه‌وڵی منه‌ت باربونی پێش‌و و به‌رماوه‌ی شكستی یه‌ك له دوای یه‌ك و دانوستانی بێ سه‌مه‌ری ڕابردوو له ئێستا دا له گه‌ڵا خوان و كار و بینین و بیستندا به منه‌ته‌وه به خه‌ڵكی ئه مڕۆی په یوه‌ندی یه ئه‌لكترۆنیه كانی ده فرۆشنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵك خه‌و تبێت وته‌نیا ده ســـه‌ڵا ت بێت ئێشكچی وه خه‌وه خۆشه كه‌ی خه‌ڵكی بن تاكو به جه‌سته‌ی خه‌واڵومانه‌وه پرۆسه كه‌یان لێتێك نه‌چێت و میلله‌تیش خه‌وی خۆش نه بینێته‌وه ، به‌ڵام نازانین دنیا به ئارأسته‌یه‌ك گۆڕاوه هه‌ر تاكێك شه وانه پێش خه‌وتن وه‌ڵامی نوێ بۆ هه‌واڵه ته‌شریفاتیه‌كانیان رێكده‌خات و هه‌ڵه چنی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌له هزریدا هه‌ڵیچنیوه ، بێگومان به‌رایــی ئه‌م نوسینه به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌یه كه باس له سه‌ر له نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه بۆ جارێكی تر به عربی [ كما كن ] سه ره ڕای ئه‌و وتانه‌ی له سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات دا به به‌ڵێنه‌وه گوتی و له ده‌ستوردا هه‌یه كه دوو باره خۆی كاندید ناكاته‌وه ، سه‌ر باری ئه‌وه ش وته بێژ و خاوه‌ن كۆمپانیا كانی كوردستانی هه‌ر دو حزب به منه‌ته‌وه ئاماژه‌یان به وه دا كه ئه‌مه خواستی سه رۆك نی یه به‌ڵكو ئێمه زۆری لێده‌كه‌ین ،ئه‌وه‌یه كه گومانمان ڕاده‌كێشن به رامبه‌ر یه‌كه‌م كه‌سی ترمان له‌و سه‌رۆكه شایسته تر ده‌ست ناكه‌وێت دووه‌م هه‌ر كه‌سی تر بیكات خوێنی خۆی له سه‌ر خۆی ئێمه هیچ هاوكاری نا بین به هێزی میلشیا و دكتا تۆری زۆرینه‌ی به‌رله‌مان .
كاتێك ئه‌وه‌مان به رچاو و گوێ كه‌وت دیسانه‌وه به‌ده‌م پێكه‌نینی سه‌رۆكه‌وه ئه‌مجاره‌شی جێنشینی وه‌ر گرته‌وه بۆ به‌رده‌وامبون له هه‌مان هه‌ڕاجی منه‌ت به شیاو ی و پێشینه و پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی ده سپێردرێت ده‌بێت هه‌مو مان سوپاس گوزار و بێده‌نگ بین .
كاتێك ده‌توانین ئه‌م بنه‌مایانه وه‌لا بنێین و ڕازی نه‌بین ده‌نگ و ناڕه زای و به‌رله مان نه‌بێت بۆ جێ به‌جێ كردنی كاری حكومه‌ت . یان ده‌بێت بپرسین بۆ خه‌ڵكی بێزاره وه‌ك ئێستا ده‌بینین كه كه‌متر سه‌یری ئه‌م راگه‌یاندنی بینراو بیشتراوی ئه‌م دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره ده‌كه‌ن بێگومان دیاره كه دوباره كردنه‌وه‌ی هه‌رشتێك ببێته‌هه‌میشه ده‌بێته بابه‌تێكی بێزار بۆ هه‌سته‌كانی مرۆڤ به تایبه‌تی ده‌م و چاوی دووباره‌و هه‌واڵی دوباره و درۆی دوباره و سه‌ركرده و سه‌رۆكی دوباره ، باشترین نمونه‌ش ئه‌و ڕژێمانه‌ی وڵاته عه‌ره‌بی یه‌كانه كه دوباره بونه‌وه‌یان ته‌نها له به‌رده‌می دادگاكانی ووڵاتانی خۆیانه به ده‌ستی دادوه‌رانی خه‌ڵكی خۆیان ، ده‌بێ بپرسین بۆ كار بگاته ئه‌و ئاسته بۆ نا بێت وه‌ك مرۆڤی ئاسایی ووڵات و كوردستان بژین ئه‌گه‌ر خۆت به پله یه‌كی مرۆڤ وخه‌ڵكی ووڵات به پله دوو نازانن بائازابین به‌رامبه‌ر بڕیار و ئیفلیج نه‌بین به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو خه‌ڵك و میلله‌ت بابه كرده‌وه بگه‌رێینه‌وه بۆ ناو خانوه قوڕه‌كان و وه‌ك خه‌ڵك بژین هه‌ستی به‌خشنده‌یی و یه‌كتر قبوڵكردن بكه‌ینه ڕێچكه‌ی ژیان و نه‌ریتی باوی ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای خۆشه ویستی مرۆڤه‌كان تا بتوانین ئاشتی و ئارامی له ژێر حوكمی پارێزگاری هه‌موان بێت بۆ ووڵا و ووڵا تیش بۆ هه‌موان نه ك ته‌نها بۆ سه‌رۆك و سه‌ر كرده‌كان .
سه‌لام عزیز
12/4/2013
salam.aziz12@yahoo.com