Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
به‌رسیله‌ … ئه‌مین محه‌مه‌د

به‌رسیله‌ … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

نه‌مــــــامێكم ڕوانــــدووه‌

مێوێكه‌ زۆر گـــه‌وره‌ بــــووه‌

گــه‌ڵای پان،پــــرژی بڵاوه‌

له‌سـه‌ر كه‌پرێ ڕاكشــــــاوه‌

پێچـــاوپێچ و بـــاڵا به‌رزه‌

به‌رسیله‌ی گرتووه‌ وه‌ك ته‌رزه‌

ده‌ستم نایگـــاتێ ،ناتوانم

له‌ دووره‌وه‌ بۆی ده‌ڕوانــــــم

كه‌ ده‌یبینم هه‌موو جـــــارێ

ئاو به‌ ده‌مما دێته‌ خـــــوارێ

***

7/9/2011 

ئه‌مین محه‌مه‌د /سلێمانی 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.