به‌رله‌هه‌ڵبژاردن چی ڕوده‌دات ؟
به‌رله‌هه‌ڵبژاردن چی ڕوده‌دات ؟
( هه‌ر لیستێك زۆر له خه‌ڵك بپارێته‌وه گره‌وه‌كه ده‌باته‌وه )
پێشڕه‌و حهمیدبهتێگهیشتنمان له ئه‌ده‌بیاتی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌كان له‌ڕابردویه‌كه‌ی 18 ساڵیداو له‌و شه‌ڕه‌بێمانه‌ی تری ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌كان كه به‌رامبه‌ر به میدیای ئه‌هلی ڕایانگه‌یاندوه و تاوانباركردنی میداكارانی ئه‌هلی به‌كاركردن بۆدوژمونانی كورد به‌قه‌ولی ئیعلامییه حیزبیه‌كان , ده‌گه‌یه‌نیه ئه‌و بڕوایه‌ی بڵێن شه‌ڕێكی تری بێتامی ناخۆیی به‌ڕێوه‌یه , به‌ڵام له‌فۆرمی میدیایدا و هه‌ندێك جاریش بۆترساندو ده‌م كوتكردن چه‌ند گولله‌یه‌كیش ده‌ننرێنه ئه‌قڵی یه‌كتره‌وه ؟! ئه‌گه‌ر تا كاتی هه‌ڵبژاردن ( مردن ) لێمان گه‌ڕێت به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین كه‌چۆن براو هاوڕێكانی دوێنێی خه‌باتی هه‌ندێك له‌حیزبه‌كان و لیسته به‌شداربوه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن , چۆن له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان له‌پۆستی باڵای حیزبی و حكومی و گیرفان پڕكردن له‌سه‌رحیسابی میلله‌ت , به‌رده‌بنه‌گیانی یه‌كترو هه‌رچی نهێنی ناشرینی یه‌كتره هه‌ڵی ده‌ماڵن و دۆست و دوژمونی لێی ئاگاده‌رده‌كه‌نه‌وه .
بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لیسته‌كانه‌وه به‌بێ جیاوازی له‌یه‌ك ده‌سته‌واژه‌دا كۆده‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌گه‌ر ( ده‌ته‌وه‌ێ ) ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه سه‌ره‌تای ده‌رخستن و ئاشكراكردنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و پرۆژه‌ی لیسته‌كانه بۆڕاكێشانی سۆزی هاوڵاتیان بۆبه‌خشینی ده‌نگی خۆیان به‌ولیسته‌ی كه زیاتر پاڕانه‌وه‌كانی كاری گه‌ری له‌سه‌ر كه‌سی ده‌نگه‌ردروستده‌كات ؟! چونكه به ده‌سته‌واژه‌ی ( ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وه‌ێ ) زیاتر ئه‌وخه‌ڵكانه‌ی پێ فریوده‌ده‌ن كه له‌دونیای سیاسه‌ت و له‌گه‌مه‌ی دیموكراسیه‌تی كوردی تێناگه‌ن و به‌م چه‌ند دروشمه سواوه‌ی هه‌ڵبژاردن خۆڵ ده‌كه‌نه چاویان و ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ كوردستان وه‌ك دوبه‌ی لێبێت , ئه‌گه‌رده‌تانه‌وێت نه‌وت و غاز به‌بۆری بگاته ماڵه‌كانتان , ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت كاره‌باكه‌تان بیست وچوار كاتژمێر به‌رده‌وام بێت , ئه‌گه‌رده‌تانه‌وێت نوێنه‌راكانتان له‌په‌رله‌مان دا خه‌ونه‌یان باته‌وه, ئه‌گه‌ر …تد , ئه‌وا ده‌نگ به‌لیستی ( … ) بده‌ن , هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌ڵكانه‌یشی كه‌چه‌ندین ساڵه سوته‌مه‌نی سیاسه‌تی فاشیلانه‌ی حیزبه‌كانن و قوربانی شه‌ڕه‌بیتامه‌كانیانن له‌ڕیگه‌ی نان بڕین و ده‌ركردن و چاوسوركردنه‌وه ناچاری به‌خشینی ده‌نگه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌خۆیان .
هه‌ژده‌ساڵه یاری به‌چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ده‌كرێت و هێشتا خه‌ڵك ناهۆشیارانه شوێن دروشمه بریقه‌داره‌كانی یه‌كێتی پارتی ده‌كه‌ون ,كاتێك له‌لایه‌ن دڵسۆزانی كوردستان و به‌رگریكاران له‌مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت , ڕه‌خنه له‌ئه‌دای كاربه‌ده‌ستانی حكومی و حیزبی ده‌گیرێت و سیسته‌مه سیاسیه‌كه ده‌خه‌نه ژێرپرسیاره‌وه , له‌لایه‌ن چه‌ندین كولكه به‌رپرسی نه‌خۆێنده‌واره‌وه , ڕه‌خنه‌گران به‌جاسوس و به‌كرێ گیراوی ده‌وڵه‌تان ده‌ناسێنن و ئه‌و ڕۆژنامه ئه‌هلی یانه به ( كه‌ر ) ده‌شوبهێنن كه فایلی ناپاكی و دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كانیان ئاشكراده‌كات , له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناهۆشیاره‌وه چه‌پڵه ڕێزان ده‌كرێن و ده‌ستخۆشی له‌و وتانه‌ده‌كه‌ن له له‌هیچ ئه‌ده‌بیاتێكی دیموكراسیه‌تدا جێگه‌ی نابێته‌وه .
به‌رله‌هه‌ڵبژاردن پێشبینی چی ده‌كرێت ؟ ئه‌مه پرسیارێكی گرنگه و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره هه‌رێمه‌كه‌مان له‌نێوان دیموكراسیی بون و هه‌ڵكشان به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت یه‌كلای ده‌كاته‌وه , بۆئه‌وه‌ی لیسته‌كان هه‌رچۆنێك بوه زۆرترین كورسی په‌رله‌مان بۆخۆیان داگیربكه‌ن , هه‌رچی شتی ناشرین و چاوه‌ڕوان نه‌كراو هه‌یه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا ده‌یبینین و ده‌یبیستین وه‌ك : دروستكردنی چه‌ندین ویب سایت بۆبڵاو كردنه‌وه‌ی ده‌یان وتاری نادروست و پڕله‌ناوزڕاندن بۆئه‌و كه‌س و سه‌رۆك لیستانه‌ی كه ململانی یه‌كتر ده‌كه‌ن , هاندانی ده‌یان نوسه‌ری قه‌ڵه‌م فرۆش له‌لایه‌ن لیسته‌كانه‌وه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر لیسته ڕه‌كبه‌راكانیان , به‌خشینی دیار و بپێدانی پاره‌یه‌كی زۆرله‌لایه‌ن لیسته‌كانه‌وه به به‌سه‌رۆك خێل و خاوه‌ن دیوه‌خانه‌كان بۆكڕینی ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك ده‌روێش له‌دیوه‌خانه‌كاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و ناتوانن له‌بازنه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك عه‌شیره‌ت ده‌ربچن ,بۆئه‌وه‌ی ژماره‌یكی به‌رچاو له‌كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان مۆسه‌گربكرێت لیسته باڵاده‌سته‌كان , هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕین ده‌كه‌ن , ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سوێن ئه‌دا كه به‌كاندیه‌كانی خۆی نه‌بێت ده‌نگ به‌كه‌سی ترنه‌دا , به‌ڵێنی شتی زۆرگه‌وره به به‌رپرسه‌كانی ئه‌دات تا ده‌نگی بۆكۆبكاته‌وه‌و له‌دوای هه‌ڵبژاردن پێی ده‌ڵێت , خیانه‌تتكرد بۆلیستێكی تر كارت كردوه , موچه‌ی پاسه‌وانه‌كانی ده‌بڕێت ئه‌گه‌ر وه‌ك به‌رپرسێكی سه‌ربازی یان سیاسی حیزبه‌كه‌ی ده‌نگ به كاندیه‌دكانی نه‌دات .
ڕۆ‌وژنامه حیزبیه‌كان پڕده‌بن له حیكایه‌ت و مێژوی چه‌ندین ساڵه ڕابردو ده‌گێڕننه‌وه و چاومان پڕده‌كه‌ن له له چیرۆكی ئه‌فسوناوی میكیاژكراو , ڕۆژنامه حیزبیه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ریه‌كتر و له‌بیریان ده‌چێت كه‌له‌ئیتێكی ڕۆژنامه‌وانی نابێت ده‌ربچن .
ڕۆژنامه‌نوسه حیزبیه‌كان , یان لایه‌نگرانی لیسته دڵخوازه‌كانیان , شه‌قێك له‌میساقی شه‌رفی كاری ڕۆژنامه‌نوسی هه‌ڵ ئه‌ده‌ن و هه‌رچی كه نابێت نه‌وترێ و نه‌نوسرێ , واسته‌ی بۆده‌كه‌ن كه بكرێته مانشێتی بڵاوكراوه‌كانیان .
ته‌له‌فزێونه‌كان , ده‌ست ده‌كه‌ن به چاوپێكه‌وتنی كاندیه‌كانیان و ئه‌وانیش هه‌رچی دۆری هه‌ڵبژاردنه ڕیزی ده‌كه‌ن و مێشكامنی پێده‌خه‌ن , ته‌له‌فزێونه‌كان ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه واز له به‌رنامه‌ی منداڵان و گۆڕینی ئاو و هه‌واده‌هێنن و له خه‌ڵك ده‌پاڕێنه‌وه تا ڕۆژی ده‌نگ دان ده‌نگ به لیسته‌كانیان بده‌ن , گۆڕانی بێژه‌كان بانگێشت ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ڕیتمی ( توم ته‌ك ته‌ك ) دا به‌ده‌هۆڵ و زوڕانایه‌ك ده‌ستپێده‌كه‌ن و سه‌رۆكی لیسته‌كانیان سه‌رچۆپێ كه‌ی بۆده‌گرێت و حه‌یای هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیش ده‌به‌ن .
به‌رله‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی خواپێی ناخۆخشبێت لیسته‌كان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر ده‌یكه‌ن و ڕۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن و ئیعلامییه حیزبه‌كان به‌رده‌بنه گیانی ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌كان و هه‌رچ ڕۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌خۆیش هه‌واڵێك له‌سه‌ر خروقاته‌كانیان بڵاوبكاته‌وه , هه‌ریه‌كه‌یان لای خۆیه‌وه چه‌ندجنێوێكی موحته‌ره‌مانه‌ی پێ ئه‌دات و تفه‌نگ به‌ده‌سته‌كانیشیان ئه‌گه‌ر نه‌یان كوژن , ئه‌وا چه‌ند گولله‌یه‌كیان پێوه ده‌نێن تابۆئه‌وه‌ی به‌ئاگانه‌ینه‌وه و نه‌زانن له دوای ئه‌و گوللانه‌ی كه‌پێیانه‌وه‌نراوه , به‌رله‌هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن چی ڕویداوه .
تێبینی : ئه‌م وتاره له ژماره ( 536 ) ی ڕۆژنامه‌ی ( هاوڵاتی ) دا بڵاو كراوه‌ته‌وه .