به‌رنامه‌یه‌كی نوێ …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
ژینیار ، هه‌ر كه‌پشووی هاوین ده‌هات به‌رنامه‌یه‌كی نوێی بۆ دا ده‌نا ، به‌ڵام به‌رنامه‌ی پشووی ئه‌مساڵی جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوودا هه‌بوو، چونكه ئه‌مساڵ قۆناغی سه‌ره‌تایی جێده‌هێلاو ده‌چووه قۆناغی ناوه‌ندییه‌وه .ڕۆژێك پارچه‌یه‌ك كاغه‌ز و پێنوسێكی هێناو ده‌یوست ئه‌وه‌ی له مێشكیدایه بینووسێت و نیشانی دایه‌و بابه و هاوڕیكانیشی بدات ، ئه‌وه بوو به‌چه‌ند خاڵێك به‌رنامه‌یه‌كی جوانی داڕشت له كۆتایشدا نووسیبووی( دایه گیان ، بابه گیان، هاوڕێیانی خۆشه‌ویستم ئه‌گه‌ر من خالێكم بیرچووه ،یان چی به‌لای ئێوه‌وه جوانه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی به‌رنامه‌كه‌م بۆم بنووسن، سوپاستان ده‌كه‌م ) .
دایك وباوكی یه‌كه‌م كه‌س بوون كه خوێندیانه‌وه، ئه‌وان به لایانه‌وه په‌سه‌ند بوو، به‌ڵام ئه‌م خاڵانه‌یان بۆ زیاد كرد :
• خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌گشت بواره‌كاندا مرۆڤ ڕۆشنبیر ده‌كات خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی قوتابخانه به‌ته‌نها به‌س نییه .
• پرسیاركردن ، كلیلی ده‌روازه‌ی شته نه‌زانراوه‌كانه، چیت نه‌زانی وله‌چی نه‌گه‌یشتی بێ ترس بپرسه .
هاوڕێكانیشی هه‌ر یه‌كه‌و شتێكیان بۆ نووسیبوو، كۆڤین نووسیبووی : زیاتر گرنگی به‌و بواره بده كه ئاره‌زووت لێیه‌تی، بۆنموونه من حه‌زم له‌وێنه كێشانه و تۆش كۆمپیوته‌ر .
بێستون نووسیبوی : به‌رنامه‌دانان به‌ته‌نها به‌س نییه ، گرنگ جێبه‌جێكردنێتی ، ئێمه كه به‌رنامه‌یه‌كی جوانمان نووسی و به‌ته‌واوی جێبه‌جێمان نه‌كرد سوودی نییه.
نیگا نووسیبووی : خۆزگه هه‌موو منداڵێك وه‌كو تۆبیری ده‌كرده‌وه، كاته‌كانی خۆی به‌كاری بێسووده‌وه به‌فیڕۆ نه‌ده‌دا و به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نان ، هیوادارم منیش بتوانم به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بنووسم تاله سه‌ری برۆِم. ئارامیش نووسیبووی : ئێستا به‌رنامه‌كه‌ت ته‌واو سوودمه‌نده چونكه تێبینه‌كانی دایه‌و بابه و هاوڕیكانت ده‌وڵه‌مه‌ندیان كردووه، خۆزگه له گۆڤارێكی منداڵاندا بڵاوت ده‌كرده وه تا گشت منداڵانی كوردستان سوودیان لێ وه‌ربگرتایه .