Skip to Content

Thursday, December 3rd, 2020

به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست….ئارێز سمكۆ

Be First!
by July 17, 2009 گشتی

 

   ئارێز سمكۆ ( دهام ) _ هه‌ولێر
      arezsmko@yahoo.com
 

دوای راگه‌یاندنی رۆژ و كاتی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادنه‌كانه‌وه‌ له‌ عێراقدا، سه‌ره‌تا بینیمان به‌شێوه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك سه‌یر(به‌ ئه‌زموونی سیاسیی كوردستان)! كه‌ گشت لیست و كیانه‌ سیاسی و جیاوازه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان له‌ كه‌شێكی ئازاد و ململانێیه‌كی شارستانیاندا چ له‌ راگه‌یاندنه‌كانیان و له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌ستیان كرد به‌ بانگه‌شه‌ و پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ به‌رنامه‌ و كارنامه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێمی داهاتوو، وه‌ك له‌لای ئێمه‌ و چاودێرانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی (ناوه‌خۆ و جیهانی) تایبه‌ت به‌ چاودێری كردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كوردستاندا، تێبینی ئه‌وه‌كرا كه‌ تا چه‌ند كاتژمێر و ماوه‌یه‌كی باش به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی واده‌ی بانگه‌شه‌كردن له‌ دۆخێكی زۆر هێمنانه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر دیموكراسیانه‌ و یه‌كتر خوێندنه‌وه‌ و یه‌كتر قبوڵكردن پڕۆسه‌كه‌ درێژه‌ی هه‌بوو، وه‌لێ‌ به‌داخه‌وه‌ كه‌ بینیمان و گوێمان لێ بوو لێره‌و و له‌وێ‌ و له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی جیا جیادا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، جۆرێك له‌ رێگری و به‌ربه‌ست دروستكردن هه‌بوو بۆ هه‌ندێ‌ لیست و كیانی سیاسی، وه‌ك هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گا و ئۆفیسه‌كانی تایبه‌ت به‌ پڕوپاگه‌نده‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و، لێدان و ئازاردانی چه‌ندین كادیر و هه‌ڵسوڕاو و لایه‌نگرانی لیسته‌كان و دڕاندن و لێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌راته‌كانیان و وێنه‌كانی گوزرارشت له‌ قه‌واره‌ سیسیه‌كان وكاندیدانی سه‌رۆكی هه‌رێم. جێگه‌ی ئاماژادانه‌ ئێستا كه‌ خه‌ریكی نووسینی ئه‌م چه‌ند دێره‌شم وا ده‌بینم له‌ كه‌ناڵێكدا هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو زۆرێك له‌ پۆسته‌راتی لیسته‌ ركابه‌ره‌كان لێكراوه‌ته‌وه‌! ئه‌گه‌رچی لایه‌نه‌كان ئه‌مه‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌لای ئه‌وان دنه‌درابن و ئاراسته‌ كرابن، لێ‌ ئه‌م رووداوانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌ ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگاكانی تری به‌پرسه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ روونه‌دانی ئه‌م كارانه‌ بگرن، چونكه‌ ئه‌مه‌ دواجار به‌ زیانی ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌شكێته‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌موو شتێك له‌لای ئێمه‌ به‌نرختره‌. خۆم رام وایه‌ هیچ لیست و كاندیدایه‌ك له‌ سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌ویمان نییه‌، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ خولقاوه‌ دیمۆگرافیه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ری ره‌نج و خه‌باتی هه‌موومانه‌ به‌بێ‌ جیاوازی، بۆیه‌ كه‌س ناتوانێ‌ ماف به‌ خۆی بدات و به‌ ناوی نیشتیمان په‌روه‌ری و خاوه‌نی ئه‌زموونه‌كه‌ دژایه‌تی هیچ لایه‌ن و لیستیك بكات، بابێن ئه‌مه‌ گۆڕه‌پان و دیموكراسیه‌ت ئیدی ئه‌م ترسه‌ی بۆ چییه‌. بۆیه‌ كه‌ ئه‌مه‌
چۆنیه‌تی به‌ رێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌ بێت، ئیدی ناكرێ‌ پرسیار گه‌لێك بكه‌ین و هێمای پرسیار و گومان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ كارانه‌دا بنێین، ئایا ده‌كرێ‌ ده‌سه‌ڵات خۆی له‌م كارانه‌دا نه‌بان بكات، ئایا ده‌بێ‌ ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ ئه‌رك بكێشن و بڵێن ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ‌ كه‌سی نا به‌رپرس و هه‌ست نه‌كردوو به‌ به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌نجام دراون، ئایا ده‌سه‌ڵات له‌وه‌ به‌ئاگا نییه‌ كه‌ به‌ر له‌ هه‌رشتێك به‌ زیانی خۆی ته‌واو ده‌بێ‌، چونكه‌ ئه‌مڕۆ به‌سه‌دان رێكخراو و قونسوڵخانه‌كانی وڵاتانی زلهێزی دونیا چاودێری پڕۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ له‌ كاتی ئه‌م رووداوانه‌دا دوژمنانمان ئه‌م هه‌ڵه‌ ده‌قۆزنه‌وه‌ و ده‌یكه‌نه‌ رایه‌له‌یه‌ك بۆ تێخزان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا، ئاخۆ نابێ‌ ئه‌وه‌ش بپرسین كه‌ ده‌سه‌ڵات چۆن هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تاكو نزیكتریش ده‌بینه‌وه‌ له‌ ڕۆژی دیاری كراوی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌م رووداونه‌ زێتر نابن، ئایا لایه‌نی به‌رپرس چی ده‌كات بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مۆته‌كه‌ی هاوڵاتیان له‌وه‌ی كه‌ بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئارام مافه‌ سیاسیه‌كانی خۆیان به‌كاربهێنن كه‌ بچوكترینیان مافی ده‌نگدانیانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان، ئایا نابێ‌ زۆر هۆشیارانه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی و ته‌ندروست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌ بكه‌ین تاوه‌كو بیسه‌لمێنین كه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ دیموكراسیه‌ و خه‌ڵك خۆی بڕیار له‌سه‌ر شه‌رعیه‌ت بوونی دام و ده‌زگاكان و نوێنه‌ره‌كانی خۆی ده‌دات؟.
بۆیه‌ ئه‌ركی لایه‌نی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌م هه‌رێمه‌دا كه‌ به‌ هه‌مه‌هه‌نگی گشت لیست و كاندیده‌كان ده‌ست له‌ناو ده‌ست بۆ به‌ هێمن به‌ رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ و نیشاندانی یه‌كتر قبوڵ كردن پرۆسه‌كه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌ینین.

Previous
Next

Leave a Reply