Skip to Content

Friday, December 3rd, 2021

به‌ر له‌ئاوابونی ته‌مه‌نم ووچانێك بده……‌هاوڕێ خه‌لیفه‌

Be First!
by July 27, 2009 هۆنراوە

خۆشه‌ویستم
به‌ر له‌وه‌ی ته‌مه‌ن بمانبات
وه‌ره‌ باتیكه‌ڵی ئازاره‌كانی یه‌ك بین
وه‌ره‌ حه‌زو ئاواته‌كانی خه‌یاڵم بكه‌ واقیع
وه‌ره‌و بمكه‌ره‌وه‌ به‌كوڕه‌كه‌ی سه‌رده‌می منداڵیم
منداڵانه‌ گه‌مه‌ی عیشقم له‌گه‌ڵ بكه‌
تۆ كه‌خۆت تێكه‌ڵ به‌ئازاره‌كانم كرد
ئیدی خوداگیر بۆجێتهێشتم
ئاخر هه‌ر خۆت نه‌تووت :
له‌م جه‌نگه‌ڵستانی عیشقه‌یا جێم مه‌هێڵه‌ نه‌كا بمرم
هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ ..
له‌و ده‌مه‌ی عیشق و ژیان له‌دایكبوون ..
من خۆشم ویستی
ره‌نگه‌ ئَیستا بڵێیت :
باوكم شه‌وانه‌ چیرۆكی خۆشه‌ویستی بۆ ده‌گێڕامه‌وه‌
وا هه‌ستده‌كه‌م ئه‌وه‌ چیرۆكی
خۆشه‌ویستیی منداڵیی من ‌و تۆ بێت
من وه‌ك هه‌میشه‌ له‌خه‌یاڵی خۆما تۆم گه‌وره‌كرد
به‌ڵام تۆ خۆت لێسه‌ندمه‌وه‌
بێ ئه‌وه‌ی خه‌یاڵی ئه‌وه‌ بكه‌یت و بڵێیت :
خۆ ژیانی ئه‌وی مه‌عشوقم بێ من مه‌حاڵه‌
به‌ر له‌مردن له‌ئاسمان ده‌پاڕامه‌وه‌ به‌تۆم بگه‌یه‌نێت
به‌ڵام مردم و هه‌ر به‌تۆ نه‌گه‌یشتم
رۆحم له‌شه‌ققه‌ی باڵی نائومێدیداو
به‌ره‌و ماڵی ئارامی خۆی كۆچی كرد
به‌ڵام رۆحم هێشتا به‌نیازی
دیداری تۆ هه‌ر ئاسووده‌یه‌
وێڵ وێڵ به‌گه‌ردووندا
به‌شوێن پێی تۆدا ده‌گه‌ڕێم
كه‌ روخساری په‌رییه‌كی خوداییم بینی
ده‌زانم گه‌ر له‌خه‌ونیشدابم ئه‌وه‌ هه‌ر تۆی
چه‌نده‌م هاواركردو پێمووتی خۆشمده‌وێَی
به‌ڵام تۆ ئۆقره‌ بڕاو زارت له‌گۆ كه‌وت و
بێ‌ وه‌ڵام منی مه‌عشوقت
له‌م جه‌نگه‌ڵستانه‌دا هێشته‌وه‌
گه‌ر هات ‌و پاش مه‌رگیشم
دێره‌كانی ئه‌م شیعره‌ت خوێنده‌وه‌
به‌ڕه‌نگ و روخساری زه‌ردی شیعره‌كه‌مدا
ئه‌ی كچ .. بزانه‌ چه‌نده‌م خۆشده‌وێیت ..

 

Previous
Next

Leave a Reply