Skip to Content

Thursday, December 3rd, 2020

به‌شێك له‌ تاوانبارانی ئه‌نفالی گه‌رمیان ئه‌نفالی 3

Be First!
by April 28, 2009 جینۆساید

به‌شێك  له‌ تاوانبارانی  ئه‌نفالی  گه‌رمیان " ئه‌نفالی 3 "

زۆرن  ئه‌وانه‌ی  ده‌یان هه‌زار  گه‌رمیانیان  ڕاپێچی بیابانه‌كانی  عه‌رعه‌ر  و  چاڵه‌كانی  مه‌رگ  كرد  , پێویسته‌  ناوی سیانی هه‌موویان  به‌ ته‌واوی  تۆمار بكرێت , ئه‌وه‌ی من  به‌دوایدا له‌ فایله‌كانی  ئه‌نفال  , چه‌ند ڕۆژه‌  ده‌گه‌ڕێم , ته‌نها  ئه‌مه‌نده‌م  لێده‌رهێنا , دیاره‌  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من  ئه‌مانه‌  ناناسم  , وه‌ خراپی خه‌تی به‌ڵگه‌نامه‌كان  له‌وانه‌یه‌  هه‌ڵه‌ی  لێكه‌وتبێته‌وه‌ , بۆیه‌  پێویسته‌  هاوكاری بكرێم  , پێویسته‌ ئه‌م ناوانه‌ له‌ ناو مۆنمێنتی  تاوانكاران  به‌ وێنه‌یانه‌وه‌  هه‌ڵبواسرێن  , بۆ  ئه‌وه‌ی   تا  كورد  و گه‌رمیانییه‌ك  ماون  , كه‌ی  سه‌ریان  له‌ مه‌نزڵگای پیرۆزی  ئه‌نفالكراوه‌كان دا  , ڕه‌جمی  ئه‌مانیش  بكه‌ن , نه‌وه‌كانی  داهاتوو بزانن  ئه‌مانه‌ بوون  ده‌یان  هه‌زار مرۆڤی بێتاوانیان  به‌ره‌و گۆڕه‌  به‌ كۆمه‌ڵه‌كان  ڕاپێَچ كرد , هه‌زاران دایكیان  له‌ مناڵ  و  گه‌نجیان  له‌ ده‌سگیران و پیرێژنیان  له‌ جه‌رگ  سۆزه‌ی كرد  , ئه‌مانه‌  شه‌یتانی  ڕاسته‌قینه‌ن  ,  ئه‌گه‌ر  شه‌یتان  به‌ حه‌وت  به‌رد  ڕه‌جم بكرێت  , ئه‌وا  ئه‌م شه‌یتانانانه‌ پێویسته‌ هه‌ر یه‌كه‌یان  به‌ ئه‌ندازه‌ی  هه‌موو  دڵۆپه‌  خوێنی   ئه‌نفالكراوه‌كان و فرمێسكی  كه‌سوكاریان  ڕه‌جم بكرێن , ئه‌م حه‌جه‌ش  بۆ  هه‌موومان  ئه‌ركێكی  كوردانه‌یه‌ .
پڕۆژه‌ی  مۆنمێنتی  تاوانكاران  پێویسته‌  به‌ پاره‌ی  گیرفانی  ئێمه‌ی  كه‌سوكاری قوربانیان  به‌ڕێوه‌  بچێت  , پاره‌ی  دزراوی  گیرفانی  پاكیزه‌ترین  به‌رپرسی  كورد  نابێت  بێته‌   ناوییه‌وه‌ , ده‌بێت  بێگه‌ردترین  پڕۆژه‌  بێت له‌ كوردستان  ,  له‌سه‌ر ئاره‌قی  ڕه‌نجی  دایكانی  ئه‌نفال  و فرمێسكی  خۆشه‌ویستان بنیات بنرێت , پڕۆژه‌یه‌ك  خیانه‌تكاران  ئه‌وه‌نده‌ ناشرین  بكات  , بۆ  هه‌تا  هه‌تایه‌  كه‌سی دیكه‌ نه‌وێرێت  خیانه‌ت  بكات .
ناوی  به‌شێك  له‌ تاوانكارانی  ئه‌نفالی 3 :
1-فه‌تاح كه‌ریم جاف " فه‌تاح به‌گ ".
2-عه‌دنان دیسكۆ .
3-سه‌عید  دڕكه‌ .
4-ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د  ڕه‌زا .
5-ئیسماعیل عه‌زیز ئاغا .
6-عه‌بدوڵا ده‌لۆیی .
7-ئیسماعیل عه‌زیز خان .
8-سه‌عید  حه‌مه‌ غه‌ریب جاف .
9-كیسرا سه‌عید  به‌گی جاف.
10-تاریق فایه‌ق كاكه‌یی .
11-مه‌دحه‌د تۆفیق داوێ .
12-سوعاد فیزوڵا تاڵه‌بانی .
13-تاریق شه‌فیق نه‌عمان
14-موعته‌سه‌م عه‌بدوالكه‌ریم به‌رزنجی .
15-ته‌حسین شاوه‌یس .
16- هادی شاوه‌یس .
17-ئه‌حمه‌د حه‌مید شه‌ریف .
18- حه‌مه‌ پۆخچی .
19-سه‌ید عه‌دنان جه‌باری .
20-مه‌حمود كاوانی "  ته‌واو  ته‌ئیكید  نیم ".
21-فه‌تاح حوسێن چیا سه‌وزی .
22-حوسێن شێخ سه‌عید .
23-هه‌مزه‌ ئاغا .
24-عه‌باس قاله‌ جاف .
ِ25-ڕه‌فعه‌ت حاجی غه‌فور .
26-محه‌مه‌د  عیسا .
27-حه‌سه‌ن فه‌تاح .
28-كه‌ماڵ محه‌مه‌د فه‌ره‌ج .
29-مه‌لا نه‌عمان .
30-محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د  " حه‌مه‌ی ئه‌حه‌ فه‌ڕاش ".
31-ئه‌حه‌ سور "  ته‌واو  ته‌ئكید  نیم ".
32-ڕه‌شید  باوه‌ مرده‌ .
33-ڕه‌فعه‌ت عه‌لی مشیر .
34-حه‌سیب محه‌مه‌د ئینجه‌ .
35-عه‌دنان عه‌بدوڵا.
36-قاسم  دڕه‌یی .
37-شێخ جه‌عفه‌ر به‌رزنجی .
38-عه‌دنان عه‌بدوڵا جامیعه‌ .
39-ڕه‌فعه‌ت گلی .
40-ڕه‌فعه‌ت تیله‌كۆیی .
41-شێخ كه‌ریم .
42-بایز  ئاوه‌ڕه‌حمان .
43-شێرزاد عه‌لی محه‌مه‌د
44-محه‌مه‌د  ئه‌حمه‌د
45-شامل  ده‌رویش .
46-عه‌زیز حه‌سه‌ن  فه‌تاح  .
47-شێخ حه‌سیب .
48-شێخ حه‌مید .
49-حوسێن شێخ سه‌عید .
50-عه‌لی ئه‌حمه‌د  ڕه‌شید  .
51-عوسمان  شێخ  سه‌عید .
52-حه‌مه‌ی شێخ عه‌بدوالكه‌ریم .
53-هێمنه‌  ڕه‌ش .
54-سه‌ید ڕه‌زا .
55-تایه‌ر حه‌مه‌ وه‌سمان .

 

 

Previous
Next

Leave a Reply