به‌لاغه‌كه‌ی یه‌كێتی و تۆڵه كردنه‌وه له نه‌وشیروان مسته‌فا
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای نه‌خۆش كه‌وتنی مام جه‌لاله‌وه ئه‌و ئاماژانه ده‌ركه‌وتن كه كۆمه‌ڵك ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆ گۆڕانكاری به تایبه‌تی په‌یوه‌ندی سێكوچكه‌ی ( یه‌كێتی +پارتی +گۆڕان ) ئه‌مه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه له‌لایه‌ن چه‌ند كارئه‌كته‌رێكی ناو یه‌كێتیه‌وه به ناڕاسته‌و خۆ داواكراوه كه له دوای مام جه‌لاله‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی تێكه‌ڵ بكات و خۆی سه‌رپه‌رشتی بكات ئه‌مه بۆ زۆربه‌ی یه‌كێتیه‌كان مایه‌ی خۆشحاڵی بوو به تایبه‌ت بنكه‌ی یه‌كێتی و كادره ناوه‌ندیه‌كان و وه به تایبه‌ت كه نه‌وشیروان مسته‌فا به درێژایی مێژوی یه‌كێتی كارئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی یه‌كێتی بوه و به پیاوه ئاقڵهكه ناسراوه و بگره داینه‌مۆی سیاسه‌ته گشتیه‌كانی یه‌كێتی بووه و جێگه‌ی متمانه‌ی سه‌رانسه‌ری جه‌سته‌ی یه‌كێتیه دوای مام جه‌لال , ئه‌مه بۆ خۆی له‌و ترسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه له دوای مام جه‌لاله‌وه ئه‌گه‌ری كه‌رت بون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌بووه به‌ڵام كاتێك له (توده‌یس زه‌مان ) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌رده‌كه‌وێت ئیتر سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیه‌كان بێ هیوا ده‌بن له نه‌وشیروان مسته‌فا بۆیه له نێوان پارتی و گۆڕاندا به ناچاری ده‌بێت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن و ناتوانن ببنه هێزه‌كه‌ی جاران و وه ناشتوانن ببنه هێزی سێیه‌م كه پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌ییه له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا بۆیه كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌ب سیاسی و به‌لاغه‌كه‌ی یه‌كێك له ماناكانی نامه‌یه‌كه كه چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێ : .
1- ده‌یانه‌وه‌ێ به نه‌وشیروان مسته‌فا بڵێن ئه‌وه ئێمه هه‌ر وه‌ك یه‌كێتی ده‌مێنینه‌وه ئه‌گه‌ر تۆش نه‌بیت .
به‌ڵام بۆ خۆی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه به بێ كارئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی یه‌كێتی توانای مانه‌وه‌ی نابێت و ئه‌گه‌ری بچوكبونه‌وه‌ی هه‌یه .
2- به پشت به‌ستن به پارتی و پاشكۆیه‌تی ده‌توانن به غایبی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك چه‌ند كارئه‌كته‌رێك بمێننه‌وه .
به واتایه‌كی تر هێنده‌ی ئه‌م به‌لاغه وه‌ڵامێكی تۆڵه ئامێز بووه به‌رامبه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا و داشكانهوهیهكی خێرای قورس به لای پارتیدا به‌لاغێك نه‌بوه بۆ ده‌روه‌ی یه‌كێتی كه ئه‌و مانایانه‌مان بداتی كه یه‌كێتی دوای مام جه‌لال خاوه‌نی په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆیه‌تی و ده‌توانێنت ئه‌و یاریه بكات له ناو گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا كه پێشتر كردویه‌تی كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵگری جۆریك له گوتاری تۆڵه كردنه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و كارئهكتهرهی كه ڕۆژانێك ئه‌ندازیاری شۆڕشی نوێ و یه‌كێتی بووه به‌ده‌ر له‌مه یه‌كێتی بی مام جه‌لال ده‌بێته ئه‌و جه‌سته ئفلیجهی كه توانای بزاوتی نامینێت و ئه‌و بنكه جه‌ماوه‌ریه‌ی كه هه‌ێتی پاشكۆیه‌تی پارتی پێ هه‌زم نابێت به تایبه‌ت كه هه‌ر له‌سه‌رتاوه ڕونه كه داده‌بڕێت له هه‌موو ئه‌و ڕێكهوتننانهی كه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌یبوه وه لادانێك دروست ده‌بێت له بنه‌ما فكریه‌كانی كه ئه‌ویش گۆڕینی سیستمی سه‌رۆكایه‌تیه به په‌رله‌مانی و ئه‌و یاسایانه‌ی كه ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات یه‌كێتی بێ مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا به ته‌واوه‌تی ببێته پاشكۆی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بێت بمێنێته‌وه ئیتر به هه‌ر وێنه‌یه‌ك بێت ئه‌گه‌ر وێنهیكی له‌رزۆك و لاوازیش بێت .
خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی دوای مام جه‌لال بتوانێت په‌ره به بنه‌ما فكریه‌كانی خۆی بدات و كار بۆ سستمێكی دیموكراسی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی بكات ئه‌وه ده‌توانێت مانه‌وه‌ی خۆی وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی زیندو بسه‌لمێنێت كه ئه‌م ئه‌گه‌ره ئه‌گه‌رێكی زۆر لاوازه .
تێبینی :
خوێندنه‌وه بۆ به‌لاغه‌كه‌ی یه‌كێتی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت و ئاماژه‌ی زۆری هه‌یه كه رۆژنامه‌نوس (توانا عوسمان ) جوانترین خوێندنه‌وه‌ی بۆ كردوه تا ئێستا… ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تی :