Skip to Content

Friday, October 30th, 2020

به‌ندی عه‌لی…. وڵاتی داد

Be First!
by April 19, 2012 هۆنراوە

 

ئێره‌ ووڵاتی داد نیه‌
بۆ ته‌رازووی داد مه‌گه‌ڕێ
ئێره‌ بازاڕی مه‌زاده‌
نه‌وه‌ک هه‌ر داد
سوتیانه‌که‌ی دایکی وه‌ته‌ن
 هه‌راج ئه‌کرێ

ئێره‌ ووڵاتی عیشق نیه‌
بۆ شه‌رابی عیشق مه‌گه‌ڕێ
لێره‌ نه‌ک هه‌ر دارمێوه‌کان
میحرابه‌که‌ی ماڵی خوداش
هه‌ر به‌رسیله‌ی وه‌حشه‌ت ئه‌گرێ

ئێره‌ ووڵاتی به‌خت نیه‌
بۆ مه‌لی هوما مه‌گه‌ڕێ
له‌ئاسمانه‌ قه‌ترانیه‌که‌ی
ئه‌م ووڵاتی ئه‌شکه‌وته‌یا
هه‌ر شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ ئه‌فڕێ

ئێره‌ ووڵاتی ڕۆژ نیه‌
بۆ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ مه‌گه‌ڕێ
لێره‌ نه‌ک هه‌ر گوڵ ناڕوێ
خۆره‌تاویش نابینایه‌و
 مانگه‌شه‌ویش له‌خاچ ئه‌درێ

 

2012

 

Previous
Next

Leave a Reply