Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
به‌هار… عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

به‌هار… عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

 

 

مــــــــنداڵینه‌ به‌هــــــاره‌

وه‌رزی گــــــوڵ وگـــوڵزاره‌

كاتی گه‌شت وســــــه‌یرانه‌

له‌م كوردســـــــتانه‌ جوانه‌

ڕوو بكــــــــه‌یته‌ هه‌ر لایه‌

خــــــــۆشترین سه‌یرانگایه‌

په‌پوولــــه‌ وگوڵ و منداڵ

بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ خۆشه‌ی ساڵ

هاوڕێ‌ و هـــاوڕازی  یه‌كن

هه‌رسێكیان له‌ یه‌ك ده‌چن

له‌ باخدا په‌پووله‌ و گوڵ

خۆشی ده‌به‌خشـــن به‌ دڵ

مـــــــنداڵیش له‌ ناو ماڵا

له‌ گشـــــت وه‌رزێكی ساڵا

هۆی شـادی و خۆشی ژینن

ســـــه‌رچاوه‌ی پێكه‌نینن

بۆ ئاشـــتی و شـــادمانی

كــــه‌وتوونه‌ته‌ گـــۆرانی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.