به‌پيرۆزكردنى سه‌ركرده‌كان ده‌بێته‌مۆته‌كه‌ی گيانیان
بيريارێك ده‌ڵێ (به‌ديكتاتۆربوونی سه‌ركرده‌كان له پيرۆز ڕاگرتنيانه‌وه ده‌ست پێده‌كات).
توبڵێی ئه‌م وێرانكاريانه‌ی له‌جيهان دا به‌تايبه‌تی له وڵاته عه‌ره‌بيه‌كان له‌كوشتن و وێران كردنی ماڵه‌كان و هه‌تيو كردنی مناڵه‌كان دا زاده‌ی چي بێت؟؟؟!!!، بۆچی له‌م وڵاتانه‌دا سه‌رۆك پيرۆز ده‌كرێ؟! بۆچی كه‌س ناوێرێ بڵێت قوربان سه‌ری چاوت دوو ئه‌برۆيه!؟، بۆچی كه‌س ناوێرێ بڵێ جه‌نابی سه‌رۆك له‌مه‌دا هه‌ڵه‌ت كرد؟!، ڕونتر بڵێين و بپرسين به‌پيرۆز كردنی سه‌ركرده له‌پێناو چي؟؟!!، ئايا ئه‌م دڕنده‌ييه‌ی سه‌ركرده‌كان زاده‌ی ئه‌م پيرۆزكردنه نين؟؟!!، بير بكه‌نه‌وه بۆچی ئه‌م مليۆنان خه‌ڵكه‌ی هه‌موو جار هاوريان ده‌كرد (بالروح بالدم نفيدك يا صدام) ئه‌ی بۆچی هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه بوون به مۆته‌كه‌ی گيانی سه‌ددام؟!، ئايا له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو سه‌ددام له بيری خه‌ڵكانی ئه‌و وڵاته‌وه له‌پێشه‌وه شته‌كان بوو به‌پيرۆز سه‌يراكرابوو؟!، پيرۆزڕاگرتنی سه‌ددام وای لێهاتبوو له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا كه ئه‌وكات شيمالی عێراقی ناوبوو مامۆستای زانكۆ هه‌بوو پێی ده‌وت (سه‌ددام وه‌ك عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاليبه).
سه‌يركه له‌سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی ليبيادا (معه‌ممه‌ر قه‌زاقی قه‌ذر) له‌به‌رده‌م زومی كامێرا‌كان ده‌ست به سه‌يوان به دياركه‌وتو وتی (منيش هاتووم خۆپيشاندان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌مشه‌و بارانه و به‌يانی دێمه‌وه) به‌ڵام كه به‌يانی زانی كورسيه‌كه‌ی له‌هه‌ڕه‌شه‌دايه ڕووی ڕاسته‌قينه‌ی دڕنده‌يی به‌ديارخست ، بينيتان سه‌ڕاری به جورج كردنيان چه‌ند كه‌سيان كوشت، ئه‌مه چونكه ئه‌وه‌نده پيرۆيان ڕاگرتبوو تا وای لێهات موعه‌ممه‌ر ده‌يگوت (خۆمن سه‌رۆك كۆمار نيم تاوه‌كو ده‌ستله‌كاربكێشمه‌وه من قائدثه‌وره‌م)سه‌يركه‌ن چۆن خۆی له‌سه‌رووی هه‌مو ياسايه‌ك بينيه‌وه و چی به‌گه‌له‌كه‌ی كرد!!!، سه‌يری وڵاتی يه‌مه‌ن بكه‌ن بۆ وای لێهات ؟!، له‌م هه‌موو ته‌مه‌نه‌ی ناساڵحی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه ده‌كوژێت؟ ئايا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نيه كه هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه ڕۆژانێك به‌پيرۆزی ناويان هێناوه‌و ئه‌ويش له‌خۆی بایی ده‌بێت و له‌بيری ده‌چێت كه ئه‌ويش وه‌كو هه‌ژارێكی وڵاته‌كه‌ی هه‌ر له‌خوێن و گۆشته‌وه پێكهاتوه؟؟!!، ئايا له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌م ديارده‌يه هه‌يه؟!، زۆر جار بيستمان ئه‌ندامی حزبێك به‌بێ پێشگری(جه‌نابی سه‌رۆك) ناوی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌ی ناهێنێ، زۆرجار بينيمان له‌كاتی ناو هێنانی سه‌ركرده‌كه چۆن كۆڕ‌و كۆبونه‌كان بوون به يه‌ك پارچه چه‌پڵه ڕێزان، زۆر جار هه‌ستمان به‌وه‌كرد له كۆبونه‌وه‌كانی سه‌ركرده‌كانی مه‌مله‌كه‌تی من چۆن لێپرسراوه‌كه ناتوانی له‌به‌ر چه‌پڵه‌ڕێزان به‌ته‌واوی قسه نوسراوه‌كانی بخوێنێته‌وه.
سه‌يری ئه‌م وێنه‌يه بكه‌ن ئايا ئه‌مه ڕێخۆشكه‌رو فاكته‌رێك نيه بۆ به‌دڕنده‌بوون و به‌ديكتاتۆربوونی سه‌رۆك؟؟!!.
ده‌ی بائه‌وه‌مان له‌بير نه‌چێته‌وه (به‌ديكتاتۆربوونی سه‌ركرده‌كان له پيرۆز ڕاگرتنيانه‌وه ده‌ست پێده‌كات).
عبدالمجيد هه‌ريری