به‌ڕێوه‌به‌ڕانی به‌ڕێزی VOA
به‌ڕێوه‌به‌ڕانی به‌ڕێزی VOA
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له ساڵی 1992 له لایه‌ن کۆنگرێسی ئه‌مریکا بۆ کورده‌کانی ئێراق دوای رزگار بوونیان له رژێمی سه‌دام حوسێن دامه‌زراوه که روانگه‌یه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیان له به‌رده‌ستی بنێت.
ئالوگۆڕی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه، به تایبه‌تی رووخانی حکوومه‌تی به‌عس و سه‌قامگیربوونی ئازادی و ئاسایشی نیسبی له‌م کوردستانی باشوور ئه‌رکی قورسی خستۆته سه‌ر شانی میدیاکان که له راپۆرت و هه‌واڵنێریاندا بی لایه‌ن بن. زۆربه‌ی میدیاکانی باشوور به‌ڕه‌وڕووی گوشاری دوو ئیداره‌ی کوردستانی باشوور(یه‌کیه‌تی و پارتی) بوونه‌ته‌وه. به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌بێ ئوه سیستمه کۆنه‌ی بێده‌نگی له‌مه‌ر هه‌ڵسووکه‌وت و کرداری حیزبه سه‌ره‌کییه‌کانی باشوور وه‌لانێ که ده‌سه‌لات و ده‌رزی ته‌واویان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا کردووه. به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا به ده‌گمه‌ن له سه‌ر ئه‌م حیزبانه راپۆرت و هه‌واڵ بڵاو ده‌کاته‌وه. بۆ وێنه رووداوه‌کان و جیابوونه‌وه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی ناو یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان هیچ کاردانه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا نه‌بوو و ئه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستییه که رۆژنامه‌کانی کوردستانی باشوور زۆر بوێرانه به شوێن ئه‌م رووداوانه که‌وتوون و بڵاویان کردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها جیاوازییه‌کی زۆر له سیاسه‌تی کارگێڕانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له مه‌ڕ حیزبه کوردییه‌کان هه‌یه. کاتێک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران موشکلی رێکخراوه‌ی تێکه‌وت، به‌ڕێوه‌به‌ڕان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی به‌رنامه‌ی ناوبراو راپۆرتێان به‌رهه‌م هێناو وت‌ووێژیان کرد و به شوێنی که‌وتن، به‌ڵام تا ئێستا ئێمه هیچ هه‌ڵوێستێکمان له‌م به‌شه له هه‌مبه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتی یه‌کیه‌تی نیشتمانی له‌به‌رامبه‌ر نارازانی نێوخۆیی که له‌م حیزبه ده‌رکراون، نه‌دیوه.
وه‌ک هاوولاتێه‌کی ئه‌مریکای و وه‌ک ماڵیات ده‌رێک رام وایه ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که ئه‌م سرویسه ته‌واو بێ‌لایه‌ن بێت و له ژێر کونترۆڵی پارتی و یه‌کیه‌تی بێته ده‌ر. ته‌نیا 4 میلیون کورد له باشوور هه‌یه و ئه‌وه له حاڵێکدایه که کوردی رۆژهه‌لات نزیک به 12 میلونن که ده‌توانن رۆڵێکی باش له ئالوگۆڕی ناوچه‌دا به تایبه‌ت سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه به دژی کۆماری ئیسلامی ئێران که کوردی ئه‌م به‌شه بوونه‌ته قوربانی بگێڕن. به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا پیویسته رووی به‌رنامه‌کانی له کوردی ئێران و تورکیا بکات و هاوشانی تلویزیونی به‌شی فارسی ئه‌م سرویسه بکاته تلویزیون و رووی له کوردی ئه‌م به‌شانه بکات.
له گه‌ڵ رێزم
هاوولاتێکی نیگه‌ران
25ی ئوکتوبری 2008