به‌یادی محمه‌د عومه‌ر عوسمان!…نامۆ سامان
به‌یادی محمه‌د عومه‌ر عوسمان!
حه‌مه گیان شتێک هه‌یه پێده‌ڵێن هیچ، ئێمه ئاله‌و هیچه زۆرمان هه‌یه
شتێک هه‌یه پێده‌ڵێن دیسپلین، ئێمه له‌وه یه‌ک دانه‌مان نییه!
نامۆ سامان
چه‌ند له‌ته‌نیایی مردن ئه‌ترسم
ده‌نگم نه‌گا به‌كه‌سێك
مردن له‌ده‌رگاكه‌م بدات
كه‌سێك دوا پیتم نه‌خوێنێته‌وه!
چه‌ند له‌شه‌قامی چۆڵ‌و هۆڵی
شاره‌كه‌م ئه‌ترسم
دڵمی تیابێته به‌سته‌یه‌ك
حه‌زم سه‌ركاو ئه‌گریجه‌و خاڵی
كه‌سێك شێوه‌م تیا نه‌ناسێته‌وه!
ئه‌ترسم بمرم‌و
چاڵه‌کانی جه‌نگ ئاساوریان مابێت
یان پیرببم‌و
کۆڵانه‌کانی عه‌شق نه‌مگرێته خۆی
شارێک وێرانه به‌وشه‌ی نامۆ
ئاخر حه‌په‌یی سه‌گیش بێت
نیشتیمان به‌خه‌به‌ر نابێ
حه‌مه گیان!
تۆ نازانی ئێمه چیمانکرد به‌نیشتیمان
تۆ نازانی چۆن لوله‌ی تفه‌نگمان له‌یه‌ک ده‌سوو
له‌سه‌ر سفره‌ی خوێنی براکان
پێکی سه‌رکه‌وتنمان ئه‌دا له‌یه‌ک
تۆ نازانی به‌دووی سێبه‌ری ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌دا
چۆن شێتانه ره‌دووکه‌وتین
چۆن شێتانه گه‌نجێتیمان له‌به‌ر پێیدا سه‌ربری!
لێگه‌رێ بائه‌و له‌ئێمه‌دا بنوێ
لێگه‌رێ بائه‌م نیشتیمانه که‌بۆته هوتیل کوردستان
به‌میوانی وه‌رمانگرێ
حه‌مه گیان!
منداڵان به‌تریقه‌ی کۆڵانه‌کانی نیشتیمانه‌وه
خۆشه‌ویستیان ده‌به‌خشییه‌وه
ئێمه به‌گوناحمان سپاردن
منداڵان به‌ده‌م سه‌ماو گۆرانی وتنه‌وه
له ده‌رگاکانیان ئه‌دا
موژده‌ی خۆشیان پێده‌به‌خشین
ئیێ حه‌مه گیان ئێمه‌ی نه‌عله‌تی
ئێمه‌ی ره‌دوو به‌دووی پیاوه‌کانی ئه‌نفالدا
ره‌دوو به‌دووی فه‌لسه‌فه‌رزیوه‌کانی حیزب‌دا
به‌عێراقمان سپاردن
{ هه‌ی یار هه‌ی یار باوانم یار
یار هاتوچوو به‌له‌نجه‌و لار}