به‌یانییه‌ك بیرم ئه‌چێته‌وه ژیان هه‌یه
هه‌موو چیرۆكی پاسكیل سوارێكی پیرمان بیستووه
كه‌چۆن به‌ناو ته‌می شاره‌كاندا ده‌ڕوا
تاله‌وێ له باخێكدا له‌ژێرلاسكی گوڵێكدا بمرێ
هه‌موو چیرۆكی ئه‌وكه‌شتیانه ده‌بیستین كه‌ده‌ڕۆن وناگه‌ڕێنه‌وه
بۆچیرۆكی منیش هه‌روا
ئه‌شێ سبه‌ی زه‌وی خه‌ونێك ببینێ و واده‌یه‌ك دانێ بۆگێڕانه‌وه‌ی
شوێنێك نامێنێته‌وه بۆهه‌تاوی گوڵێك
من ئه‌زانم قسه‌ی ئه‌م كۆگایانه وه‌ك نه‌شته‌ری بائه‌مبڕێ
له‌پێچه‌كانی بیرچونه‌وه‌دا وه‌ك هه‌ساره‌یه‌كی چۆڵ ئه‌كه‌وم
به‌رله‌وه‌ی كه‌سێك به‌ده‌نگی تێك شكاوی با‌نگم بكات
بیرله‌كتێبی بێزاركه‌ری خۆم ئه‌كه‌مه‌وه
من له‌ژێر تابلۆیه‌كی كۆكا كۆلادا ئه‌مرم
من به‌هه‌ڵه بلیتی ئێره‌م بڕیوه
من به‌هه‌ڵه لێره‌دا دابه‌زیوم
كه‌ی ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی قه‌ره‌بووئه‌گه‌ڕێته‌وه؟
من گه‌رلێره نه‌ڕۆم
لۆریه بارهه‌ڵگره‌كانی خۆش به‌ختی وه‌ك ژینگه پیسم ئه‌كه‌ن
زۆر ڕێگای ئاسنم دیوه
سه‌رنشینی زیاد له‌شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی ئاسنین بووم و
زۆركوره‌ی ئاسنین چووم
زۆر شاری ئاسنین گه‌ڕام
به‌ڵام گوێم له‌ئاوازێكی زێڕین نه‌بوو
بولبولێكم نه‌دی له‌گوزه‌ری ئاسنگه‌رێك
هاوڕێم دڵگران مه‌به به‌وه‌ی
كه‌تۆ دێیت ومن لێره نیم
پێده‌چێ دوای ده‌نگه ناڕازییه‌كانی سه‌رم كه‌وتبم
پێده‌چێ شه‌وه‌كه‌ی كچێك به‌ته‌له‌فون داوای كردبێ
گه‌رهیچ نه‌بێ تاسپێده به‌خه‌یاڵ له‌گه‌ڵیا بنوم
كێ ده‌زانێت ؟
ڕه‌نگه له‌گه‌نمی دیارنه‌بوونم نانی ڕۆژێكی نوێ بده‌م
له “با” دابڕاوم
ناچمه‌وه سه‌ر ڕه نگی سپی باران
شتێك نابینم به‌ناوی هه تاوه‌وه
له‌ئه‌لبومی شاردامن نیم به‌گشتی له‌ژیان هاتومه ده‌رێ
وه‌ك بڵێی مردنم ئاسان بووه
ده‌بینی له‌ژووره‌كه‌ت دڵنیایی هه‌یه
له‌شاشه كه بڕوانه
گه‌ربته‌وێ ده توانی به‌ماوسه‌كه كلیك بكه‌یت وبم كوژیت
به‌یانییه‌ك زوو كۆڵانی دره‌خته‌كان جێدێڵم
ڕوو ده‌كه‌مه هه‌ساره‌یه‌كی دوور
له‌چۆڵی خۆته‌وه با‌نگم بكه له‌ته‌نیایی خۆته‌وه به‌ئاگام بێنه
به‌رله‌وه‌ی پیاوانی “ناسا” مانگه ده‌ستكرده‌كان
وێنه‌كه‌م به‌شێواوی بڵاوبكه‌نه‌وه
P_ali84@yahoo.com
پشتیوان علی