به‌یان سه‌لمان سه‌باره‌ت به تازه‌ترین رۆمانی:
به‌یان سه‌لمان سه‌باره‌ت به تازه‌ترین رۆمانی:
وه‌ها ته‌ماشای ده‌قێکم ده‌که‌م وه‌ک منداڵێک که تا پێ ده‌گرێ ده‌بێ هه‌میشه ئاگاداری بی و په‌روه‌رده‌ی بکه‌ی
ناو:بەیان سەلمان
ساڵی لەدایکبوون: 1961 کەرکوک
1981/1986 کۆلێژی ئابوری و بازرگانی/ بەغداد
2000/2001 دبلۆم لە ئەدەبی سەردەم/ زانکۆی پاریسی هەشت
2000/2001 دبلۆمی لیسانس/ پاریس
2004/2005 ئەدەبی سەردەم و ئەدەبی فەرەنسی “تایبەتمەندی لە ئەدەبی خەیاڵدا”/ ماجستەر
کتێبی ”نامۆیی سەر و هەرەسی دیمەنەکان”/ لێکۆڵینەوە بە زمانی عەرەبی
وەرگیڕانی ڕۆمانی ‘ کهوف هایدراهوداهوس”ی سەلیم بەرەکات بۆ زمانی فەرەنسی
بوراق/ ڕۆمان بە زمانی عەرەبی
نەوەکانی مادایی/ رۆمان بە زمانی کوردی
بەسەرهاتەکانی خەزنە مەملوک/ ڕۆمان بە زمانی کوردی 2012
سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به رۆمانه تازه‌که‌ی (به‌سه‌رهاته‌کانی خه‌زنه مه‌ملوک) قسه‌م له‌گه‌ڵدا کرد که بۆ خۆم دوو جارم خوێندووه‌ته‌وه و جێژێم لێبینیوه، هه‌ستمکرد له‌و رۆمانه‌دا هێزێکی گه‌وره‌ی ئیستاتیکی و فه‌نتازی له شێوازی گێرانه‌وه و ته‌کنیک و زمان و رووداوه‌کاندا هه‌یه، ئه‌مه له‌کاتیکدا به پێچه‌وانه‌وه، نه‌متوانی رۆمانی ( نه‌وه‌کانی مادایی) ته‌واو بکه‌م، ویستم بزانم له‌م باره‌وه سه‌رنجی خۆی چییه؟
به‌یان له‌م باره‌وه پێیوابوو من ته‌واو مافی خۆمه رۆمانێکم به‌دڵ بێ و یه‌کێکم به‌دڵ نه‌بێ، پێشی وتم: به‌ڵام ده‌بێ بزانی بۆ! چونکه که‌سانێکی زۆریش بێ ئه‌وه‌ی بیان ناسم زۆریان به‌دڵ بووه. نه‌وه‌کانی مادایی به ستیلێکی زۆر نوێ نووسراوه، خوێنه‌ری کوردی ئاشنایی له‌گه‌ڵدا نییه، چه‌ند چه‌مکێکی نوێی له خۆی گرتووه و تا راده‌یه‌ک پڕ کۆده، ده‌بێ خوێنه‌ر زۆر وریابێ له خوێنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رۆمانه، تاکو حوکمی پێشنه‌یی به‌سه‌ردا نه‌دا”.
ئه‌م خانمه رۆماننوسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که ئێمه‌ی کورد رۆمان به زمانی وه‌رگێراو له ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و فارسیه‌وه ده‌خوێنینه‌وه، له راستیدا ئه‌و ستیله ئه‌سڵیه نابینین که رۆمانه‌که پێی نووسراوه، چونکه ته‌نها پێ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی داده‌گرین،که له‌وانه‌یه له زمانی ئه‌سلیدا به ستیلێک نووسرابێ خوێنه‌ر چێژی لێ نه‌بینێ، ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که رۆماننووس به‌رهه‌مێک داده‌هێنێ و ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی نوێ له دونیادا یان ده‌بێته شوێنی په‌سه‌ندکردن یان جێی ره‌خنه‌یه، پرۆژه‌ی نوێ هه‌میشه جێی ره‌خنه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌که‌ی ژن بێ و وتیشی” جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ته‌عتیمکردن “بێدەنگی لێکردن” ئه‌وه ده‌ڵێم پارازیت هه‌یه سه‌باره‌ت به نووسینی ژن و به شێویه‌کی زیرکانه ئیشی له‌سه‌ر ده‌کرێ، تاکو سه‌رکوت بکرێن و نووسیه‌کانیان په‌رواێز بکرێن، ئه‌مه فۆبیا نییه، به‌ڵکوو راستییه‌کی تێبینیکراوه، جگه له‌وه‌ی من دوا که‌سم وه‌ک نووسه‌رێک که هه‌رگیز حه‌زم به خۆ نمایشکردن و خۆ ده‌رخستن نه‌بووه له میدیاکاندا، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه مافێکی نووسه‌ره که بایی خۆی بایه‌خی پێ بدرێ تاکو به‌رهه‌مه‌کانی به خوێنه‌ر بناسرێن. ئه‌م پرۆژه نوێیانه پێی ده‌ڵێن لادان له نۆرم که کۆمه‌ڵ ئاشانایی به نۆرمێک بوو پرۆژه‌ی نوێ قبووڵ ناکات، ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی که‌سه‌کان خۆیان پێی بزانن ئه‌م بیرۆکه‌یه له‌لایان سه‌قامگیر ده‌بێ”.
به گوته‌ی به‌یان نه‌وه‌کانی مادایی که چوار ساڵ و نیو به نووسینه‌وه‌ی خه‌ریک بووه و ده‌یان جار جێی هێشتووە و دواتر هاتۆتەوە سەری. هەروەها دەڵێت: دیاره من بۆ هه‌موو رۆمانێکم و ته‌نانه‌ته شیعره‌کانیشم هه‌میشه پاش ته‌واوبوونی ده‌قێکم مه‌ودایه‌کی لێ وه‌رئه‌گرم و ئه‌وجا دێمه‌وه سه‌ری. له راستیشدا وه‌ها ته‌ماشای ده‌قێکم ده‌که‌م وه‌ک منداڵێک که تا پێ ده‌گرێ ده‌بێ هه‌میشه ئاگاداری بی و په‌روه‌رده‌ی بکه‌ی. نووسه‌ر ته‌نها خۆی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌که‌ی خۆی و که‌سایه‌تیه‌کانی نێو ده‌قه‌که‌ی قسه ده‌کات و و رده‌کاریی ژیانی رۆژانه‌یان له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر ده‌بات، هه‌ر بۆیه له کۆتاییدا به‌و شیوه‌یه‌ش ده‌هێڵێ ده‌قه‌که رووناکیی ببینێ که خۆی به باشیی زانیوه. به بڕوای خۆشم نه‌وه‌کانی مادایی پرۆژه‌یه‌کی نوێیه و ده‌کرێ که‌سانێک خێرا بچنه ناوی، که‌سانێکی دی کاتیان پێویست بێ. هه‌ر وه‌ک تیوریناسه‌کانی ئه‌ده‌ب ده‌ڵێن: که خوێنه‌ر له‌و شوێن و کاته‌ی ده‌قێکی تێدا خوێندۆته‌وه، له‌گه‌ڵ چ که‌س و کام گروپ و له چ کۆنتێکستی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌قه‌که‌ی خوێندۆته‌وه هه‌موو کاریگه‌رییان به‌سه‌ر دید و بۆچوونی له‌و خوێنده‌وه‌یه‌دا ده‌رئه‌که‌وێ. له هه‌موو حاڵێکدا نووسینی رۆمانێکی نوێ هه‌میشه جێی بیروڕای جیاوازه. کێڵگه‌ی ئه‌ده‌بی رۆمان نووسینیش ئێجگار به‌رفراوانه و هه‌موو جۆره ستیلێک و مۆدێلێک جێی تێدا ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌ی فراون بکات”.
له راستیدا به‌سه‌رهاته‌کانی خه‌زنه مه‌ملوک باس له سه‌رده‌مێکی زۆر کۆن ده‌کات و نووسه‌ر لێره‌دا فه‌زایه‌کی مێژوویی خولقاندووه، ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه له کاتی خوێندنه‌وه‌دا سه‌رنج راکێش بوو، به‌کارهێنانی زمانێکی سه‌رده‌میانه بوو بۆ گوزارشتکردن له رووداوێکی مێژووی،له‌م باره‌وه خوی بۆچونێکی تایبه‌تی هه‌بوو:
بۆ ئه‌وه‌ی بچینه‌وه ناو ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه، ده‌بوو رۆمانه‌که به‌و زمانه بنووسرێ. ئه‌وه من نیم که قسه ده‌که‌م، به‌ڵکوو خه‌زنه و که‌سایه‌تیه‌کانی دیکه‌ن. پاشان زمانه‌که زۆر ساده‌یه، ئه‌گه‌ر من ئه‌و رۆمانه‌م به عه‌ره‌بی بنووسیبایه، ده‌بوو ته‌واو له قاڵبی زمانی ”فصحة”ی کۆنی عه‌ره‌بی بده‌م، به‌ڵام ئه‌مه له کوردی‌دا ناکرێ، زۆر ناشرین ده‌رئه‌چوو و ده‌قه‌که‌ی ده‌شێوان. زۆر گرنگه که نووسه‌ر ڕه‌چاوی ئه‌و جۆره به‌راوردانه بکات” ئه‌م نووسه‌ره کاتێ ده‌قێک ده‌نووسێ خۆێ له‌خه‌ڵک دائه‌بڕێ، به ته‌واویی، تاکو له که‌سایه‌تیه‌کانی تێبگات، وه‌ک خۆشی باسی کرد، ره‌نگه له سه‌ره‌تادا به زمانی که‌سی سێهه‌م بنووسێ، وه‌ک ئه‌مه‌ی ”به‌سه‌رهاته‌کانی خه‌زنه مه‌ملووک” دواجار بڕیاری دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی به که‌سی یه‌که‌م بنووسێ، یان وه‌ک ئه‌وه‌ی له رۆمانی ”بوراق” تێبینی ده‌کرێ که به زمانی که‌سی دووهه‌م ”انت” نووسیویه‌تی، ئه‌مه‌ش ستیلێکی قورسه به‌ڵام ئامانجێکی نووسه‌ر ده‌پێکێ” به پێی تیوری رۆمان، نووسه‌ر رێکخه‌ری جیهانی رۆمانه و ئه‌و ده‌یبینێ به چ ستیلێک، به چه‌ند که‌سایه‌تی و کامه شێوه‌یه قسه بکه‌ن و له چ کات و ڕووداوه‌کان له کام شوینه بن”.
فێربوونی خوێندنه‌وه و نووسین که ته‌وه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م رۆمانه‌ی به‌یان سه‌لمانه، له لایه‌که‌وه ده‌رگای خۆشبه‌ختی ده‌کاته‌وه بۆ خه‌زنه و له لایه‌کیتره‌وه ده‌بێته کێشه‌و به‌ڵا بۆی، من پرسیاری ئه‌وه‌م لێکرد که ئایا ئه‌م حاڵه‌ته تاچه‌ند له ژیانی واقیعییه‌وه نزیکه و مه‌سه‌له‌ی خوێنه‌واری له ژیانی واقیعدا تا چه‌ند ده‌بێته ده‌ردی سه‌ری و کێشه؟ ئه‌و بڕوای وابوو که‌سایه‌تی سه‌ره‌کیی ”خه‌زنه” له کۆنتێکستی زه‌مانێکدایه وا بووه، سه‌ره‌تا ده‌رگای ئازادیی و پله و پایه و تا ڕاده‌یه‌ک ده‌وڵمه‌ندبوونیشی بۆ کرده‌وه، پاشان ده‌بێته مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ریی، چونکه خوێنه‌وار ئێجگار که‌م بوونه له‌و سه‌رده‌مه و سزادانی خه‌زنه ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێ که له نه‌خشه‌ی نووسین ده‌سڕدرێته‌وه” ئه‌مه له پێشاندا سزادانی خوێنه‌واری و نووسینه ئه‌وجا سزادانی که‌سه، جگه له‌وه‌ی کۆیله‌ی بازرگانێکه که نه‌ک جه‌سته‌ی هی ئه‌وه، به‌ڵکو ده‌یه‌وێ به شێویه‌کی ره‌مزی مێشکی هه‌ر بۆخۆی بێت. دیاره له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاشدا به جۆرێکی دی سزای ئه‌و که‌سانه ده‌درێ که زانستیان پێیه. که رۆمانێک ده‌نووسم به راستی له‌و کاته‌دا بیر ناکه‌مه‌وه ئه‌مه له ”راستیدا” چۆن وه‌رده‌گیرێ، چونکه من پلانی رۆمانێکم له‌لا گه‌ڵاڵه بووه و به‌ره به‌ره به‌و شێوه‌یه‌یی خۆم مه‌به‌ستمه ده‌ینووسمه‌وه، دواجار چی له راستی نزیکی ده‌خاته‌وه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی گرنگه. هه‌موو ده‌قه‌کانم له مرۆڤ ده‌دوێن، له‌و رۆمانه‌شدا مرۆڤێکی خوێنه‌واری کۆیله هه‌یه، که ده‌کرێ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش بێ ئیتر کورد بێت یان نا، شووناسی له‌ودا ببینێته‌وه.
به‌یان سه‌لمان به‌هۆی شاره‌زابوونی له زمان و تێکه‌ڵاویی له‌گه‌ڵ که‌شی ئه‌ده‌بی ئه‌وروپیه‌کاندا و هاوکات ماسته‌ره‌کانی، ئاگاییه‌کی باشی له رۆمانی نوێی ئه‌وروپی هه‌یه و جگه له ئاسته رۆشنبیریه‌که‌ی خۆی، هاوکات خوێنه‌رێکی جدیی رۆمانی نوێشه، لێره‌دا ده‌مانه‌وێت بزانین تا چه‌ند ئه‌و ئه‌زموونه جیهانییه کاریگه‌ریی به‌سه‌ر ئه‌زموونی رۆماننوسی خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌و پێی وایه که که‌سێک له ستروکتوری زانستی ئه‌وروپی ده‌خوێنێ ده‌چێته نێو ئه‌و جیهانه و خۆی له هه‌موو جۆره نووسینێکی نوێ ده‌دات.
ئه‌مڕۆ له فه‌ره‌نسا به تایبه‌تی که مه‌ڵبه‌ندی نووسینی نوێیه، ئه‌و جۆره نووسینانه زۆر گرنگن، چونکه سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ به تایبه‌تی له رۆژئاوا و ژاپۆن زۆر ئاڵۆزه نووسه‌ر به ویستی خۆی نییه که ره‌چاوی دونیای سه‌رده‌م ده‌کات، ئه‌گه‌رچی ده‌قه‌که‌شی باس له‌سه‌رده‌مێکی دێرین بکات، ده‌نا له داهاتوودا که‌س ده‌قه‌کانیان ناخوێنێته‌وه.
به‌یان باسی له‌وه‌کرد هه‌موو نووسه‌رێک ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌زموونی خۆی له ده‌قه‌کانیدا هه‌یه” منیش مر‌ۆڤم پێش ئه‌وه‌ی نووسه‌ر بم، شه‌ڕ به هه‌موو جۆره‌کانی، دابران، مردنی که‌سه هه‌ر ئازیزه‌کانم، باوکم، دایکم، منداڵه‌که‌م، براکه‌م، هاوڕیی زۆر نزیکم، برینداربوون له ژیانمدا ڕۆڵێکی گه‌وره‌یان له بیر‌و بۆچوونم هه‌یه و له هه‌موو رۆمانه‌کانمدا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه. مه‌رج نییه راسته‌وخۆ نووسه‌ر ده‌ریان ببڕێ، به‌ڵام ئه‌وانه ده‌بنه‌وه هه‌وێنی گرنگ و گه‌ڵاڵه ده‌که‌ن و نووسینی قووڵ به‌رهه‌م ده‌هێنن. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ده‌رنین له به‌دواچوونی نووسه‌ر به دوی زانستی و له ئاشنابوونی به هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و نووسینی میلله‌تانی دی. لێره‌وه ئه‌زموونی نووسه‌ر و گه‌ڵاڵه بوونی زانستی ده‌قێک به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
بەیان بڕوای وایە ئەمە بەو مانایە نایەت که کاتێ دڵخۆش بین ناتوانین بنووسین، ده‌کرێ شاد بیت و خه‌ریکی نووسین بیت، به‌ڵام ئه‌زموونی ئه‌و که‌سه ته‌واو جیاوازه له‌وه‌ی پێشووتر که ده‌قی ژیانی خۆی به‌رهه‌مێکه و پڕ رووداوه.
به‌یان ماوه‌یه‌کی زۆره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی و زۆربه‌ی کاری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگیزییه، بەڵام ئەبێ چی بڵێت بەرامبەر بەو ئەزمونە جیاوازانەی ناو ڕۆمانی وکوردی.
به‌داخه‌وه ئێمه ناتوانین رۆمانی کوردی به‌وانه‌ی خۆشیه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنین، چونکه کاتێک ئه‌توانرێت ئه‌وه بکرێت که بۆ نموونه له نێوان دووسه‌د سێسه‌د رۆماننووس کاره‌کانیان هه‌ڵسه‌نگێنرێت” ئه‌وه‌ی که ده‌یبینین جارێ چه‌ند رۆمان نووسێک هه‌ن، ئه‌مه‌ش بێ گومان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌زموونی کورد له نووسینی رۆمان نوێیه،جگه له‌وه‌ی بواری چاپکردن بۆ هه‌موو که‌س نه‌ڕه‌خساوه، ئه‌گه‌ر له چاپکردنی کتێبێکیشدا بێت، ئه‌وه به کوله‌مه‌رگی جێبه‌جێ ده‌کرێ. به‌یان لێره‌دا تا ئاستێک ره‌شبینانه ته‌ماشای دۆخه‌که ده‌کات و پێی وایه،هه‌میشه ده‌بێ سه‌ر به‌لایه‌ک بیت بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانت رووناکیی ببینن، ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌که ژن بێت ئه‌مه قورستره. جگه له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی باشیی ده‌قێک و خراپی بۆچوونێکی نیسبیه، ئه‌وه‌ی که له‌لای یه‌کێک باش بێت ره‌نگه له‌لای که‌سێکی دی وه‌های نه‌بینێ. “دواجار هه‌میشه باشه و جێی ڕێزه که رۆمانووسمان زۆر بێ، چونکه هه‌ر نووسینه که وێنه‌ی گه‌ش و گه‌شه‌کردنی لایه‌نی رۆشنبیری میلله‌تێک ده‌رئه‌خات.
بەیان سەلمان ڕۆمانی “کهوف هایدراهوداهوس”ی سەلیم بەرەکاتی کردووە بە فەرەنسی، هەروەها شیعریش بە زمانی فەرەنسی ئەنووسێت، بەڵام نووسینی ڕۆمان بە زمانی فەرەنسی بەکارێکی ئەستەم ئەزانێت.
ـ نووسینی ڕۆمان زمانێکی زۆر تایبه‌تی ده‌وێ، ده‌بێ ئه‌و زمانه زمانی دایک بێ یاخود زمانێک بێ که له منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵتدا بووبێ تاکو پێی بنووسی.
هەروەها بەیان پێیوایە: ده‌ربڕینی وشه و به‌کارهێنانی زانستی کلتووری ده‌وێ، نموونه‌ی “شێرکۆ فه‌تاح”ی هێنایه‌وه که به ئه‌ڵمانی ده‌نووسێ یان ئه‌مین مه‌علوف و کاتب یاسین به فه‌ره‌نسی ده‌نووسن و سه‌لمان روشدی به ئینگلیزی ده‌نووسێ، ئەم نووسەرانە جیاوازن چونکە ئەو زمانەی پێی دەنووسن زمانی یەکەم و دووهەمیانە.
ـ به‌ڵام بۆ شیعر ئاسانتره، ستروکتوری جیاوازتره، ئێستا له ئاماده‌کردنی دیوانێکی شیعریم که به فه‌ره‌نسی نووسیومه و هێشتا هه‌ر کاری تێدا ئه‌که‌م. ئه‌گه‌ر به چاکیی زمانێک بزانی ده‌کرێ رۆمانێکی تایبه‌ت به کورد به زمانێکی جیهانی بنووسی. زمان ئامرازێکی ده‌ربڕینه که ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ردا هه‌بێ ده‌کرێ به زمانێکی هاوته‌ریبی زمانی دایک بنووسی ئه‌مه‌ش بۆ نموونه له رۆمانی یه‌که‌مم ”بوراق” ره‌نگیداوه‌ته‌وه که رووداوه‌کانی کوردین و به زمانی عه‌ره‌بی نووسیومه.