Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
بولبول …. ستار ئەحمەد

بولبول …. ستار ئەحمەد

Closed
by September 17, 2012 ئەدەبی منااڵان

 

 

من هاوڕێی مناڵانم

بولبولێكی نه‌خشینم

وه‌كو ساوای ده‌روون پاك

دونیا رازاو ده‌بینم

به‌یانیان زوو به‌ نه‌غمه‌

بۆ شادی گوڵ ده‌خوێنم

په‌رچه‌م‌و لاسكی باخچه‌

به‌بێ ئاگا ناشكێنم

به‌یاری‌و به‌ گۆرانی

به‌نێو باخا هه‌ڵده‌فڕم

لانه‌ی خۆم ده‌پارێزم

شه‌ونمی گوڵزار ده‌سڕم

حه‌زم له‌ ئازادی یه‌

ژینی ته‌لبه‌ندم ناوێ

درۆیه‌ كه‌س وه‌كوو من

چیاو تاڤگه‌ی خۆش ناوێ

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.