بوومه‌لێڵ ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه ئه‌مڕۆیان دروست كرد
له بیرم دێت كه منداڵ بووم، كاتێ كه نیوه‌شه‌و یا ده‌مه‌وبه‌یان له ده‌رگه‌یان ئه‌دا، هه‌موو دهپەشۆكان و به په‌له باوكم و براكانم ته‌لیسێك كتێبیان ئه‌دامێ تا به سه‌ر باندا بیبه‌م بۆ ماڵی مامم، كه تۆزێك گه‌وره‌تر بووم شوڕشی 1357 كرا، شۆڕشێك كه به تاپۆی بوومه‌لێڵی خوێ بڕیاری دابوو كه نه‌غمه‌ی ئازادی ده‌ست به چرین بكات و زه‌رده‌خه‌نده‌ی به‌یان پڕ به زاری دۆڵ و چیا هاوار بكات و بۆنی خۆشی وهیوای ژیانێكی باشتر له برێسكهی نه‌سیم بپێچێت و هه‌وای تازه بۆ هه‌لمژین به دیاری بهێنێت، هیوایه‌ك كه په‌ریئاسا باڵ ده‌نگێوێ و له مه‌ڵبه‌ندی ووشك و قاقڕی ناهومێدی تاوپریشكێنی گۆڵی ژاكاوی ژیان بكاته‌وه و بۆنی ژیان به جیهاندا بپرژێنێت.
نه‌ورۆزی 1357 جه‌ژنمان گرت، جه‌ژنێك كه هه‌تا ئێستاش بێوێنه بووه، له‌و كاته‌دا هه‌ستمان ده‌كرد كه مێرگی ئاسمان چه‌ن دڵفراوان باڵنده كۆچه‌ره‌كانی له خۆ ده‌گرت و بۆنی به‌هار تێكه‌ل به نه‌سیمی ئازادی و ژیانێكی پڕ له ئاسۆ بۆ هه‌مووان بوو به هه‌وێنی خهونهكان و هه‌زاران هه‌ودای ئاوریشمی بۆ كێشانی ئاواته جوانه شكۆداره‌كان لێكهوتهوه، ئه‌و نه‌ورۆزه ته‌نها نه‌ورۆزێك بوو كه ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم كه له زۆربه‌ی ماڵه‌كاندا ته‌واوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه پێكه‌وه بوون و ئاگری ته‌ڵایی ئه‌و نه‌ورۆزه چه‌شنی هه‌ڵپه‌رین و سه‌مای ده‌سته خۆشكێكی ڕازاوه وه‌ك مه‌لی ئه‌وین به‌ره‌و ئامێزی خێوه‌تی شه‌و هه‌ڵده‌چوو و، له دوره‌ده‌ست بڵاوه‌ی ده‌كرد و ده‌بووه ده‌سته و وشەیەک. تا دایكێك لایه‌لایه‌ی بۆ منداڵه‌كه‌ی پێبهۆنێتهوه، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند كه كه‌ش و هه‌وایه‌كی سیاسی سه‌ری به سه‌ر وڵات‌دا كێشا و كۆمه‌ڵێك ده‌سته وشه‌ی جوان و ڕازاوه‌ی بێ بنه‌ما كه هیچ ژێرخانێكی كه‌لتوری و فیكریان له ناو كۆمه‌ڵگادا نه‌بوو هاتنه گوڕه‌پانی یاری به وشه‌كان و ڕهدیفهكان جوێ بونه‌وه ، ته‌نانه‌ت له ناو ماڵه‌كانیشدا بوو به گوڕه‌پانی ووت‌وێژی حیزبه‌کان و حیزبایه‌تی بوو به مۆد و به سه‌دان و هه‌زاران منداڵی وه‌ك من بوون به هۆگری ئه‌و حیزبانه‌ی كه براكانیان خوشكه‌كانیان تیایدا ئه‌ندام بوون بێ ئه‌وه‌ی بزانن چیبهچیه، به‌ڵام ئه‌م به‌هاره ته‌مه‌ن كورته كۆتایی پێهات و زۆری پێنه‌چوو كه شاره‌كانی كوردوستان كه‌وتنه به‌ر هروژم و بزوتنه‌وه‌ی كوردی په‌رته‌وازه بوو و ئاواره‌ی كهژو كێ‌و. جارێكی‌تر ته‌قه‌ی ده‌ركه له سه‌ری شه‌و و نێوه‌ی شه‌و و ده‌مه‌وبه‌یان ده‌ستی پێكرد، بەو جیاوازییەوە كه ئه‌مجاره‌یان ده‌رفه‌تی ده‌رباز بوونمان نه به سه‌رباندا و نه له هیچ جێگایه‌كی دیكه نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی چوارده‌وری ماڵه‌كه‌یان گه‌مارۆ ئه‌دا.
له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا كه كۆماری ئیسلامی ڕه‌حمی به منداڵ و گه‌وره و پیر نه‌ده‌كرد، وشه ڕازاوه‌كان وه‌ك برایه‌تی و ئازادی و ماڤی ژیان بۆ هه‌مووان و دیموكراسی و سوسیالیزم و …. هێزی مه‌یدانیان بۆ كار كردن نه‌بوو و شه‌ری براكوژی ده‌ستی پێكرد و زۆرێک له جه‌وانه‌كانی شار كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵ كه‌وتبوو له چنگی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵبێن له به‌ینی شه‌ری براكوژیدا تیا چوون؟؟!!
میژووی ته‌مه‌نی ئه‌ستێره‌كان له مه‌ڵبه‌ندی ئێمه چه‌نده كورته، ته‌نانه‌ت نه‌مانده‌وێرا له خهونهكانیشماندا بچین بۆ داواكاری خۆره‌تاوی تۆراو تا داوای لێ بكه‌ین بگه‌ڕێته‌وه و بۆ جارێكی‌تر به ڕووی مەزاراکاندا پێبكه‌نێت.
ده‌وره‌ی سه‌رخۆشی و پرسه له ماڵه‌كان و بیستنی هاوار و شیوه‌نی دایكانی وڵاته‌كه‌م له دوای مه‌ڕگی ڕۆله‌كانیان، چ ئه‌وانه‌ی كه له شه‌ری براكوژیدا كوژرابوون و چ ئه‌وانه‌ی كه ئیعدام كرابوون، كۆژراوانی بوردومانه‌كانی كوماری ئیسلامی له كاتی داگیركردنی شاره‌كانی كوردوستان و كوژراوانی بوردومانه‌كانی فروكه جەنگیهكانی سه‌دام سڵێمانبهگیان ئاوه‌دان كردبوو و دیمه‌نی گۆڕستان پارچه زه‌ویه‌كانی ده‌ور و به‌ری سڵێمانبهگیشی ته‌نیه‌وه و هه‌موو ئه‌م وێنایانە بوو به شتێكی ئاسیایی و ڕواڵه‌ت وسیمای شاری وه‌ها داگیر كردبوو كه ئیتر هیچ وشهیك نه‌بوو كه بتوانێت لاوێنه‌ر بێت و زامی جه‌سته و ڕۆحی برینداری میلله‌تێكی بێده‌ره‌تان سارێژ بكات، ئازاره‌كان ته‌شه‌نه‌یان ده‌كرد و له ڕوح و گیاندا هێلانه‌یان دروست كردبوو ئیتر نه‌مانده‌زانی بۆكێ بگرین!
خۆره‌تاوی ئه‌م ڕۆژانه به شوێن كاتدا هه‌ڵده‌هات و ئێوارانیش تاسه‌بار و ماندو بێهێزانه خۆی به‌ره‌و ئامێزی شه‌و ڕاده‌كێشا.
كاتێ كه بووم به دووهه‌می ڕاهنمایی له گه‌ڵ چه‌ن هه‌واڵێكم له قوتابخانه به هۆی شلوقی ده‌ركراین و خوشكه‌كه‌م كه ئاگای له هیچ شتێك نه‌بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوی خۆشكه‌لام بوو له كه‌لاسی خۆی بانگ كرا و ئه‌وێش ڵه قوتابجانه ده‌ر كرا، به‌ڵام دوایی وتیین به هۆی شیواندنی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی سیاسی!!
ئه‌و ساڵه و ساڵی دواتر به بە جیا ئیمتحانم دا به بیرم دێت كه ده‌چومه هۆڵی ئیمتحاندان خواهر حه‌داد كاتێ كه ناوهكهمی بینی ووتی:” اها پس خوشكلام تو هستی!”” من و زۆر منداڵی وه‌ك من به زه‌حمه‌ت ئه‌و قوناغانهمان تێپه‌ڕاند و ده‌رسمان ته‌واو كرد‌و له ئیمتحانی كونكور و تربیه‌ت موعلمیش زۆرمان ده‌رچوین، به‌ڵام به هۆی مه‌ترسی بوونمان له سه‌ر ئه‌منیه‌تی سیاسی وڵات وهرنهگیردراین!
كاتێ كه هاتم بۆ هه‌نده‌ران ئاسۆیێكی زۆر جوانم بۆ خۆم كێشابوو و پێم وابوو كه‌كێشه‌كان ته‌نها له چوارچێوه‌ی جوگرافیای ئێمه‌دا بوونیان هه‌یه و، پێم وابوو كه به گۆڕینی سنووری جوگرافیا زۆر له كێشه سه‌ركی و بناخهییەكان ئیتر نامێنێت و مرۆڤه‌كان لێره بواری ئازاد بیر كردنه‌وه‌یان هه‌یه و ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه چیتر مانای نابێت…….
ڵه بیرم دێت، چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له فروشگایهكی جلوبه‌رگ كڕین ژنێكم بینی كه له‌گه‌ڵ فروشیارهكه قسه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه زمانی نه‌ئه‌زانی نه‌یده‌توانی مه‌به‌ستی خۆی به فروشیارهكه بگه‌یێنێت به شێوازی قسه كردنیدا زانیم كه فارسه، به فارسی پێم وت ئایا ده‌تانهه‌وێت یارمه‌تیتان بكه‌م، كه دیاره به خۆشحاڵیه‌وه ده‌ستی یارمه‌تی وه‌رگرتم و له كاتی قسه كردن‌دا پرسی كه ئایا ئێوه شومالین چون زاراوه‌ی شومالیتان هه‌یه ووتم نا من كوردم، دوای تێڕامانێك بێ ئه‌وه‌ی هیچ زهوینهسازیێك بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی بكات پرسی: ” جڕا كردها میخوان جدا بشن؟””……
ماوه‌یێك له‌مه‌و به‌ر دوكتور…. پێوه‌ندی له گه‌ڵم كرد و وه‌رگێڕانی نوسراوهیێكی فارسی به زمانی كوردی پێسپاردم، له سه‌ردانێكمدا كه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و نوسراوه‌دا بوو باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌و كورده‌كانی زۆر خۆش ده‌وێت به‌ڵام:”” این چیزشون خیلی بده كه میخوان جدا بشن .””
له دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌حمه‌دی نژاد جارێكی‌تر پوستی سه‌رۆك كۆماری له ئێران داگیر كرد و ئه‌و كوشتن و گوشاره‌ی دوایی، لێره‌ش وه‌ك زۆر وڵاتی دیكه زۆر چالاكی و ئاكسیون به‌م بۆنه‌وه ساز كرا و منیش جار جارێك له‌و كۆبونه‌وانه‌دا كه بۆ پێكهێنانی ئه‌و ئاكسیونانه ئهنجامئهدرا به‌شداریم ئه‌كرد، زۆر جار له كۆبونه‌وه‌كاندا ئه‌و هه‌سته‌م په‌یدا ده‌كرد كه دانیشتوان خه‌ریكن حكومه‌تێك به‌ڕێوه ده‌به‌ن و جاری وایه له سه‌ر یه‌ك وشه كه چلۆن بنوسرێت به كاتژومێر دانوسان ده‌كرا و زۆر جار سنوور دیاری ده‌كرا بۆ وشهیەك كه نه‌وه‌كا ئه‌م وشه ئامانج و مه‌به‌ستی جودا بونه‌وه‌ی به‌شێك له ئێرانی تێدا بێت؟؟!!
و له ئاكسیونهكاندا گه‌لێك جار ده‌بووه شه‌ڕی ئاڵاكان !!!
و جاریكیش كه كاری وه‌رگێڕانم بۆ ژنێكی ئێرانی ده‌كرد كه كێشه‌ی له گه‌ڵ مێردهكهیبوو ووتی:” میدونی من اصلا مشكلی با این ندارم كه تو كرد هستی؟؟!!!
………….
ماوه‌یەك له‌مه‌وبه‌ر له فه‌یس بووك و سایته‌كان هه‌واڵێكم له سه‌ر ڕێكه‌وتنی دوو حیزبی كوردی بینی* و ته‌نها سهردێڕهكهم خۆێنده‌وه و به‌هۆی ئه‌و مێژووه خه‌مباره‌ی خه‌باتی كوردی و ئه‌و هه‌مووه شپرزه‌یی و لێكدابڕان و جودا بووه و هه‌ر حیزبه چه‌ن باڵی لێكه‌وتنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له شتی بنه‌ڕه‌تیدا كێشهیێكیان هه‌بوبێت و به هۆی بریندار بوونی متمانه، سه‌رسه‌ری له هه‌واڵه‌كه تێپه‌ڕیم و پرسیارێكیش هاته مێشكم بڵیی به ڕاستیان بێت؟، زۆری پێ نه‌چوو دیتم كه به‌عزه لایه‌ن و كه‌سایه‌تی كوردیش ئه‌م ڕێكهوتنامهیەییان به‌ر لێكۆڵینه‌وه دا و زۆریش به‌ر بونه چه‌پڵه لێدان. ئه‌ویشم هه‌ر پێ ئاسایی بوو ووتم ئێمه كوردین و فێرین كه وا بین! به‌ڵام زۆری نه‌خایان دكه ئۆپوزیسیونی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌ستی كرد به ڕه‌خنه و كوتان تا ئه‌و كاته من ئه‌و ڕێكهوتنهم نه‌خوێندبوه‌وه . ویستم بزانم چی له‌و ڕێكه‌وتنه‌دا بوونی هه‌یه كه ئاوا شڵێژانی دروست كردووه ، بۆیه ڕێكهوتننامهكهم خوێنده‌وه، به‌ڕاستی هیچ شتێكی تازه كه له‌وه‌پێش نه‌وترابێت له‌و ڕێكه‌وتنه‌دا نه‌بوو، هه‌موو ئه‌م شتانه ساڵیانێكه وه‌كو دروژم ده‌گوترێنه‌وه، به‌ڵام ته‌نها جیاوازێهك كه ئه‌م جاره ده‌بینرا ئه‌وه بوو كه دوو حیزبی كوردی هه‌ر ئه‌و شتانه‌ی پێشویان ده‌گوت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پێكه‌وه یه‌كده‌نگ ئه‌و شتانه دهڵێنهو!!!!. هه‌ستم كرد كه هه‌وێنی بیرۆكه‌ی ئه‌م چنگ و ددان پیشان دانه هه‌ر ئه‌و هه‌وێن و هێزه‌یه كه33 ساڵ له‌مه‌و به‌ر هێزی ئه‌رته‌ش و سوپای پاسدارانی بۆ كوردوستان ڕه‌وانه كرد و بۆ ساتێك بیرم له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێستا له ئێران‌دا بوینایه و ئه‌م شتانه له‌وێ ڕووی بدایه و ئه‌م ئوپوزیسیونه ئێرانیه”” ئازاد و دیمكراسی خوازه”” له سه‌ر كار بوایه چی ڕووی ئه‌دا؟؟
من هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵیمه‌وه حه‌زم له جیهانێك بووه كه به وشه‌كان ئاسۆ ڕووناكه‌كانی بكێشمه‌وه و هیوا كەنماوییهكانی بپێچم له چوارچێوه‌ی ئاڵتوونی زه‌رده‌خه‌نده‌ی ووشه‌كان و بروسكه‌ی ژیان بۆ دڵه بێهیواكان ئه‌گه‌ر حه‌تا له جیهانی واقعیشدا بوونیان نه‌بێت، بۆ پشوودانی ڕۆحه ماندهكان، هه‌وێنی خه‌ونه‌كانی پێ بڕازێنمه‌وه و گوڵه گه‌نمێك ده‌م به بزه پڕ ره‌نگ و توخ بكێشم كه چلۆن به‌ره‌و خۆره‌تاو هه‌ڵچووه تا بۆ كاتی دروێنه سفره‌ی ماڵی وهرزێڕێكی پێ بڕازێته‌وه و، له ئاسۆی خه‌یاڵمدا به په‌لكه زێڕینه‌ی بارانی دوای ووشكه‌ساڵی پردێك هه‌ڵبه‌ستم بۆ په‌ڕینه‌وه له قه‌یرانه‌كان و پێم وا بووه كه من سیاسی نییم، به‌ڵام ده‌بێنم كه هه‌ر چه‌نێكیش من، یان ئێمه خۆمان له سیاسه‌ت لاده‌ین ناتوایین، ئێمه هه‌ر له‌و كاته‌وه كه منداڵێكی كورد له دایك بووین سیاسی بوین، له‌و كاته‌وه كه جارێكه خوێندنه‌وه‌م نه‌ده‌زانی و ته‌لیسێك كتیبیان به شانمدا ئه‌دا بۆ ڕاگواستن، له‌و كاته‌ی كه ئه‌منیه‌تی سیاسی به هۆی بوونی من، به هۆی بوونی ئێمه ده‌كه‌وته مه‌ترسی، ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌و ژنه فارسه لێی ده‌پرسیم چرا كردها میخوان جدا بشن و… ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌و ژنه فارسه كه به ته‌مه‌ن 24 ساڵانه بوو و هیچ ئاگا و زانیاریێكی له سه‌ر میژوو و ڕابردووی شه‌ری كوردوستان و ڕژیم نه‌بوو به منی ده‌ووت ” میدونی من اصلا مشكلی با این ندارم كه تو كرد هستی؟؟!!!
پێوست ناكات ئه‌ندامی حیزبێك بیت تا سیاسی بیت، من سیاسیم به هۆی ئه‌وه‌ی كه به بیرم دێت سیاسه‌تی حیزبه‌كان له قوناغه‌كانی ژیانمدا ده‌وری داناوه به بیرم دێت كه دوای كوژرانی ماموستا سمایلی ههمزهای له شه‌ڕی براكوژیدا كه یه‌كێك له باشترین ماموستاكانم بوو ، شه‌وانێكی دوور و درێژ به دزیه‌وه ده‌گریام و ئێستاش دیمه‌نی دایكی مامۆستا سمایلم له بیر ناچێت كه هاواری ئه‌كرد و ڕووی ئه‌كرده ئه‌و دایكانه‌ی كه ڕۆڵه‌كانیان ئیعدام كرابوو و كاك سمایلی ده‌لاوانده‌وه و ده‌یگوت:”” ئاگرم تێ به‌ر بووه بریا سمایلی منیش ئیعدام بكرایه، ڕۆڵه خۆ تۆ له ده‌ست كۆماری ئیسلامی‌دا نه‌جاتت ببوو… “” ئێمه سیاسین له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بیره‌وه‌ریه تاڵانه وه‌ك پهرهسیلكهێكی بریندار له سوچێكی خه‌یاڵدا خۆی حه‌شار داوه و هه‌ر چه‌ند جارێك به بینینی دیمه‌نێك سنووری خه‌یاڵ تێده‌په‌ڕێنی و پاشان به ئازاره‌و له ناو ئاسۆی خه‌ونه‌كاندا هێلانه ده‌گرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه كه ئه‌درێت و ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕانه كه ساز ئه‌كرێت و ئه‌و ڕێكه‌وتنانه كه ده‌كرێت ئه‌و كرده‌وانه كه حیزبه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان و ئوپوزیسیون و … ده‌یكات له سه‌ر ژیانی ئێمه ڕاسته‌خۆ ده‌ور داده‌نێت.
ئه‌و دانوسانه‌ی كه ئه‌مڕۆكه به ناوی پاراستنی جوگرافیای پشیله‌ی مه‌زنی ئێران ده‌كرێت و ساڵیانێكی درێژخایه‌نه هێڵێكی سووری وه‌ك بازنه‌ی پۆڵایی به ده‌وری ئه‌م باسه‌دا دروست كردووه كه سنوورشكاندنی ئه‌م هێڵه مرۆڤ ده‌خاته به‌ر ده‌می لێپرسینه‌وه و ته‌نانه‌ت وها ڕەگ و پۆی لەناو داب‌و نەریت و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگای ئێرانی و ئەو شتانەی کە داکۆکی دەکەن داكوتاوه، بۆتە چەمکی چەسپاو و لەمەودای زەمەنێکی درێژخایەن له داوێنی هه‌ڵس و كه‌وتی كومه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێران كه‌ش و هه‌وای باڵاده‌ست و ژێر ده‌سته بوونی دروست كردوه، كه گرینگ نیه له كوی جوگرافیادا ڕاوه‌ستاوین ته‌نانه‌ت له زمانی ئاسایی گفتوگۆ و قسه كردنی فارسهكاند بێ ئه‌وه ئاماژه‌ی پرسیاری له به‌رده‌م دابنرێت ئاسایی به كار ده‌هێندرێ و، وه‌ها چهكهری داكوتاوه و چه‌قی به‌ستووه كه به چكۆله‌ترین جوڵه و ووشه ئه‌م برینه ده‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌م باسه ته‌نها هێزه سیاسیه‌كان ناگرێته‌وه به‌ڵكو پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆشی به ئێمه‌وه وه‌ك میلله‌تی كورد هه‌یه.
بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تییکان، ئابووری و سیاسیه‌کان ده‌بێ ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا قۆڵ هه‌ڵماڵن. ئه‌م کێشه‌یه یه‌کێک له‌و کێشانه‌یه که ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای ئێمه به ژن و پیاو ده‌گرێته‌وه و شتێك نیه كه ته‌نها ئه‌ركی سه‌ر شانی حیزبه‌كان بێت جا لێره‌دا پێویستیه‌کانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه تیشک ده‌خاته سه‌ر گرینگی ڕۆڵی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا بۆ پێکهێنانی که‌ره‌سه‌ی پێوست، بۆ به‌شداری له پێكهێنانی كه‌ش و ههواێیكی گونجاو بۆ به باس كێشانی ئه‌م باسه گرینگه كه ساڵانێكی زۆره له په‌راوێزدا باس ده‌كرێت. پێوسته به‌شدار بین و هه‌وڵ بده‌ین پردێك هه‌ڵبه‌ستین بۆ هاتو چوی ووت و وێژه‌كان.
نه‌هیه‌ی خۆشكه‌لام
20/09/2012
* ده‌قی ڕێكه‌وتننامه‌كه.
http://www.asoyroj.com/farsi/detail.aspx?=hewal&jmara=798&Jor=1#.UDTfLSpd35E.facebook
نەهێ خۆشکەلام