Skip to Content

Monday, May 17th, 2021

بۆقیله‌ … هۆنراوه‌ی:ئه‌مین محه‌مه‌د

Be First!

 

 

 

هـــه‌ر چه‌ند به‌ به‌چكه‌ی مــــاسی

ســــــــــــه‌ره‌تا منتـــان ناسی

به‌ڵام ســـــــه‌ر مێكــوته‌م ناوه‌

مــــاڵم لــــه‌ ناو زه‌لكـــــــاوه‌

جـــــــارێ‌ له‌ ئاو ده‌رناچــــــم

چـــونكـــه‌ بێ ده‌ســـت و قاچم

بچكــــــــــۆله‌م قه‌وزه‌ ئه‌خۆم

به‌ هێزی كلــــــــــــكم ئه‌ڕۆم

به‌ڵام كاتێ گــــــــه‌وره‌ بـووم

شـــــــــاره‌زای ئه‌م ده‌وره‌ بووم

له‌ ئاو بێ یان وشــــــــــكانی

من ده‌ژیـــم به‌ ئاســـــــــــانی

ســـــــــه‌ر ده‌ردێنم له‌ ته‌نكاو

گـــــــــــۆرانی ده‌ڵێم تاو تاو

به‌ باز ده‌ڕۆم بۆقیلــــــــــه‌م

سه‌یرم كه‌ن چــه‌ند خنجیله‌م

ڕاوچی یه‌كی چــــــــــــالاكم

مێشـــــــــولــه‌یه‌ خـۆراكم 

كه‌ شــــــــــــه‌وان ئه‌قیڕێنم

ئاهه‌نگێ ئه‌ســـــــــــازێنم

له‌و ڕوبار و گوێچــه‌مـــــــــه‌

ده‌نگی وه‌كو من كــــه‌مــــــه‌

*** 24/3/2009

 

 

Previous
Next

Leave a Reply