Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
بۆچى ئەوان ئەوەندە خوێڕین ؟ …  نەوزاد بەندى

بۆچى ئەوان ئەوەندە خوێڕین ؟ … نەوزاد بەندى

Closed
by February 20, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

لە ئەزەلەوە مەیمون و ئینسان ،

توێکڵەکەى فڕێدەدەن و 

کاکڵەکەى ئەخۆن ..

ناهێڵن چڵم ،

کونە لوتیان بگرێ و ..

بەردەوام خەریکى چاوتروکاندنن ،

نەبادا چاوەکانیان وشک بێتەوە و

ببن بە شەمشەمەکوێرە ..

پیاوە قەڵەوەکان لە ماڵەوە ،

پارەى زۆر و

مریشکى زۆر و

چاکەت و پانتۆڵى زۆر و

ئاودەستخانەى زۆریان هەیە ..

لە ئەزەلەوە پیاوە دزەکان ،

درۆزنن ..

بۆیە ئەوترێت : دز و درۆزن ..

ئەگەر خوانەخواستە ببیت بە دز ،

ئۆتۆماتیکى ئەبیت بە درۆزنیش ..

لە ئەزەلەوە ، جارێک کاکڵەکەیان نەدا بە سەگێک و

توێکڵەکەى بخۆن ..

نەمدى پیاوێکى قەڵەو تۆبە بکات و

دیزەیەک چەورى بنێرێت بۆ ئەفریقیا ..

لە ئەزەلەوە ، هەژار بە بێ ئاودەستخانەیش ئەژى ..

درۆزن ئەگەنە هەموو ئامانجەکانیان ..

چونکە بە درۆوە خۆیان ئەکەن :

بە پیاو چاک

فەیلەسوف

نوسەر

سەرکردە

خۆنەویست

خۆشەویست

دڵفراوان

شاسوار

هەتا درۆ نەکەى ،

ناگەیتە لوتکە ..

ئیڤا پیرۆن قەحبەیەک بوو ..

مارادۆنا بە دەست گۆڵە مێژووییەکەى لە ئینگلتەرا کرد ،

کە ئاشکرایش بوو ، شەرمى نەکرد ، لەسەر درۆ بەردەوام بوو ،

وتى : بەو جۆرە حەقى دورگەکانى فۆکلاندم لێ سەندنەوە ..

هیتلەر عەریفێکى فاشیل ..

وێنەکێشێکى بێ هونەر بوو ..

فیکتۆر هیگۆ ، یەکێک بوو لەوانەى فەلەستینیان 

خستە ناو مەنجەڵەکەى سیۆدۆر هیرتیزل ..

بڕوانە ،

هەرچى دز و درۆزن هەیە ، 

چەند بە خێرایى پێدەگەن ..

چەند زوو ناوبانگ دەرئەکەن ..

من کە زانیم ناوبانگ بە مەزادخانەى دز و

درۆزن و

چەقۆ کێشەکاندا ئەڕوات ،

بڕیارم دا تف بکەمە ناوبانگ و

لە بەردەرگا ،

لەگەڵ پیاوە پیرەکاندا دامە بکەم ..

دەستنوسەکانم بدەم بە پاقلە فرۆشەکان ،

باشترە لە گوزەرى ،

دز و درۆزنەکاندا ،

فێرى گەندەڵى و

سوێندى درۆ و

بەرتیل خواردن بن ..

لە ئەزەلەوە ، 

بە تەنیشت هەر پیاوێکى قەڵەوەوە ،

شارێکى وێران 

مێژوویەکى سووتاو

دەریایەک خوێنى بە ناحەق ڕژاو

هەزاران قەحبەیش هەیە 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.